دەستەی دەستپاكی رای گەیاند، "بە غیابی سزای 10سالَ زیندانیكردن بۆ بەپرسی پێشوی فەرمانگەی باجی كەركووك دەكراوە".
ئەمڕۆ یەكشەم 23ی ئادار، دەستەی دەستپاكی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادگای تاوانەكانی كەركووك بە " ئامادەنەبوون" سزای شەش ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو "هانا عەبدولكەریم حەسەن ئەلبەیاتی"، دەركردووە كە وەك بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجـی كەركووك كاریكردووە، بە پاسای ئەوەی بەرتیلی وەرگرتوە لەبەرانبەر ئەنجامدانی مامەڵەیەكی باج.
دەستەی دەستپاكی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، هەمان دادگا بە ئامادەنەبوون" غیابی" بڕیاری 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ تۆمەتباری هەڵات و دەركردووە بە تۆمەتی دەستكاریكردنی مامەڵەیەكی وەرگرتنی باج بۆ موڵكێك.
دادگا بڕیاریشداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵكی تۆمەتبارەكەوە و بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتیشی بەسەردا سەپێنراوە.