هونەرمەند سەمیرە كارزان گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەك دەڵێتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگی داوەتەوە.
گۆرانیبێژی لاوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەمیرە كارزان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەكی نوێی خۆی بڵاو كردەوە، وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، سەمیرە پارچەیەك گۆرانیی دیاری هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەك بە ناوی "دەست مەدەن یاران" دەڵێتەوە كە پێشتریش لەلایەن خانمە هونەرمەندی كۆچكردوو مەرزییەی فەریقی گوتراوەتەوە.
سەمیرە كارزان خانمێكی شۆخ و شەنگی رۆژهەڵاتی كوردستانە، لە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایك بووە، ماوەیەكی كەمە لە بواری هونەریدا دەركەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێكە و بەهۆی جوانییەكەیەوە زوو كەوتە بەردڵی گوێگر و بینەرانی.