گەشەسەندنی ئابووری چییە؟

AM:11:06:06/09/2021 ‌
گەشەپێدانی ئابووری بەرنامە، سیاسەت یان گەشەكردنێكە بەدوای باشكردنی ژیان و خۆشگوزەرانی ئابووری و بەرزكردنەوەی كوالیتی كۆمەڵگەوەیە. ئایا پێشكەوتنی ئابووری بۆ تۆ مانای چییە؟ پشت بەو كۆمەڵگەیە دەبەستی كە تێیدا دەژیت؟ هەر كۆمەڵگەیەك دەرفەت و ئالنگاری و ئەولەویەتی خۆی هەیە و پلانی گەشەپێدانی ئابووری دەبێت ئەو كەسانە بگرێتەوە كە لە كۆمەڵگەدا دەژین و كار دەكەن.

ستراتیجەكانی گەشەپێدانی ئابووری
هەرچەندە ئەولەویەتەكانی گەشەسەندنی ئابووری جیاوازن، بەڵام ستراتیجەكانی گەشەپێدانی ئابووری زۆرجار ئامانجیان، ئەنجامە هاوبەش و ئەرێنییەكانە، وەك دروستكردنی كاری زیاتر و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات. هێشتنەوەی بازرگانی و بەدەستهێنانی كاری نوێ. كوالیتی باشتری ژیان. زیاتر خەڵك و بزنسەكان باج دەدەن. بەكارهێنانی زیاتری بەرهەمهێنەری تایبەتمەند. برەودان بە سەرمایەكانی كۆمەڵگە. دروستكردن و فرۆشتنی بەرهەمی ناوخۆیی زیاتر. پەیداكردنی كرێكارێكی كارامەتر كە لە كۆمەڵگەكەتدا ژیان بەسەر دەبەن، لەرێی بەرنامەی كار و دروستكردنی تاكێكی بە سوود بۆ كۆمەڵگە.

 پلانی ئابووری چییە؟
وەك گەشەی ئابووری بۆ كۆمەڵگەكان جیاوازە، ئەو پیشەكارانەیشی پشتیوانی و كار بۆ گەشەی ئابووری دەكەن جیاوازن، ئەمان پلان، دیزاین و ستراتیجەكانی گەشەپێدانی ئابووری، پێ دەگەیەنن و دەبن بە سەرمەشق. وەك پردێكی گرنگ لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەت و كۆمەڵگەدا كار دەكەن و بەشداری لە پلانی گەشەپێدانی ئابووری دەكەن، هەندێك جار سەركردایەتیش دەكەن یان دەبەخشن لەپێناو پرۆسەی پلاندانان و بووژانەوە.

كێ بەرپرسە لە گەشەپێدانی ئابووری؟
زۆركەس كار لە بواری گەشەپێدانی ئابووریدا دەكەن، بە مانایەكی تر كارمەندی گەشەپێدانی ئابوورین یان خاوەن بڕوانامەی بەرزن لە بوارەكەی خۆیاندا و بیرۆكە و پلانیان هەیە، یاخۆ خاوەن ئەزموونی كارن و رۆڵ دەبینن لە گەشەپێدانی ئابووری بۆ ماوەیەكی درێژ. هەندێك كەسیش هەن كاری گەشەپێدانی ئابووری دەكەن و ماندوو نابن، بەڵام ناونیشانی فەرمی لە كارەكەدا هەڵناگرن. 

بەگشتی زۆر لە گرووپە جیاوازەكانی كۆمەڵگە دەتوانن لە گەشەپێدانی ئابووریدا رۆڵ ببینن، لەوانە حكوومەت. ژوورەكانی بازرگانی. سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی گەشەسەندوو. میدیا بە ھوشیاركردنەوەی كۆمەڵگە بۆ برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی. كۆلێژ و كۆمەڵەكان و زانكۆ و دامەزراوەكانی توێژینەوە. حكوومەتە خۆجێیەكان و پارێزگا. ڕێكخراوەكانی مرۆیی. كۆمەڵەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ڕێكخراوەكانی گەشەپێدانی هێزی كار. دابینكەرانی قازانج (یارمەتیدان لە ڕاكێشانی بازرگانی و گەشەكردن).

