له به‌رده‌وامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هاوپه‌یمانان به نهێنی كه‌وتنه خۆ بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی عوسمانی به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی، چونكه ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ و ستراتیجی بوو، به تایبه‌ت بۆ به‌ریتانیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێی گواستنه‌وه‌ی كاروانه بازرگانییه‌كانی كۆمپانیای هیندی ڕۆژهه‌ڵات بوو له هیندستانه‌وه بۆ له‌نده‌ن، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی "ئاسیای بچووك"یش ناوده‌برێ، له مانگی نۆڤێمبه‌ری 1915 تا ئادار/مارسی 1916 دانوستاندن له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوو و دواتر له 16ی ئایار/مایۆ واژووكرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نووسه‌رانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بریتین له مارك سایكسی به‌ریتانی و فرانسوا جۆرج پیكۆتی فڕه‌نسی، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن ئیدوار گرای نوێنه‌ری به‌ریتانیا و پۆل كامبۆنی نوێنه‌ری فڕه‌نسا واژوو كرا، پاشان له 23ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1917 حكوومه‌تی ڕووسیای به‌لشه‌فیش واژووی كرد و به دابه‌شكردنی ناوچه‌كه ڕازی بوو.
ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ڕێككه‌وتنه‌كه له سه‌ره‌تا بریتی بوو، له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خاك له نێوان ئه‌نگلۆ فڕه‌نسییه‌كان، كه هه‌ردوولا براوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بوون و له سه‌ره‌تای نزیكبوونه‌وه له سه‌ركه‌وتن به نهێنی خه‌ریكی داگیركردنی ناوچه‌كان بوون، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان نه‌گه‌ن به حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هه‌ردوولا ده‌ستیان به گفتوگۆ و ناردنی شاندی ته‌كنیكی و جیوگرافیاناس كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ئاشتی و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابه‌ش بكه‌ن.
ڕێككه‌وتنه كوردستانی له دوو به‌شه‌وه كرده چوار به‌ش
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه ناوچه‌كه به‌سه‌ر فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و ئیتاڵیا دابه‌شكرا، به‌ریتانیا ئوردن و باشووری عێراق و باشووری ئێسته‌ی ئیسرائیلی به‌ركه‌وت، فڕه‌نسا شام و لبنان و باشووری توركیا و ویلایه‌تی مووسڵ، ئیتاڵیا ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ و ڕووسیایش ئیسته‌نبۆلی ئێسته و گه‌رووه ئاوییه‌كانی نێوان ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا ته‌نیا فڕه‌نسا و به‌ریتانیا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان دروست كرد، به‌ڵام دواتر ئیتاڵیا و ڕووسیایش هاتنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه پاش ئه‌وه‌ی به ڕه‌زامه‌ندی له‌نده‌ن و پاریس به‌شێك له خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان پێ درا، هاوكات ناوچه‌ی حه‌یفا و عه‌كایش كه به‌سه‌ر كه‌نداوی سوێسیان ده‌ڕوانی، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو ده‌وڵه‌ته براوه‌كان دیارییكرا و فه‌ڵه‌ستینیش خرایه ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌رچه‌نده ئه‌و دابه‌شكردنه له‌سه‌ر نه‌خه‌شه‌یش دیاریی كرا و دواتر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئێسته له ناوچه‌كه هه‌ن له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاتنه بوون، به‌ڵام سنووری وڵاته‌كان به ڕوونی دیارییكراو نه‌بوو، تا چه‌ندان ساڵ دوای ڕێككه‌وتنه‌كه و كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هه‌وڵی هاوپه‌یمانانیش ئه‌وه بوو، كه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه دابمه‌زرێنن، كه شێوه‌یه‌كی فیدرالی هه‌بێ و له ویلایه‌تی جیا جیا پێك بێن و ببه‌سترێنه‌وه به شه‌ریفی مه‌ككه و له ڕێی ئه‌وه‌وه بتوانن كۆنتڕۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ری نه‌گرت و دواتر وه‌ك فشار شه‌ریفی مه‌ككه‌یان بۆ سه‌ر عه‌ره‌به‌كانی تر له ناوچه جیا جیاكان به‌كارده‌هێنا.
ئه‌وانه‌ی له ڕێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بوونه قوربانی و زیاتر له 100 ساڵه خوێن ده‌ڕێژن و سته‌میان لێ ده‌كرێ و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن، بریتین له كورد و دروزه‌كان، كه هیچ ماف و سنوورێكیان به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆ دانه‌نرا، به‌ڵكوو هه‌ر ناویشیان نه‌ده‌هێنرا و به ته‌واوی په‌راوێزخران، به‌هۆی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌ییه‌ی هاوپه‌یمانانیش كه ئه‌وكات له كورد و دروزه‌كانیان كرد، تا ئێسته ئه‌و دوو گه‌له قوربانی ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه به توندترین شێوه تاوانیان به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ و كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن.
به نهێنی ئاماده‌كرا و دوای ساڵێك ڕووسیا ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
له ساڵی 1917 دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی به‌لشه‌فییه‌كان له ڕووسیا ڕووی دا به سه‌رۆكایه‌تیی ڤلادیمێر لینین، مۆسكۆ ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌كه‌ی
سایكس –پیكۆتی ئاشكرا كرد و ته‌واوی تێكستی ڕێككه‌وتنه له ڕۆژنامه‌ی ئازڤستیا و براڤدا له 23ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمه‌ری 1917 بڵاوكرانه‌وه و دواتریش ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی به وه‌رگرتن له ڕۆژنامه ڕووسییه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه نهێنییه‌كه هه‌ڵدایه‌وه و دواجار پاش ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی مۆدرۆس له 30ی ئۆكتۆبه‌ری 1918 دووباره له دووی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 1918 ڕێككه‌وتنه هه‌موار كرایه‌وه و ناوچه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ و فه‌ڵه‌ستین خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانییه‌كان و فڕه‌نسییه‌كانیش به‌مه ڕازی بوون و ناوچه‌كانیان ڕاده‌ستی ئینگلیزه‌كان كرده‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه كوردستان بۆ سێ به‌شی تر دابه‌شكرا، به‌شی ڕۆژئاوا و به‌شێكی باكوری كوردستان به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وتنه ژێر ده‌ستی فڕه‌نسییه‌كان، هاوكات به گوێره‌ی هه‌مواری ڕێككه‌وتنه باشووری كوردستان كه‌وتنه ژێر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری كوردستانیش به تایبه‌ت ویلایه‌تی به‌تلیس و وان كه‌وتنه ژێر ده‌ستی ڕووسیا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ر له ژێر ده‌ستی فارسه‌كان مایه‌وه و دواجاریش كوردستانیان هه‌ر به چوارپه‌رچه‌یی هێشته‌وه و به‌سه‌ر توركیا و عێراق و سووریا و ئێرانیان دابه‌شكردن و ئێسته 103 ساڵ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه تێپه‌ڕیوه و زۆرجاریش باس له نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ناوچه‌كه دابه‌ش بكرێته‌وه و ماف به گه‌لانی چه‌وساوه بدرێ، به‌ڵام تا ئێسته هه‌نگاوی ڕژد به‌و ئاراسته‌یه نه‌نراوه.
به‌شه‌كانی تر
یه‌ك
دوو
سێ
چوار
پێنج
شه‌ش
حه‌وت
هه‌شت