هازاڵ كایا كه خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری توركیایه، رای گه‌یاندووه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا خۆی كه‌ره‌نتینه كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای ته‌نی، توركیایش له‌و ڤایرۆسه بێبه‌ش نه‌بوو و ده‌یان كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیه هازاڵیش یه‌كێكه له‌وانه‌ی بۆ خۆپارێزی له‌و نه‌خۆشییه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه و خۆپارێزی ده‌كات.
له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه
هازاڵ له تۆڕی
ئینسته‌گرام وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه و نووسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌رهێنه‌ر عه‌لی ئاتای و كچه تاقانه‌كه‌م، له تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك خۆمان پاراستووه و له‌ناو ماڵه‌كه‌ماندا خۆمان كه‌ره‌نتینه كردووه.
بۆ هه‌وادارانی نووسیویه‌تی، "بیرتان له‌لامان نه‌بێ، ئێمه له ماڵه‌وه‌ین و خۆمان له‌و ڤایرۆسه ده‌پارێزین. دۆخمان باشه و نایه‌ینه ده‌ره‌وه".
هازاڵ كایا له ساڵی 1990 له ئیستانبوڵ له دایك بووه، وه‌ك ده‌ستپێك له نمایشكارێكی جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وت، دواتر وه‌ك ئه‌كته‌رێك له چه‌ندان فیلم و درامادا رۆڵی سه‌ره‌كی بینی و ئێسته به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی توركیا هه‌ژمار ده‌كرێت.