گۆرانیبێژ سالار مەحموود لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه، كه بەمزووانه بەرهەمی نوێ لەگەڵ گۆرانیبێژ عەتا ئەحمەد بڵاو دەکه‌نه‌وه و ههوادارینیشیان چاوه‌ڕوانى به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سالار مەحموود له پۆسته‌كه‌یدا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: " لەگەڵ گۆرانیبێژ عەتا ئەحمەد پڕۆژەیەکمان بەدەستەوەیە کە دوو کاری هونەرییە و بەمزووانە بڵاوی دەکەینەوە، ئاواز و تێکستی عەتا ئەحمەدە و یەکێك لە گۆرانییەکان لە ڤینۆ پڕۆدەکشن لەلایەن ئارام سەردارەوە ڕیکۆرد دەکرێت".
ئه‌و نووسیویه‌تى، عەتا ئەحمەد وەک هونەرمەند کەسێكی بەتوانایە و کەسێكە شایستەی ئەوەیە کە كارى لەگەڵدا بکەم، كاره‌كانى عەتام بەدڵە بۆیە ئەو کارە هونەرییانەم لەگەڵیدا کردووە و بەردەوام لەگەڵیدام.
هه‌وادارانیشیان باسیان له‌وه كردووه كه به‌رهه‌مه‌كانى هه‌ردووكیان وه‌ك جووته‌یه‌كى هونه‌رى جوان ده‌رده‌كه‌ون و ئهدایهكى هونه‌رى جوان پێكه‌وه ده‌كه‌ن.
سالار مەحموود ساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لەسەرەتای ساڵانی ھەشتاکانەوە دەستی بە گۆرانی کردووە و یەکەم گۆرانی ساڵی 1985 بە ناوی "ئەرێ ھۆ لەیلی" بووە، زۆربەی ئاوازی کارەکانی کاری ھونەرمەندان "سالار سەلمان و عەتا محەمەد"ە.