شەوی رابردوو لە گوندی گریزە لە سنووری سەیدسادق، كەسێك پێنج ئەندامی خێزانەكەی خۆی كوشتووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكەیش، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و خۆیشی كوشتووە.
بەپێی زانیارییەكان كوڕێكی خێزانەكە نیشەجێی بەریتانیا بە ناوی (بەشیر سالار محەمەد) دوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی بووەتە شەڕیان ، دواتر پەنای بردووەتەبەر چەك و پێنج ئەندامی خێزانەكەی لە (دایك، باوك، دووخوشك، برا)یەكی كۆمەڵكوژكردووە و دواتر خۆیشی كوشتووە.
ناوی تەواوی ئەو خێزانەی لە گوندی گرێزەی سەر بە سەیدسادق لەلایەن كوڕەكەیانەوە كوژران
1- سالار محمد:باوك
2-نیهایەت قادر:دایك
3-سیما سالار:خوشك
4-یارا سالار:خوشك
5- سەهەند سالار: برای تۆمەتبار
6- بەشیر سالار: تۆمەتباری ڕوووواوەكە