شه‌ڕێكی سیاسیی ناپاك به مووچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت. بڕیار بوو ئه‌م ھه‌فته‌یه حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم. حكوومه‌تی ھه‌رێم ره‌زامه‌ندی پێشان داوه بۆ راده‌ستكردنی خاڵه سنوورییه‌كان، به ھاوبه‌شی و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. به‌ھۆی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی، به‌غدا له رێككه‌وتنه‌كه پاش گه‌ز بووه‌ته‌وه.
ناردنی ھێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غدا مه‌رجی زیادكراو بوون له كاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه. ھه‌موو لایه‌ك باش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ره‌وشی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم چه‌ند شڵه‌ژاوه. به‌داخه‌وه لایه‌نه شیعه‌كان به سه‌رپه‌رشتی ھه‌ندێك به‌رپرسی كوردی نابه‌رپه‌س و داماڵدراو له كوردایه‌تی، مسته‌فا كازمی و داروده‌سته‌كه‌شیان ھێنایه سه‌ر خه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر حكوومه‌تی ھه‌رێم زیاتر بكه‌ن.
به مه‌به‌ستی رووخان و لاوازكردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێم، خۆپێشاندانه‌كه‌ی شاسواریش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانه سیاسییه‌دا بوو. ھه‌ریه‌ك له ھادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادیش ھانده‌ری شاسوار و چه‌ند به‌رپرسێكی تری كوردن له به‌غدا، بۆ مه‌به‌ستی زیاتر ھاندان و تووڕه‌كردنی خه‌ڵك له حكوومه‌تی ھه‌رێم.
ھاتنی ھێزه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند بۆ ھه‌رێم و پێدانی مووچه‌ی راسته‌وخۆ به فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا، دوو پیلانی ترن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی ھه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك بچووك بكه‌نه‌وه، كه به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك چاره‌نووسی كورد به عێراقی شووم ببه‌ستنه‌وه.
بارودۆخی عێراق زۆر زیاتر له ھی ھه‌رێم خراپتر و شڵه‌ژاوتره. بێكاری، نه‌بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، ھه‌ژاری، نه‌بوونی ئارامی و ئاسایش، كوشتن و بڕین له باشووری عێراق به‌رده‌وامی ھه‌یه. ئه‌وه‌ی بۆ جارێكیش له‌م ماوه‌یه سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی كردبێت، ده‌زانێت چه‌ند شارێكی وێرانه. ھه‌موومان بینیومانه كاتێك گه‌شتیارێكی عه‌ره‌ب له باشووری عێراق دێته ھه‌رێمی كوردستان، ھێشتا له پاساكه دانه‌به‌زیوه ده‌ست به سێلفیگرتن ده‌كات. بۆ ئه‌وان كوردستان له لاس ڤێگاس خۆشتر و جوانتره.
تازه عێراق به كازمی و ھه‌زار كازمی چاك ناكرێته‌وه. زه‌وی و ئاسمان بگه‌نه یه‌ك، شیعه و سوننه نابن به یه‌ك و شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت. ره‌نگه له‌م ره‌وشه‌دا زۆر كه‌س ھه‌ن بڵێن با مووچه‌كه‌مان راسته‌وخۆ له به‌غداوه بۆ بدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه ئاینده‌ی ماڵ و ژیانی چی به‌سه‌ر دێت؟ ده‌بێ ھه‌رێمی كوردستان تا ھه‌تایه ببێته قوربانی نێوان شه‌ڕی شیعه و سوننه. مھاتما گاندی ده‌ڵێت، ئازادی له نانی سه‌رشۆڕی پێویستتره.