له جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه كه ئه‌ڵمانیای تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كرد، هیچ رووداوێكی تر هێنده‌ی كۆرۆنا ئه‌و وڵاته‌ی تووشی ته‌نگژه نه‌كردووه. ئه‌نجێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا خۆی ئه‌م قسه‌یه‌ی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی گوت.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به پێویستی زانیوه هه‌موو تاكێكی ئه‌ڵمانیا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئاماده بن و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن. به‌گوته‌ی مێركڵ تاكه هه‌نگاو كه ئێسته ده‌توانن به‌رانبه‌ر به كۆرۆنا بیگرنه‌به‌ر ئه‌وه‌یه، رێگری له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكرێت.
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی گوت رووداوه‌كه به رژد وه‌بگرن و راسته ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین سیستمی ته‌ندروستی و ده‌رمانییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه زۆر ببێت، ئه‌وا ناتوانن به‌سه‌ریدا زاڵ ببن و كۆنترۆڵی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی "
رادیۆ فه‌ردا” ئه‌و ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه و باس له تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا ده‌كرێ ته‌نیا ژماره یان ئامار نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له‌وانه باوك و دایك و باپیر و داپیری ئێمه‌ن، هه‌موویان مرۆڤن و گیانی هه‌موو مرۆڤێكیش بایه‌خی هه‌یه و ده‌بێ پارێزگاری‌یان لێ بكه‌ین.”
جێی باسه كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 220 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی نۆ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سه‌رووی 85 هه‌زاریش چاك بوونه‌ته‌وه.
ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته 12 هه‌زار و 327 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 28 كه‌س مردوون
به‌گوێره‌ی
worldometers له ئه‌ڵمانیا كۆی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 12 هه‌زار و 327 كه‌س كه له‌و ژماره‌یه 28 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 108 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له‌و وڵاتانه‌یه كه كه‌مترین رێژه‌ی مردن به‌راورد به تووشبووانی لێ تۆمار كراوه.