دوای ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كردیه سه‌ر غه‌زه كه به‌هۆیه‌وه سه‌تان كه‌س بوونه قوربانی، حه‌ماس له یه‌كه‌م راگه‌یاندنیدا كوژرانی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی راگه‌یاند.
له راگه‌یاندنه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌ریه‌ك له مه‌حموود ئه‌بو وه‌تفه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی حه‌ماس، عیسام ده‌عالیس له به‌رپرسانی باڵای حه‌ماس و به‌هجه‌ت ئه‌بو سوڵتان سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆیی حه‌ماس كوژراون. هه‌ندێك میدیا ده‌ڵێن عیسام ده‌عالیس سه‌رۆكی حكوومه‌تی حه‌ماس بووه له غه‌زه.
هاوكات باس له‌وه كراوه كه ئه‌بو عوبێده جه‌ماسی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتن له كه‌رتی غه‌زه كوژراوه.
به‌گوێره‌ی ''عه‌ره‌بیه'' جگه له‌مانه هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د عومه‌ر حه‌ته راوێژكار و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری داد له حكوومه‌تی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه كوژراون.
حه‌ماس ره‌خنه‌ی توندی له ئیسرائیل گرتووه به‌وه‌ی بڕیاری ئاگربه‌ستی شكاندووه و خۆیان دیاره پێیان باشه دیله‌كانیان بكه‌نه قوربانی، كه مه‌به‌ستی ئه‌و بارمتانه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسدان و هێشتا ئازاد نه‌كراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیلیش حه‌ماسی به پێشێلكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار كردووه و ده‌ڵێ، ئاماده نه‌بووه درێژ بكرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له حه‌ماس كردووه تا ته‌واوی بارمته‌كان ئازاد نه‌كات و ته‌واوی حه‌ماس له‌ناو نه‌بات، واز ناهێنێت.
پێویسته بگوترێ له هێرشی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حه‌ماس، سه‌رووی 300 كه‌س كوژراون كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سڤیلیان تێدایه.