سەرۆكی حكوومەت بەشداری لە پرسەی حاجی میرخان دۆلەمەڕی كرد

:: PM:10:35:23/03/2025 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە پرسەی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین، حاجی میرخان دۆڵەمەڕی كرد و لە پرسەكەدا وەك پێزانینێك ئاماژەی بە رۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو كرد و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ماڵباتەكەی كرد. 

ئەمشەو یەكشەم، 23ی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پیرمام بەشداری لە پرسەی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین حاجی میرخان دۆڵەمەری كرد. 

حاجی میرخان دۆلەمەڕی کەسایەتی و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا. 

سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەدا وەک پێزانینێک ئاماژەی بە رۆڵ و خەباتی خوالێخۆشبوو کرد و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی ماڵباتەكەیان کرد، هیوای خواست خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە کەسوکاری ببەخشێت.


وشە - پۆڵا مەحموود