كاتێك ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بۆشایی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ گه‌ل و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان بۆ دروست ده‌بێت، بۆ گێڕانه‌وه‌ی سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان و دووباره ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعیه‌تدان به‌خۆیان، كار له‌سه‌ر شێوازی جیا جیا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێك له جۆره‌كان ڕای گشتی به‌رانبه‌ریان بگۆڕن و خۆیان وه‌ك پێویستییه‌ك نیشان بده‌ن بۆ ئه‌و دۆخ و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌مه‌یش له زانستی ده‌روونناسی و پێوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان چه‌ندان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر هه‌یه، به وردی باسیان لێوه ده‌كه‌ین و حه‌وته‌م بوار بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی
نه‌زانی و دواكه‌وتوویی و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌ك كه بواری خوێندن و لێزانی تێدا نه‌بێ و زانایان و خوێنده‌وارانیش سه‌ركوت ده‌كرێن، به‌مشێوه‌یه چینی ده‌سه‌ڵاتدار تاكه سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانین ده‌بێ و ئه‌میش كۆمه‌ڵگا بۆ مێگه‌لێكی ده‌سته‌مۆ ده‌گۆڕێت.
ده‌توانن كه‌مێك بیر له ڕابردوو بكه‌نه‌وه، گه‌لی ئه‌ڵمانیا به درێژایی مێژوو ده‌سته‌مۆی هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی نه‌بووه، بگره زۆریش توندن له‌سه‌ر ئازادی و بیركردنه‌وه و بژاره‌كانیان، به‌ڵام هیتله‌ر چۆن توانی سه‌رجه‌میان ده‌سته‌مۆ بكات و ببێت به گه‌وره‌ترین دیكتاتۆر له مێژووی مرۆڤایه‌تی، بێگومان ئه‌مه كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بوو و مه‌سه‌له‌كه‌یش ته‌نیا هێز و سوپا و چه‌ك نییه، به‌ڵكوو ئایدلۆجیا و بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجییه له پشت هه‌نگاوه‌كانی هیتله‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێك كه دیكتاتۆر بێ یان دیموكراسیخواز، به چه‌ك ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌ی ببێته‌وه، ئه‌وا كارێكی گه‌مژانه ده‌كات، چونكه ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵك ده‌جووڵێنێت، له‌وانه‌یه توێژێك ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی له ده‌سه‌ڵات بگرن و خۆپێشاندان به‌رپا بكه‌ن، ئه‌و توێژه له‌وانه‌یه ته‌نیا قوتابیان، یان پزیشكان، یان كرێكاران، یاخود هه‌ر توێژێكی تر، كه نابنه كۆی كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت نیوه‌یشی پێكناهێنن، به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات به چه‌ك ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، پرۆسه‌كه له خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی توێژێك بۆ گشت كۆمه‌ڵگا ده‌گۆڕێت، چونكه مه‌سه‌له‌كه له داوای مافه‌وه ده‌گۆڕێت، بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ و ژیان، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌موو خه‌ڵك ببنه پشتیوانی توێژه‌كه و حكوومه‌ت به ته‌نیا له‌لایه‌ك بمێنێته‌وه.
له ڕێی پیلانه‌وه خه‌ڵك به‌ره‌و گه‌وجاندن و بێ متمانه‌یی و گه‌مژه‌كردن ده‌به‌ن
ئه‌ی ئه‌گه‌ر هیتله‌ر به هێز ئه‌ڵمانه‌كانی به‌رانبه‌ر دیكتاتۆری و خوێنڕێژییه‌كانی بێده‌نگ نه‌كردووه، كه‌واته چی كراوه؟ لێره‌دا باس له تیۆری برووسكی كاره‌بایی ده‌كه‌ین، له ساڵانی كۆتایی شه‌ته‌كان مارتن ئه‌ی سلیگمه‌ن له زانكۆی په‌نسلڤانیا خستیه ڕوو و دووپاتی كرده‌وه كه هیتله‌ر و حكوومه‌تی نازییه‌كان ئه‌م ستراتیجه‌یان بۆ گه‌مژه‌كردنی كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی و گه‌لانی تری ئه‌وروپا به‌كارهێناوه.
تیۆری برووسكی كاره‌بایی بریتییه له ئاراسته‌كردنی شه‌پۆلی كاره‌با بۆ قاچه‌كانی پشته‌وه‌ی سه‌گ، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌رچه‌ند سه‌گه‌كه هه‌وڵی ڕۆیشتن بدات، به‌ڵام ناتوانێت، ئیتر ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وامی پێ ده‌درێ، دواتر شه‌پۆلی كاره‌باكه لاده‌ده‌ن، هه‌رچه‌ندیش هه‌وڵ بده‌ن سه‌گه‌كه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه جارێكی تر بڕوات، ئیتر ئه‌مه ئه‌و ستراتیجه‌یه كه به‌رانبه‌ر به مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكانیش ده‌گیرێته‌به‌ر.
