كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و چوارم بوار كه به چڕی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، بریتییه له پێوانه‌كردنی هه‌ستی خه‌ڵك و یارییكردن له‌سه‌ر هه‌سته‌كانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن.
ئه‌م شێوازه‌ی گۆڕینی بۆچوونی خه‌ڵك و ڕای گشتی، زۆرترین كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و به مه‌ترسیدارترینیش داده‌نرێ، چونكه ئیتر پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ستی گشتی كۆمه‌ڵگه تێگه‌یشتن، ئه‌وا مرۆڤ وه‌ك ئامێرێكی لێ دێت، هه‌ركات ده‌سه‌ڵات و گرووپه‌كان ویستیان هه‌بێت، ئه‌وا به بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆقاندن و ترس له‌و بواره‌ی هه‌ستی خه‌ڵك ده‌بزوێنێ، ئیتر وه‌ك ئامێرێك ناچاریان ده‌كه‌ن شوێنیان بكه‌ون، هیچ ده‌رفه‌تیان پێ نادرێ تا بیر بكه‌نه‌وه.
هه‌موو مرۆڤێك به گشتی جۆرێك له ترسی هه‌یه و ئه‌مه‌یش زۆرجار له هه‌سته‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ، كاتێك ئه‌زموونی ژیان ده‌كات، كاتێك گرووپه‌كانی كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر ڕای گشتی به وردی و به نهێنی تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌سته‌كانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌وا سه‌ره‌نجام هه‌ستكردن و ترسی زۆرینه‌ی خه‌ڵكیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، زۆرجار ئه‌و ترسانه دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر باوه‌ڕی ئایینی له‌لایه‌ن گرووپی شاراوه و دروستكراوه‌وه، هه‌ندێجاریش هه‌ڕه‌شه‌یه له بواری ته‌ندروستی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا و نه‌خۆشی، زۆربه‌ی جاریش بریتییه له شه‌ڕ و كاره‌سات خوڵقاندن و ته‌نگژه‌ی ئابووری و له‌ده‌ستدانی ماڵ و سامان و ئاڵۆزی، ئه‌مانه‌یش له ڕێی میدیا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه به چڕی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ و به به‌رنامه زانیاری وردیان له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه، واته زانیارییه‌كان هه‌مووی به یه‌كجار ناخرێته ڕوو، به‌ڵكوو هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌م كاره ده‌كرێت، تا خه‌ڵكی ئاماده بكه‌ن و ترسه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو له ده‌روونی و عه‌قلی خه‌ڵك فره‌وانتر و گه‌وره‌تر بكه‌ن و به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر گرنگترین پێویستییه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌تۆقێنن
ئه‌م كاره‌یش له ڕێی سیسته‌مێك ده‌كرێ، كه پێی ده‌گوترێ "هه‌ڕه‌می ماسلۆ" سه‌ره‌تا له بنكه‌ی فره‌وانی هه‌ڕه‌مه‌كه، خواردن و ئاو و خۆراك و سێكس و هاوسه‌نگی و كار دیاریی ده‌كرێ و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ، دواتر ته‌ندروستی و ئاسایشی كار و سه‌رمایه و مولك و ماڵی هاووڵاتیان دێت، پاشان هاوڕێیه‌تی و پێوه‌ندییه خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و دروستكردنی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان گرووپه جیا جیاكانی كۆمه‌ڵگه و هه‌ڕه‌شه لێ كردن، دواجاریش كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنی متمانه و ڕێزگرتن و گوێگرتنی خه‌ڵك له یه‌كتری ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌یش هه‌مووی مرۆڤ له‌یه‌كتر دوور ده‌خاته‌وه و ڕێگری له دروستكردنی گردبوونه‌وه و هاوده‌نگی له‌سه‌ر كێشه و كه‌موكورتییه‌كان ده‌كات، له كۆتاییشدا ده‌سه‌ڵات و گرووپی فه‌رمانڕه‌وا خۆیان وه‌ك ڕزگاركه‌ر پێشان ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاو و كارا ده‌خه‌نه ڕوو، بێگومان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یش زۆر قورس و مه‌حاڵ نین، بگره زۆریش ئاسایین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی دروستكردنی ترس و تۆقاندن و یارییكردن به هه‌ستی خه‌ڵك ده‌وه‌ستێنرێت، دواجار بۆ جوانكردنی وێنه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ته‌كان، ئیتر له‌وكاته‌وه چاره‌سه‌ره‌كانیش كاریگه‌رییان ده‌بێت. چونكه به‌ربه‌سته‌كان ده‌وه‌ستێنرێن.
زانای ده‌روونناسی ئینگلیزی ئه‌براهام
ماسلۆ بۆیه‌كه‌مجار ئه‌م هه‌ڕه‌مه‌ی له 1943 خسته‌ڕوو و پێوانه‌ی خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كرد و بۆ سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌ی دابه‌شكردن، ئه‌مه‌یش دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه زۆرترین سوودی لێ وه‌رگیرا، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری پێ له‌سه‌ر خه‌ڵك دابنرێ و ڕای گشتی پێ بگۆڕن و یاریی به كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
دواجار پرۆسه‌ی تۆقاندن ده‌وه‌ستێنن و چاره‌سه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو و خۆیان ده‌كه‌ن به ڕزگاركه‌ر
ئه‌م تیۆر و شێوازه له 1953 له ئێران جێبه‌جێكرا، كاتێك به پشتیوانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كوده‌تای محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق له تاران ئه‌نجام درا و شای ئێران وڵاتی به‌جێهێشت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق هه‌وڵی خۆماڵیكردنی نه‌وتی دا، به گرووپه مافیا به‌كرێگیراوه‌كان به‌ناوی محه‌مه‌د موسه‌ده‌ق ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌وه، ئه‌مجاره ڕقی خه‌ڵك زۆرتر كرا و له كۆتایی موسه‌ده‌ق له‌كار لادرا و دوورخرایه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش وه‌ك یاریییه‌ك بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌نده‌ن و واشنتن شای ئێرانیان له‌و یارییه ئاگه‌داركرده‌وه، چونكه به‌مشێوه‌یه تووڕه‌یی خه‌ڵكیان كۆتایی پێ هێنا و دواتریش شا شۆڕشی سپی به‌ره‌و گۆڕینی ئێران بۆ شێوازی ژیانی ڕۆژئاوا ده‌ست پێكرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه و له 1979 شۆڕشی ئیسلامی هه‌ڵگیرسا.
به‌شه‌كانی تر
یه‌كه‌م
دووه‌م
سێیه‌م