كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و سێیه‌م بوار كه به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بریتییه له پرۆسه‌ی گێژكردنی جه‌ماوه‌ر له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست.
بڵاوكردنه‌وه‌ی به لێشاوی ده‌نگۆ و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراو، به به‌رنامه‌یه‌كی ورد و نه‌خشه بۆ داڕێژراو، وا ده‌كات له كۆتاییدا خه‌ڵكی باوه‌ڕ به ده‌نگۆ و ورته ورته‌كان بێنن و وه‌ك ڕاستییه‌ك قبووڵی بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیان تێدا نییه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش هیچ بنه‌مایه‌كی هه‌واڵی دروستیان نییه، به‌ڵام خه‌ڵكی به‌هۆی ناهۆشیاری و نائاگایییانه‌وه، باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و ده‌چنه ژێر باری ده‌نگۆكان و به‌مه‌یش ئامانجی گرووپی ده‌نگۆ دروستكه‌ر دێته دی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك مێگه‌ل دروست ده‌بێت، كه هیچ كه‌سێك بیرناكاته‌وه و لێكدانه‌وه بۆ ڕووداوه‌كان ناكات، به‌ڵكوو هه‌مووان ته‌نیا گوێده‌گرن له ده‌نگۆكان و دواتریش باوه‌ڕی پێ ده‌كه‌ن و وه‌ك تووتییه‌ك له هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه و دانیشتنێك ده‌یڵێنه‌وه، به‌مه‌یش جیا له‌وه‌ی خۆیان ده‌بنه قوربانی، له هه‌مان كات ده‌بنه ئامرازێكیش بۆ زیاتر بڵاوه‌پێكردنی ده‌نگۆكان و له‌خشته‌بردنی خه‌ڵك و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ بكه‌ن.
له سه‌رده‌مانی زوو به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ئێسته له ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن هه‌یه، زۆرجار ڕۆژنامه‌كان سوودیان لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی پشتیان به كه‌سانی شاره‌زا له ڕووی وتاربێژی و بڕواهێنانی خه‌ڵك به قسه‌كانیان ده‌به‌ست، واته ئه‌و كه‌سانه نه‌خشه و پلانی ده‌نگۆكانیان بۆ ڕوون ده‌كرایه‌وه و ئه‌وانیش له نێو بازاڕ و شوێنه قه‌ره‌بالغه‌كان ده‌سووڕانه‌وه و ده‌نگۆكه‌یان به خه‌ڵك ده‌گه‌یاند و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیشیان ده‌دا تا جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی ته‌واویان پێ بكه‌ن، چونكه ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌مه به‌ند بوو، له ئه‌نجامی شكستهێنان له ئه‌ركه‌كانیان له مووچه و پاداشت و كۆمه‌كی پاشا و كۆشكی شاهانه بێبه‌ش ده‌بوون.
به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی نه‌خشه بۆ داڕێژراو خه‌ڵك ده‌گه‌وجێنرێن و له ڕاستییه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌كێكه له ڕێگه مه‌ترسیداره‌كان، چونكه ئاڵۆزی گه‌وره‌ی به‌دوا دا دێ و له كۆتاییدا كه‌س باوه‌ڕی به كه‌س نامێنێت، به‌ڵام به‌هۆی پێشنه‌كه‌وتنی ئامرازه‌كانی گه‌یاندن له سه‌رده‌می زوو هێنده مه‌ترسییه‌كانی گه‌وره نه‌بوو، به‌ڵام به بڕوای شاره‌زایان، ئێسته هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی له دنیا هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆ و هه‌واڵی ناڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی دنیا، زۆر به گرنگی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و جیا له میدیا، ئێسته له میدیا خێراتر و كاریگه‌رتریان ده‌ستكه‌وتووه، كه ئه‌میش تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیین كه به شێوه‌یه‌كی زۆر فره‌وان كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و ده‌نگۆیان لێ به‌رپا ده‌كرێ، بۆ به‌لاڕێدابردن و گه‌وجاندنی خه‌ڵك.
به بڕوای پسپۆرانی پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان و ده‌روونناسی، ده‌نگۆ بڵاوكردنه‌وه، ئێسته نه‌ك ته‌نیا بۆ بواری سیاسی و پشتیوانی له حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له ناوچه جیا جیاكانی دنیا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵكوو بووه‌ته پرسێكی جیهانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆرسه و بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌مشێوه‌یه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵاتان داده‌نێت، هاوكات له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌یش زۆرترین سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆیه زۆرجار ده‌بینین، كه هه‌ندێ وڵات چه‌كی دروستكراو له كارتۆن له‌سه‌ر شاشه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، وڵاتانی تر ترس و دڵه‌ڕاوكێیان لا دروست ده‌بێت.
هه‌ندێجار ده‌نگۆ بۆ خزمه‌تكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ڕووخانی وره‌ی گه‌ل و سوپا سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا،
ده‌نگۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه ته‌نیا بۆ لایه‌نی خراپه و گه‌وجاندنی خه‌ڵك به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكوو ده‌نگۆ جۆری ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه باسمان كرد بریتییه له دیوه نه‌رێنییه‌كه‌ی، به‌ڵام زۆرجاریش له كاتی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ل و وڵاتان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، له ڕێی میدیاكانه‌وه، هێزی گورز به‌ركه‌وتوو، قه‌باره‌ی زیانه‌كان به كه‌مترین ئاست بڵاو ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی سوپا و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌ڕووخێت، كه ئه‌مه‌یش به جۆرێك له سیاسه‌تی نیشتمانی سه‌یر ده‌كرێ و گومانیش له‌وه‌دا نییه، كه بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه ئه‌مجۆره ده‌نگۆیانه سوودی زۆرتره له شوێنی زیان.