هونەرمەندێكی كورد باری تەندروستی ناجێگیرە

:: PM:07:57:26/01/2019 ‌
هه‌واڵى تێکچوونی باری تەندروستی، هونەرمەندی دێرینی بواری شانۆ و نواندنى كورد محەمەد غەریب ناجی، له‌لایه‌ن كچه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ كه‌ ناوبراو ئێسته‌ لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

سۆلاڤ شەیدا هونەرمەندی سینەماکار و کچی هونەرمەند محەمەد غەریب له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "ئێسته‌ باری تەندروستی باوکم ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریدایە".

محمەد غەریب ناجی ساڵی 1946 لە سلێمانی لە دایکبووە، هونەرمەندێکی دێرینی شاری سلێمانییە، نزیکەی 46 ساڵ لە بواری هونەریدا کاری کردووە، لەچەندان کاری شانۆیی و فیلمدا ڕۆڵی بینیووە، له‌وانه‌یش : "شانۆگەری نامەیەک لەخنکاو ساڵی 1979 دەرهێنانی ناسڕ حەسەن -  شانۆگەری ڕاپۆرت ساڵی 1981 دەرهێنانی ئەحمەد سالار - شانۆگەری شیرین و فەرهاد ساڵی 1982 دەرهێنانی جەلیل زەنگەنە -  فلمی سینەمایی کەواته چاوەڕێبن ساڵی 2008 دەرهێنانی جوان بامەڕنی - کورته فلمی  فرمێسکێک بۆ تارا، ساڵی 2012 دەرهێنانی دیاکۆ جەواهیری" له‌گه‌ڵ چه‌ندانى تریش.




وشە - محەمەد میران