شیعە هەوڵی پاشەكشەكردن بە زورفی و راسپاردنی نەعیم سوهێل دەدەن

:: PM:05:10:19/03/2020 ‌

دوای راسپاردنی عەدنان زورفی لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە، تا دێت بەرهەڵستی هێزە سیاسییە شیعەكان بۆ راسپاردنی زیاتر دەبێت، بەپێی دوا زانیاری ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە شیعەكان لە ماڵی عەمار حەكیم كۆ دەبنەوە و چارەنووسی زورفی یەكلا دەكەنەوە.
تەنگژەی پێكهێنانی حكوومەتی عێراق زیاتر پەكی دەكەوێت
لەوبارەوە سەرچاوەیەك بە "رووسیا تودەی"، گوتووە كە هەموو هێزە شیعەكانی ناو هاوپەیمانی "بینا"، بە "فەتح" و گرووپە چەكدارەكان و "دەوڵەتی یاسا" و "فەزیلە" و "میحوەری وەتەنی"ی سوننە و فالح فەیاز، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی عەمار حەكیم سەركردەی رەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆ دەبنەوە، ئەوان هەوڵی رازیكردنی حەكیم دەدەن بۆ ناچاركردنی زورفی بۆ دەستكێشانەوە لە راسپاردنی و لە بری ئەو نەعیم سوهێل، كە لە دوا كۆبوونەوە زۆرینەی شیعە لەسەری رازی بوون، بێتە راسپاردن وەك نوێنەری شیعە. 

لەوكاتەی راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاماژەی كرد كە عەدنان زورفی ئێستە خۆی لەبەردەم دوو بژارە دەبینێتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی جموجۆاَێكی فرەوان لەلایەن گرووپەكانی شیعەی نەیار بۆ راسپاردنی هەیە، ئەوان پاڵ بە زورفی دەنێن بۆ دوو بژارە، دەستكێشانەوە لە راسپاردنی، یان جێهێشتنی بۆ هەمان چارەنووسی محەمەد عەلاوی لەناو پەرلەمان تووشی هاتەوە، كە نەیتوانی نیسابی دانیشتنی وەرگرتنی متمانە بە حكوومەتەكەی تەواو بكات. 
 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل