ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دایكە

:: AM:09:12:21/03/2025 ‌
وەك رێزێك بۆ ئەرك و ماندوبونی دایك  ئەمرۆ لەئاستی وڵاتان  بەرۆژی جیهانی دایك دێتە هەژمار.

ئەمڕۆ 21 ئادار رۆژی جیهانی دایكە، وڵاتان وەك رێزێك بۆ دایك ئەمڕۆژەیان بەرۆژی جیهانی دایك دەستنیشان كردووە.

لەمڕۆژەدا وڵاتان باسی رۆڵ و كەسایەتی دایك دەكەن و دەوروپێگەی لە پێگەیاندنی نەوەیەكی سەغڵەم بەرز دەنرخێنن.

لەگەڵ دەستپێكی بەهاردا بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا و دنیاش ئەم رۆژەیان بۆ دایكان دیاریكردووە.

لە سەدەی 19مدا ئێننا خاڤێرس 21ی ئاداری هەموو ساڵێكی بۆ  یاد كردنەوەی  دایكی دیاریكردبوو و پاشان كرایە یادێكی نێودەوڵەتی و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دانی پێدانرا.




وشە - سۆران عەزیز