لە گوندێكی سنووری پردێ، لەسەر كێشەی زەوی و زار گەنجێك كوژرا.
ئەمڕۆ دووشەم 17ی ئادار، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لەسەر كێشەی زەوی و زار، لە گوندی "قەرەسالم" لە سنووری پردێ، گەنجێك كوژراوە.
تا ئێستە بە تەواوی وردەكاری ئەو كێشەیە نەزانراوە، بەڵام ئەوەش زانیراوە کە پێدەچێ كێشەیەكی كۆن بێت و ئێستە سەری هەڵدابێتەوە.