زیاد ئەسعەد قسە دەكات

:: PM:06:09:01/07/2019 ‌
بڕیارە لە چەند سەعاتی داهاتوو هونەرمەند زیاد ئەسعەد ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاو بكاتەوە و باس لە پڕۆژەیەكی هونەری دەكات كە لە داهاتوو نیازی هەیە ئەنجامی بدات.

هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە هەفتەی ڕابردووەوە بەهۆی بڵاو كردنەوەی هەواڵێك لەسەری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا باس باسی ئەوە. كەسێك بەناوی سەردار كەركووكی لە چاوپێكەوتنێكی ڕادیۆی ڕای گەیاندبوو، زیاد ئەسعەد تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و چیتر ناتوانێ‌ كاری هونەری بكات. ئەو قسەیە كاردانەوەی لێ‌ كەوتەوە.

ئاسۆ هاشم كە ئێستە لە هەرێمی كوردستان پارێزەری هونەرمەند زیاد ئەسعەدە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە چەند سەعاتی داهاتوو هونەرمەند زیاد ئەسعەد ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاو دەكاتەوە كە تیایدا كارەكانی لە داهاتوو دەخاتەڕوو، هەروەك بەنیازە پڕۆژەیەكی گەورەی هونەری ساز بدات.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ڤیدیۆیە پێشتر بڵاوی دەكردەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەنگۆی لەسەر بڵاو كرایەوە نەیویست وا ببینرێ‌ كەوتووەتە ژێر گوشار بۆیە ڤیدیۆی خۆی بڵاو دەكاتەوە.

زیاد ئەسعەد یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناودارەكانی كوردستان و لە دایكبووی شاری هەولێرە و لە ساڵانی نەوەتەكان كوردستانی بەرەو هەندەران بەجێ هێشتووە. شیعر و ئاوازی بۆ دەیان هونەرمەندی كورد ئامادە كردووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم