زانایان وریایی لە زۆر جوینی بنێشت دەدەن

:: PM:05:32:25/03/2025 ‌

رەنگە لە هەندێك حاڵەت باسی باشیی جوینی بنێشت بكرێت، بەڵام وەك هەر شتێكی تر لایەنی نەرێنی و زیانبەخشی هەیە، توێژەران ئاماژە دەكەن كە هەر گرامێك لە بنێشت وەك ناوەند 100 پارچەی وردی پلاستیكی بەرهەم دێنێت و راستەوخۆ دەیخاتە ناو دەمی بەكارهێنەری بنێشتەكەوە، بۆیە زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

مرۆڤ رۆژانە لە رێگەی جیاوازەوە، لە رێگەی ئاو و خۆراك و هەوا و كەرەستەكانی جوانكاری و هیتریش ئەو جۆرە وردەی گەردیلەكانی پلاستیك دەچێتە ناو لەشیەوە، دەگاتە گورچیلە و سییەكانی و لەوێشەوە بۆ خوێن و مێشكیەوە، بە پشكنینیش ئەو جۆرە گەردیلە وردە پلاستیكییانە كە تیرەكەیان لە پێنج میلیلیتر كەمترە، لە هەموو بەشەكانی لەشی مرۆڤ دۆزراونەتەوە، كە ئەگەرچی زانایان لە كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی دڵنیا نین، بەڵام ئەوان زەنگی مەترسییان لەوبارەوە لێ داوە.

زانایان دەڵێن، هەر گرامێك لە بنێشت وەك ناوەند 100 پارچەی وردی پلاستیك دەخاتە ناو دەمەوە، بەتایبەتی لە هەشت خولەكی سەرەتای جوین، هەندێكی تریان لەوە زیاتر و دەگاتە 600 پارچە، ئەوان دەڵێن جۆرە بڵاوەكانی ئەو بنێشتەی لە ماركێتەكاندا هەیە و بە بنێشتی دروستكراو دەناسرێت، پۆلیمەراتی تیادایە كە لە نەوت بەرهەم دێت و جیڕی بە بنێشتەكە دەبەخشێت، كەچی لەسەر كاغەزی بنێشتەكە وەك پێویست ئاماژەی بۆ نەكراوە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل