به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتییان و بوونی شوێنێكی گونجاو بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازرگانێك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی ئادار، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، عوسمان حاجی حه‌مه‌سه‌عید كه بازرگان و خێرخوازێكی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه، بڕیاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی له شارۆكه‌كه داوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ر حاله‌تێكی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م شارۆكه‌یه تۆمار كرا، له‌وێ كه‌ره‌نتین و چاودێری بكرێ.
ته‌واوی پێداویستی و ئامێره پزیشكییه پێویسته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و بازرگانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت
ڕوونی كرده‌وه، ده‌ست به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه كراوه، بڕیار وایه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واو بكرێت، ته‌واوی پێداویستی و ئامێره پزیشكییه پێویسته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و بازرگانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت.
سازان ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان زانیاریی زیاتری به "وشه" دا و گوتی، نه‌خۆشخانه‌كه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق له ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌كرێ.
دروستكردنی نه‌خۆشخانه و كاری خێرخوازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرنا، له‌پاش ئه‌وه دێت كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له خێرخواز و سه‌رمایه‌داران كرد هاوكاریی حكوومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بكه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی