وێڕای ئەوەی خشتەی مووچەی سبەی كۆمەڵێك وەزارەت و دەستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی تێدایە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاو كراوەتەوە، بەڵام بەشێكی زۆر لە دەستە و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و وەزارەتی تر هەن مووچەكانیان بەهۆی هەژماری منەوە پێش خراوە و سبەی مووچە دەچێتە سەر هەژمارەكانیان.
ئەمشەو چوارشەم 26ی ئادار تیمی "هەژماری من" بڵاوی كردووەتەوە، سبەی پێنجشەم، مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی كە ناوەكانیان هاوپێچە لەگەڵ ئەم هەواڵە سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی خوارەوە کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان ڕابکێشن.
جێگەی ئاماژەیە، بۆ مووچەی مانگی شوبات زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەرگرت و ژمارەكەیشی بە بەردەوام و مانگانە روو لە زیاد بوونە و پڕۆژەكەیش لە پێناو زامنكردنی داهاتوویەكی گەشترە بۆ كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی "هەژماری من"ەوە دەستی كردووە بە پڕۆسەی بەبانكیكردن بۆ بەدیهێنانی گشتگیریی دارایی بۆ هاووڵاتییان.