نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشی له كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتووه كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كۆچی دوایی خاتوو تهمینه ئه‌حمه‌د سه‌ره‌خۆشی له كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌میانه‌ی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو كرد و هیوای خواست دواناخۆشی هه‌موولایه‌ك بێت.