ڕۆڵی ئەمان لە كۆمەڵگەیەكدا دەتوانێ بریتی بێت لە پێشڕەوی پلانی گەشەپێدانی ئابووری. كاركردن بەرەو ئاراستەكردنی كۆمەڵگە یان تێڕوانینیان بۆ گەشەپێدانی ئابووری. پشتگیریكردنی پێوەندییەكانی كەرتی تایبەت و بەستنەوەیان بە كەرتی گشتی . پێوەندیكردن و وەڵامدانەوە بە نیگەرانی و دەرفەتەكانی گەشەسەندنی ئابووری. پڕۆژە پێشەنگەكان بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری. دابینكردنی لێپرسینەوە، دڵنیابوون لە پەرەسەندنی ئابووری.

ڕێكخراوی گەشەپێدانی ئابووری چییە؟
ڕێكخراوەكانی گەشەپێدانی ئابووری بەرنامە و سیاسەت و چالاكییەكان دادەڕێژن بۆ باشتركردنی باری ئابووری كۆمەڵگە. هەروەها ڕێكخراو و گرووپەكانی گەشەپێدانی ئابووری دەبێت پلان و بەرنامەیان ھەبێت بۆ پشتگیریكردن لە هەوڵەكانی گەشەپێدانی ئابووری كۆمەڵگەكانیان.

دامەزراوەی گەشەپێدانی ئابووری سەركەوتوو
كاری گەشەپێدانی ئابووری پێویستی بە دامەزراوەی بەهێز ھەیە لە كۆمەڵگە. سێ خاڵی سەرەكی بۆ چالاكییەكانی گەشەپێدانی ئابووری بۆ سەركەوتن بریتین لە:

پشتگیریی كۆمەڵگه، گرنگە پشتگیریی كۆمەڵگەت هەبێ بۆ هەموو شتێك لە پلان و بودجەی پڕۆژەوە، تا به ‌بازاڕكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەندامانی كۆمەڵگەكەت.

هاوبەشیكردن، هاوبەشییەكی بەهێز پێویستە بۆ سەركەوتنی چالاكییەكانی گەشەسەندنی ئابووری، چونكە هاوبەشیكردن یارمەتیمان دەدات بۆ گەیشتن بە سەرچاوەكان، توانا دروستكردن و هاندانی هاوكاری.

ئامادەبوون، بە پلانی گەشەپێدانی ئابووری دەست پێ بكە و كاردانەوە و پەسندكردن وەربگرە، كاتێك پشتگیری و هاوبەشی كۆمەڵگە لەجێی ئەوەدا بێت كە تۆ ئامادەیت، دەست پێ بكەیت. كەواتە ئامادەیت، لەگەڵ ئەوەی ئێمە دەزانین كۆمەڵگەكان یەك قەبارە نین، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە ئەم سەرچاوە ئابوورییانە پشتگیری لە ئامانجەكانی كۆمەڵگاكە بكەن، چ شارنشین بن یان لادێی، گەورە یان بچووك، ڕەسەن یان ناڕەسەن.

هەنگاوەكانی داهاتوو
بزانە لە كوێوە پرۆسەی پلاندانان بۆ گەشەپێدانی ئابووری دەست پێ بكەیت، ئامرازەكانی پلانی ستراتیجی بۆ پەرەپێدانی پلانێكی ئابووری درێژخایەن بەكار بێنە، ئەو ئامرازانە پێوەرت دەدەنێ بۆ بەدواداچوونی سەركەوتنی ستراتیجەكانی گەشەپێدانی ئابووری.

ئێستە كوردستان بە ئاستێكی باش ڕووی لە گەشانەوەیە و جووڵەی ئابووری بەرفرەوان دەبینرێت، گرنگە بیر بكەینەوە ئەم سەرەتایە بە شێوەی زانستی و پلانی تۆكمەوە بەڕێوە بچێت بۆ ئەوەی داهاتوو مسۆگەرتر بێت، چونكە هەموو ئامراز و هۆكارەكان هەن و تەنیا پێویستی بەوەیە كە هەوڵ و سەرچاوە جیاوازەكان بخرێنە پێوەندییەوە و پێكەوە پرۆسەیەك دەست پێ بكەن كە ئابووری كوردستان بگەشێننەوە.

ئێمە ئەزموونی گەورەمان هەیە لە ماوەی رابردوو كە بەرگەی بارودۆخە سەختەكانمان نەگرتووە، ئەوە دەرفەتێكی باشە ئەگەر لە ئێستەوە بیر لە داهاتوو بكەینەوە و خەڵكی پسپۆڕ و خاوەن كارە بە ئەزموونەكان پێش بخرێن و رۆڵیان پێ بدرێت، واتە كەرتی گشتیی و تایبەت دەستی یەك بگرن و ئامانجەكە كوردستان بێت لە ئابوورییەكی جێگیر و باشتردا.