حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی پشووەكانی خۆی بڵاو كردەوە و لە ساڵی 2025دا لە هەرێمی كوردستان، 22 رۆژ پشوو دەبێت.
ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئادار، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" كە بۆ رۆژە پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كردوویەتی، دەردەكەوێت ئەمساڵ 22 رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، رۆژە پشووەكان دیاری كراون و لە یەكی كانوونی دووەم دەست پێ دەكات و تا 25ـی كانوونی دووەم، بەسەر مانگەكاندا دابەش بوونە.
ئەوەش روون كراوەتەوە رۆژە پشووەكان بەم شێوەیە دەبن:
ڕۆژانی پشووە فەرمییەكان
١/١ : سەری ساڵی زاینی
٥/٣: ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان
١١/٣: یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠
١٤/٣: ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر
٢١-٢٣/ ٣: جەژنی نەورۆز
٣٠/٣-١/ ٤: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*
١/٤ : جەژنی ئەكیتۆ
٩/٤: ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق
١٦/٤: سەری ساڵی ئێزیدییەكان (جەژنی سووری ئێزیدییەكان)
١/٥: ڕۆژی كرێكارانی جیهان
٦-٩/ ٦: جەژنی قوربانی پیرۆز*
٢٦/٦: سەری ساڵی كۆچی*
٥/٧: ڕۆژی عاشوورا*
٥/٩ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*
٢٥/١٢: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)
*بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، ڕۆژەكان مەزندە كراون.