سوڵتان سلێمان بەگرتنی ساڵێك و 10 مانگ سزا درا

:: AM:11:10:26/05/2025 ‌
دادگای توركیا بە تۆمەتی شایەتیدانی درۆ، سزای گرتنی بەسەر ئەكتەری بەناوبانگ خالید ئەرگەنچدا سەپاند كە ڕۆڵی سەرەكی لە زنجیرە درامای سوڵتان سلێماندا هەبوو.

دادگای توركیا سزای ساڵێك و 10 مانگ و 15 ڕۆژ گرتنی بەسەر خالید ئەرگەنچ و ساڵێك و هەشت مانگ بەسەر ئەكتەرێكی تردا سەپاند، بە تۆمەتی ئەوەی لە دۆسیەی تایبەت بە خۆپێشاندانەكانی ساڵی 2013ی گەزی پاركی ئیستانبوڵدا شایەتیی درۆیان داوە.

ئەو دۆسیەیەی كە بڕیارەكەی دادگای تێدا دراوە، پێوەستە بە عایشە باریم بریكاری دوو هونەرمەندەكە كە تۆمەتبارە بە ڕێكخستنی خۆپێشاندانەكان.

خالید ئەرگەنچ بڕیارەكەی دادگای ڕەت كردەوە و ئاماژەی دا، داوای تێهەڵچوونەوە دەكات.
ئەو هونەرمەندە توركە، لە دنیادا  بە "سوڵتان سلێمان" ناسراوە، كەسێكی نەتەوەیە و راستە دەوری سوڵتانێكی ئیسلامی بینیوە بەڵام خۆی سەر بە رەوتی عەلمانی ئەتاتوركە و دژی گۆرینی دەستور و بەها توركییەكانە.



وشە - سۆران عەزیز