بانكی ناوه‌ندیی ئێران یه‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و دراوه نوێیه‌ی بڵاو كرده‌وه كه به‌هاكه‌ی 200 هه‌زار تمه‌نه، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و جۆره دراوه له بانكه‌كانی ئێران دابه‌ش كراون.
وێنه‌ی رووی دراوه‌كه، مزگه‌وتێكی ئیسفه‌هانه و وێنه‌ی پشته‌وه‌ی دراوه‌كه‌ش تابلۆی هونه‌رمه‌ند مه‌حموود فه‌رشچیانه كه هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی ئێرانه.
بانكه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و دراوه نوێیه 11 تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه و جۆرێك دروست كراوه، نه‌توانرێت ساخته بكرێت. سوودوه‌رگرتن له داوێكی تایبه‌تی و مه‌ره‌كه‌بی بگۆڕی ره‌نگ و نووسراوی به‌رجه‌سته و دیزاینی نووسینی سێ ره‌هه‌ندی به‌شێكن له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه.
به‌ڵام هه‌رچی بێت ئه‌وه گرانترین دراوی ئێرانه كه چاپ ده‌كرێت و دراوه به به‌هاتره‌كانی تری ئێران له چوارچێوه‌ی چه‌كی بانكیدا خراونه‌ته روو.
ئێسته به‌های ئه‌و دراوه نوێیه‌ی چاپ كراوه، كه‌متره له سێ هه‌زار دینار و به‌های تمه‌نی ئێرانی رۆژ به رۆژ زیاتر داده‌به‌زێت. هه‌ر دۆلارێك به نزیكه‌ی 92 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له دراوه‌كه‌دا چوار سفر لابراون و له روویه‌كی دراوه‌كه ره‌نگی لێڵ كراوه و ته‌نیا ژماره 200 ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه یه‌كه‌ی دراوی ئێرانی له ریاله‌وه بۆ تمه‌ن گۆڕاوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و پاره‌یه پێشتر دوو ملیۆن ریال بوو.