25 تا 30%ی دانیشتووانی هه‌ولێر كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتووه
پێدانی كارتی نیشتمانی به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌مساڵدا خاو بووه‌ته‌وه و زۆر له هاووڵاتییان ده‌بێ زیاتر له مانگێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بكه‌ن كارته‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه. عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ولێر له دیمانه‌ی "وشه"دا وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین ئاماری ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتووه، باس له هۆكاری خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ده‌كات و دڵنیاییش ده‌دات كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له ئاستێكی باڵادا له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌سه‌ر هێڵه.
پرسی پێدانی كارتی نیشتمانی به هاووڵاتییان به كوێ گه‌یشتووه؟
كارتی نیشتمانی وه‌ك یه‌ك سیستم له ته‌واوی عێراق له جێبه‌جێكردندایه و چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی پێ كردووه كه به بناغه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی هه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌رێمی كوردستانیش كه به‌شێكه له عێراقی فیدراڵ هاوكات له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق، پێدانی كارتی نیشتمانی به هاووڵاتییان به‌رده‌وامه و له داهاتوودا ئه‌م كارته جێی ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و كارتی زانیاری ده‌گرێته‌وه. هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی ده‌بێ ببێت به خاوه‌نی كارتی نیشتمانی و كۆدێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ كه تاهه‌تایه له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مردیش ئه‌و كۆده‌ی هه‌ر نافه‌وتێت. له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاش وایه. كۆده‌كه 12 ژماره‌یه كه چوار ژماره‌ی یه‌كه‌می مێژووی له‌دایكبوونی كه‌سه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ی تر سیستم دیاری ده‌كات.
پێدانی كارتی نیشتمانی له چه‌ند فه‌رمانگه ده‌ستی پێ كردووه؟
له هه‌موو عێراق 334 فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به ره‌گه‌زنامه هه‌یه كه له‌م ژماره‌یه پرۆسه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانی له سه‌رووی 220 فه‌رمانگه ده‌ستی پێ كردووه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه چه‌نده كه كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتووه؟
له هه‌ولێر سه‌رووی 450 هه‌زار كه‌س كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتووه. ده‌كرێ بڵێین رێژه‌ی 25 تا 30%ی كۆی دانیشتووانی پارێزگاكه كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رگرتووه. پێدانی كارتیش به‌رده‌وامه، بۆ نموونه له دوو فه‌رمانگه‌ی هه‌ولێر كه له یه‌ك باره‌گا كار ده‌كه‌ن، رۆژانه هه‌زار كارتی نیشتمانی به هاووڵاتییان ده‌ده‌ین. له كۆی 220 فه‌رمانگه‌ی عێراق كه كارتی نیشتمانی ده‌ده‌ن كارتیان به نزیكه‌ی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س داوه.
كه‌ی كۆتا به كاركردن به ناسنامه و ره‌گه‌زنامه و كارتی زانیاری ده‌هێنرێت و ته‌نیا به كارتی نیشتمانی كار ده‌كرێ؟
له یاسای ژماره سێی ساڵی 2016ی كارتی نیشتمانی دەڵێت، ته‌نیا وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆی هه‌یه به بڕیارێك كاركردن به نفووس و ره‌گه‌زنامه رابگرێت و ته‌نیا پشت به كارتی نیشتمانی ببه‌سترێت، به‌ڵام عێراق به‌بێ هاوئاهه‌نگی هه‌رێمی كورستان هیچ كات بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه نادات.
پرۆسه‌كه له كوردستان باشتر به‌ڕێوه ده‌چێ یان پارێزگاكانی عێراق؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوه‌ندن له‌وێ زیاتر به‌ره‌وپێش چووه، به‌ڵام به‌رپرسانی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زیری ناوخۆ زۆر هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه بۆ خۆی پشتگیری ئه‌وه پرۆسه‌یه ده‌كات و ده‌یه‌وێ سه‌ركه‌وێت. چونكه خۆی لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنییه و له كوردستانیش بۆ زۆر له كاره‌كانی هاتوچۆ و هتد، گرنگی به بواری ئایتی دراوه.
