لیستی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:02:43:26/03/2025 ‌
دوای چاوەڕوانی و ململانێیەكی زۆر، بەغدا پارەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی تەمویل كرد. 

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی گوت، بڕی پارەكە كە ئێستە خراوەتە سەر حیسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری 954 ملیار و 880 ملیۆن دینارە. 

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكرێتەوە و هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە كە مووچەی یەك فەرمانبەری كوردستان نەكەوێتە دوای جەژن و هەمووان وەری بگرن. 

لە كۆبوونەوەی دوو هەفتە لەمەوبەری ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، دامەزراوەكانی راسپارد كە بە زووی لیستی مووچە ئامادە بكەن و رەوانەی بەغدای بكەن، چونكە ئەو دەیەوێ‌ هەموو فەرمانبەران پێش جەژن مووچە وەربگرن. 



وشە - وشه‌