لە بەغدا دەست بەسەر 183 كیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا

:: PM:03:10:23/03/2025 ‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، لە هەڵمەتێكدا بۆسەر تۆڕێكی مادەی هۆشبەر لە بەغدا توانیویانە كە دەست بەسەر 183 كیلۆ مادەی هۆشبەردا بگرن.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی ئادار، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مادە هۆشبەرەكان، توانی تۆڕێكی بازرگانیی بە مادە هۆشبەرەكان لە بەغدا هەڵبوەشێنێتەوە و 21 تۆمەتباریان گرت و دەستیش گیرا بەسەر 183 كیلۆ "ماریوانا" و مادەی هۆشبەری تر. 

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە هەڵمەتەكە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادوەر كراوە و تۆمەتبارانیش دەستبەسەرن و بەپێی یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان، ڕێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردوودا، چەندان جاری تر باندی گەورەی مادەی هۆشبەر لە عێراق گیراون و هەڵوەشێنراوەتەوە، بە بڕوای چاودێران و تیمی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت بەغدا دەكەوێتە ژێر لێشاوی ئەو مادانەوە. 



وشە - وشه‌