گوتت رۆژانه له هه‌ولێر مامه‌ڵه‌ی هه‌زار كارتی نیشتمانی رایی ده‌كه‌ن، داواكارییه‌كه ئه‌وه‌نده‌یه یان ئێوه ته‌نیا تواناتان هه‌یه كاری ئه‌وه‌نده هاووڵاتییه راپه‌ڕێنن؟
خۆی هه‌ر كارمه‌ندێك ده‌توانێ رۆژانه مامه‌ڵه‌ی 25 كه‌س راپه‌ڕێنێت و زیاتر توانای نییه، چونكه ئه‌و مامه‌ڵانه به كۆمه‌ڵێك فلته‌ردا ده‌ڕوات و تا ده‌گاته قۆناغی كۆتا كاتی ده‌وێ و كارێكی ئاسان نییه. ئه‌و مامه‌ڵانه ده‌نێردرێن بۆ به‌غدا، وه‌ك چۆن هی به‌سڕه‌ش به سكان هه‌ر ده‌نێردرێن بۆ به‌غدا و دواجار ده‌چێته به‌غدا و له‌وێ كارته‌كان چاپ ده‌كرێن.
هاووڵاتییه‌كی ئاسایی كه بیه‌وێ ئه‌مڕۆ نفووسهكهی بۆ كارتی نیشتمانی بگۆڕێت، چه‌ندی پێ ده‌چێت تا كارته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه؟
پێشتر خێراتر ده‌رده‌هات، به‌ڵام ئێسته وه‌ك جاران به خێرایی كارته‌كه ده‌رناهێنرێت، كێشه‌كه‌ش هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئێره نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی به‌غدا و ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه كه كارته‌كان چاپ ده‌كات. له‌وانه‌یه زیاتر له مانگێكی پێ بچێت، چونكه سیستمه‌كه مه‌ركه‌زییه و بۆ هه‌موو عێراقه. نوێنه‌رمان هه‌یه و چه‌ند رۆژ جارێك ده‌چێته به‌غدا و كارته‌كان ده‌هێنێته‌وه.
ماده‌ی 110ی ده‌ستوور ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانگانه سیادین و به‌غدا خۆی سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌كانی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت ده‌كات، ئه‌گه‌ر پرسه‌كه تایبه‌ت بووایه به هه‌رێم، ئێمه ده‌مانتوانی شتی تر بكه‌ین، به‌ڵام چونكه هه‌موو عێراق هاوشێوه‌یه و یه‌ك سیستمه، هیچمان پێ ناكرێت.
وا باس ده‌كرێ هه‌ندێك هاووڵاتی به واسته و پاره زووتر كاره‌كه‌یان رایی ده‌كرێت و چۆن ده‌كرێ كاری كه‌سێك زووتر رایی بكرێ؟
ئه‌مه راست نییه و ته‌نیا قسه‌یه، من به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فهرمانگهیهم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌خۆش بێت یان حاڵه‌تی زۆر پێویستی هه‌بێ ئه‌وا ئاسانكاری بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام له ده‌ره‌وه پارێزه‌رێك چۆن ده‌یكات، من هیچ زانیارییه‌كم نییه و پێشم سه‌یره ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ی، چونكه هه‌موو خه‌ڵك وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كرێن و ته‌نیا حاڵه‌تی مرۆیی و نه‌خۆش ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت.
پێدانی پاسپۆرت هه‌ر به كارتی نیشتمانی ده‌درێ یان نفووس و ره‌گه‌زنامه‌ش هێشتا رۆڵیان هه‌یه؟
هێشتا به یاسا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وانه بكرێ كه كارتی نیشتمانی‌یان نییه و هه‌ر هه‌نگاوێك عێراق بیهاوێژێت، ئه‌وا به هاوئاهه‌نگی هه‌رێمی كوردستانه و ناكرێ له كاتێكدا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كارتی نیشتمانی‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كاركردن به نفووس و ره‌گه‌زنامه كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئه‌و منداڵانه‌ی تازه له دایك ده‌بن یه‌كسه‌ر كارتی نیشتمانی‌یان پێ ده‌درێ یان نفووسیش ده‌درێ؟
یه‌كسه‌ر به به‌یان ویلاده كارتی نیشتمانی‌یان پێ ده‌درێت له‌و فه‌رمانگانه‌ی كه به كارتی نیشتمانی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌و فه‌رمانگانه‌ی هێشتا به سیستمه‌كه كار ناكه‌ن، پێدانی نفووس و ره‌گه‌زنامه وه‌ك ساڵان به‌رده‌وامه.
له پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند فه‌رمانگه به كارتی نیشتمانی كار ده‌كه‌ن؟
ئێمه له هه‌ولێر 43 فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به رهگهزنامهمان هه‌یه، له‌وانه 18 به كارتی نیشتمانی كار ده‌كه‌ن و 25یان هه‌ر به سیستمی وه‌ره‌ق كار ده‌كه‌ن.
خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كان كه له هه‌ولێر ده‌ژین، كێشه‌یان هه‌یه و ده‌ڵێن كارتی نیشتمانی‌یان نییه و له هه‌ولێریش جگه له نفووس داوای كارتی زانیاری‌یان لێ ده‌كرێ، كه‌چی كارتی زانیاریشیان نییه، ئه‌مانه كاره‌كانیان وه‌ستاوه چی‌یان بۆ ده‌كرێت؟
به نیسبه‌ت ئێمه ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كارتی نیشتمانین و سه‌ر به ئێمه‌ن، ئه‌وا كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام له شوێنێكی وه‌ك مه‌خموور بڕیاره فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی لێ بكرێته‌وه. له‌گه‌ڵ قایمقامی مه‌خموور هاوئاهه‌نگیمان هه‌یه، باڵه‌خانه دابین كراوه، ماده‌ی 140 پێوه‌ندی به ئێمه نییه و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به هه‌ولێرن ئێمه كارتی نیشتمانی‌یان بۆ ده‌رده‌هێنین، بۆ كێشه‌كانی كارتی زانیاری ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی زانیاری وه‌ڵام بداته‌وه. له گوێڕ و دیبه‌گه و قه‌راج فه‌رمانگه‌مان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه له هاوئاهه‌نگیداین، بڕیاره به‌منزیكانه فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی‌یان بۆ بكرێته‌وه.
كه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌كرێن به ئه‌لیكترۆنی؟
قۆناغ به قۆناغه و ساڵانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارتی نیشتمانی به‌غدا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه عێراقی نین و لێره نیشته‌جێن، چۆن ده‌بن به خاوه‌نی كارتی نیشتمانی؟
عێراق یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه و بە پێی یاساکە ئه‌گه‌ر كه‌سێك 10 ساڵ له عێراق نیشته‌جێ بووبێت و به رێی یاسایی هاتبێت، ئه‌وا ده‌توانێ ببێته خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه و له‌وكاته‌دا كارتی نیشتمانی پێ ده‌درێت.
به‌ڵام پێدانی كارتی نیشتمانی به‌و كه‌سانه‌ش وه‌ستاوه كه دایك یان باوكیان عێراقییه؟
پێش 2003 رێنوێنییه‌كان وه‌ك یه‌كتر نه‌بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ئازادی عێراق تێكه‌ڵاو بوون و به‌هه‌مان رێنوێنیی به‌غدا كار ده‌كرێت. ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاوئاهه‌نگین له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئاستی به‌رز خه‌ریكین ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دایك یان باوكیان عێراقییه، پێش ساڵی 2017 هه‌ر له هه‌ولێر نفووس و پاسپۆرتیان پێ ده‌درا، كه‌چی ئێسته داوایان لێ ده‌كرێ به سه‌ردان بچن له به‌غدا ده‌ری بهێنن؟
له ئاستێكی به‌رز به هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌وڵی رژد هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه به‌رگری ته‌واو له مافی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كورستان ده‌كه‌ین. لیژنه و نوێنه‌رمان هه‌یه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زیری ناوخۆ گرنگی پێ ده‌دات و هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌یه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌ڵێن دراوه هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن .
بۆچی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێدانی كارتی نیشتمانی و پاسپۆرت بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێم قورس‌تر بووه؟
ماده‌ی 110 له ده‌ستووری عێراق باس له فه‌رمانگه سیادییه‌كان ده‌كات و به‌پێی ئه‌م یاسایه كاره‌كان ده‌ڕۆن، له 2015وه كه كارتی نیشتمانی ده‌ستی پێ كراوه، هه‌موو رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئێمه لایه‌نی جێبه‌جێكارین و ناتوانین له جیاتی سیاسییه‌كان بدوێین، ده‌كرێ ئه‌م پرسیاره له سیاسییه‌كان بكرێت.
*هۆی خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێدانی كارتی نیشتمانی، فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی به‌غدایه.