سوپای ئیسرائیل: سەركردەیەكی باڵای سەربازیی حەماس بە ئامانج گیرا

:: PM:08:20:23/03/2025 ‌
سوپای ئیسرائیل رای گەیاند، سڵاح پردۆیلی ئەندامی دیاری مەكتەبی سیاسیی حەماس و سەرۆكی پلانی ستراتیجی و سەربازی بزووتنەوەكەیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە ئامانج گرتووە. 

ئەمڕۆ یەكشەم، 23ی ئاداری 2025، لە راگەیەنراوێكی "ئەفێخای ئەدرەعی" گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هاتووە، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی "شاباك" سڵاح پردۆیلیان لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە ئامانج گرتووە، كە ئەندامێكی دیاری مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بوو، هاوكات سەرۆكی پلانە ستراتیجییە سەربازییەكانی بزووتنەوەكە بووە. 

لە راگەیەنراوەكەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، شەوی رابردوو لە هێرشێكدا بۆ سەر باشووری كەرتی غەزە، بووە هۆی كوژرانی سڵاح پردۆیلیان، كە بە كوژرانی گورزێك بەر توانا سەربازییەكانی رێكخراوی حەماس گەیشت. 

لای خۆشییەوە بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا پشتڕاستی راگەیەنراوەكەی سوپای ئیسرائیلی كردووەتەوە و رای گەیاندووە، "لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا سوپای داگیركەری ئیسرائیل لە شوێنی حەوانەوەی خۆیدا لە رۆژئاوای شاری خان یونس، سڵاح پردۆیلیان شەهید كردووە".


وشە - باز ئه‌حمه‌د