نرخی تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار له دابه‌زیندایه و دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ له ئێران، نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زیوه و ئێسته هه‌ر دۆلارێك به نزیكه‌ی 99 هه‌زار تمه‌ن و به حه‌واڵه‌ش له سه‌رووی 100 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار هه‌ڵكشابوو و گه‌یشتبووه 89 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه كاتی بوو و دیسان رووی له دابه‌زین كردووه‌ته‌وه، دوێنێ تمه‌ن نزمترین نرخی تۆمار كرد و گه‌یشته 95 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌ڵام له دوێنێوه چوار هه‌زار تمه‌نی تر به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر فیشه‌كێك له‌لایه‌ن حووسییه‌كان بته‌قێنرێت، ئه‌وا ئێران لێی به‌رپرسیار ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن داده‌نرێت.
هۆكاری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن له هه‌فته‌ی رابردوودا، پێوه‌ندیی به نامه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ خامنه‌یی و ره‌تكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌لایه‌ن رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌بوو.
جگه له‌مه وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داوای له ئێرانییه‌كان كردبوو ئه‌و تمه‌نه‌ی هه‌یانه هه‌رچی زووه بۆ دۆلار بیگۆڕنه‌وه، مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو تمه‌ن له داهاتوودا دابه‌زینی زۆر گه‌وره‌تر تۆمار ده‌كات.
له سه‌رده‌می بایدندا، ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكی هێمنانه‌تری به‌رانبه‌ر ئێران گرته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی به ئێران دا هه‌نارده‌ی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام سیاسه‌تی تره‌مپ جیاوازه، دیسان پلانی زۆرترین گوشاری گرتووه‌ته‌به‌ر. تره‌مپ پێی وایه مه‌به‌ستی ئێران له ده‌ستخستنی پاره، تیرۆر و ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمییه و تا ئه‌و ساته‌ی به ته‌واوی وازی لێ نه‌هێنێت، ئه‌وا سزاكان له دژی قورس‌تر ده‌كات.
دوایین هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشكی سپی به‌رانبه‌ر ئێران، خستنه‌ڕووی دوو بژارده بووه، یه‌كه‌میان رێككه‌وتن و دووه‌میان هێرشی سه‌ربازییه.
مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران كه كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی بریقه‌داری داوه، نه‌یتوانیوه هیچ هه‌نگاوێك بنێت كه پێگه‌ی دراوی وڵاته‌كه باشتر بكات، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات و په‌ره‌پێدانی ئابووری گرتوویه‌ته‌به‌ر، جگه له قسه هیچ شتێكی تر نه‌بووه.
به‌رده‌وامیی ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كانی، درێژه‌دان به سیاسه‌تی له‌ناوبردنی ئیسرائیل، رێكنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵاوسانی به‌رز، دۆخی ناله‌باری ئابووریی ئێران، پاشه‌كشێی سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنان، قووڵتربوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ئێران و به‌رده‌وامیی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هۆكارگه‌لێكی ترن كه رۆژ به رۆژ له به‌های تمه‌ن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و هیچ ئاسۆیه‌كی روون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به‌دی ناكرێت.
له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی مه‌سعوود پزیشكیان له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو، نرخی دۆلار بۆ خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو، له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 41 هه‌زار تمه‌نی تری هاتووه‌ته سه‌ر و تمه‌ن هێنده‌ی تر به‌های خۆی له ده‌ست داوه.