دواتر ئه‌و تیوره به قورس وه‌سفكراوه و توێژینه‌وه له‌سه‌ری به‌رده‌وامی هه‌بوو، پاشان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به تیشكی ڕووناكی به‌هێزیش هه‌مان ئه‌نجام وه‌ده‌ست دێت، بیرۆكه‌كه‌یش بریتی بوو له دانانی كۆمه‌ڵێك كه‌س له ژوورێك كه ڕووناكییه‌كی زۆر به‌هێزی بۆ دانرابوو، له نێو ژووره‌كه‌یش دوگمه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه دانرا بوو، كه‌سه‌كانیش ئاگادار كرانه‌وه، به‌ڵام هه‌رچه‌ند دوگمه‌كه‌یان داده‌گرت، ڕووناكییه‌كه نه‌ده‌كوژایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره بووه‌وه، كه‌سه‌كانی ناو ژووره‌كه بێزار بوون، له كاتێكدا دوای ئه‌وه‌ی به كرده‌یی ته‌زووی گه‌یاندنی كاره‌بایان بۆ ڕووناكییه‌كه له دوگمه‌كه به‌ستایه‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌بووایه ئه‌وا ده‌یانتوانی ڕووناكییه‌كه بكوژێننه‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چه‌ند كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر خوی مرۆڤ بۆ ئه‌و زانایه ده‌ركه‌وت، كه گرنگترینیان بریتییه له‌وه‌ی هه‌موو كاهینێك هه‌وڵی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ده‌دات، تا ئه‌و شوێنه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌تی كه ئه‌نجام و ئامانجه‌كه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ر ببێت، كاتێك گه‌یشته ئه‌و شوێنه و ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌پێكابوو، ئه‌وا بێ ئومێد ده‌بێ و به ته‌واوی دووره په‌رێز و خۆپارێز ده‌بێ و جارێكی تر هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن نادات و بگره به ته‌واوی متمانه‌ی به هیچ لایه‌كیش نامێنێت، به‌مشێوه‌یه ناتوانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر كۆده‌نگی له‌سه‌ر پرسێك دروست بكات و هاوڕابن له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك یان ته‌نانه‌ت چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك.
به‌م ڕێیه خه‌ڵك گۆشه‌گیر و بێ متمانه ده‌بێ به‌وانی تر و هه‌رگیز ناتوانن پشتی یه‌كتر بگرن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
جگه له‌وه‌یش ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كاریگه‌ری په‌ی پێ‌بردن و زانینیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك مرۆڤ هه‌موو كات ده‌زانێ كه به‌هۆی دوگمه‌یه‌كه‌وه له هه‌موو شوێنێكی دنیا ڕووناكییه‌كان ده‌كوژێنه‌وه، كه‌چی به‌هۆی ئه‌و یارییه ده‌روونییه‌ی له‌گه‌ڵی كراوه، به ته‌واوی ده‌گه‌وجێنرێ و بیری بۆ شتی تر ده‌چێ كه ده‌توانێ ڕووناكییه‌كه بكوژێنێته‌وه، كه هه‌رگیز له ژیاندا ڕووناكی به‌وشتانه‌ی له هزری كه‌سه‌كانبوون نه‌كوژاوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه ئاستی زانینی به ته‌واوی گومانی تێدا دروست ده‌كرێ و بواری بیركردنه‌وه‌ی نامێنێ به‌هۆی گومان و ترس له شكسته‌وه.
كاریگه‌رییه سۆزدارییه‌كان هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا هه‌وڵدانه‌كان بۆ كوژاندنی ڕووناكییه‌كه، تووڕه‌یی و ڕق و گرژی و بێزاری له‌لایه‌ن كه‌سه‌كانه‌وه دروست كرد و به گشتی سه‌رجه‌م لایه‌نه سۆزدارییه‌كانی مرۆڤ بۆ تووڕه‌یی گۆڕان، به‌ڵام دواجار خۆیان ته‌سلیم كرد و چوونه ژێرباری ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه وه‌ك واقیعێك قبووڵی بكه‌ن، بۆیه توانیان بێ كوژانه‌وه‌ی ڕووناكییه‌كه له ژووره‌كه بمێننه‌وه، كه ئه‌مه‌یش حاڵه‌تێكی زۆر نائاسایییه.
كۆمه‌ڵگه‌كانیش ئاوا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، ڕه‌نگه به ڕووناكی و به ئاشكرا ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نرێت، به‌ڵام له سیسته‌می خوێندن و فێربوون كه به‌رپرسه له دروستكردنی مرۆڤ له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، به وردی سیاسه‌تی گشتگیر له ڕووكه‌ش و ورد له ناوه‌رۆك داده‌ڕێژرێت، به‌مشێوه‌یه خه‌ڵكی و كۆمه‌ڵگا به گشتی ده‌بن به مێگه‌لێكی ته‌واو گوێڕایه‌ل و هه‌موو ڕاستییه‌كانیان لا ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه و هه‌رگیز متمانه به‌یه‌كتر ناكه‌ن و هه‌میشه له شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بن و به ته‌واوی چین و گرووپی جێبه‌جێكاری ئه‌و پلانه به نموونه‌یی و به‌هێز پێشان ده‌ده‌ن.