دوای دانانی په‌یكه‌ری گاندی له شاری ھه‌ولێردا، ماوه‌یه‌كه كونسوڵگه‌ی ھیندستان كاری له‌سه‌ر دانانی په‌یكه‌رێكی تر ده‌كرد له شاری سلێمانی. دوای ئه‌وه بڕیاره له شاری دھۆكیش په‌یكه‌رێكی تری گاندی دابنرێت. تا ئێره بابه‌ته‌كه ئاساییه.
له سه‌روبه‌ندی دانانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سلێمانی، باڵوێزی ھیند و سه‌ركونسوڵی گشتی چوونه سلێمانی، دیاره وه‌ك نه‌ریتی پرۆتۆكۆلی، ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئاماده ببێت. ھه‌ر له‌وێ ده‌موده‌ست ھه‌ڤاڵ به بینینی باڵوێزی ھیند، گه‌رم بووبوو و له پڕ داوای پێدانی ڤیزایه‌ك له سه‌ركونسوڵ ده‌كات، بۆ رۆژی دواتر یه‌كسه‌ر به‌ڕێ كه‌وت بۆ ھیند !
ئه‌م گه‌شته كتوپڕه و بێپلانه‌ی ھه‌ڤاڵ، چه‌ند رۆژێكه بووه‌ته باسوخواسێكی گاڵته‌جاڕیی سۆسیال میدیا. ھه‌ر رۆژه و ھه‌ڤاڵ له شه‌قامێكی ھیند ده‌رده‌كه‌وێت. وێنه له‌گه‌ڵ گاوان و شوان ده‌گرێت و رۆژانه به كۆمه‌ڵ له فه‌یسبووك پۆستی ده‌كات. خه‌ڵكیش به گاڵته‌وه تانه و تاشه‌ری لێ ده‌ده‌ن.
له ھه‌مووی گاڵته‌ئامێزتر، بینیم ڤیدیۆیه‌كی بۆ مۆنتاج كراوه، گۆرانیی "سه‌نگام" ده‌چڕێت، له جیاتی "راج كاپوور" سه‌ر ده‌ھه‌ژێنێت و كردوویانه به ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاپوور.
نه‌وه‌ی حه‌فتاكان یادگاریی خۆشیان له‌گه‌ڵ فیلمی سه‌نگام و گۆرانیی "بۆل رادا بۆل" ھه‌یه.. ھه‌ڤاڵ كاپوور ئه‌م یادگارییه جوانه‌ی ھێناوه‌ته‌وه بیریان.
خۆی ئاساییه ھه‌موو مرۆڤێك گه‌شت بكات و وێنه بگرێت، به‌ڵام نائاساییه به‌ناوی پارێزگار گه‌شت بكه‌یت و له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگار براكه‌شت شاندی یاوه‌رت بێت و وێنه‌ت له‌گه‌ڵ گاوان و شوانیش بگرێت.
له ھه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه، دیاره كاتی خۆی شێخ مه‌حموودی حه‌فید ماوه‌یه‌ك له ھیند ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. ھه‌ڤاڵ كاپووریش له راگه‌یاندنه‌كاندا باسی له‌وه كردووه به سه‌ردانێكی فه‌رمی، ده‌چێ كه‌لوپه‌له‌كانی شێخ مه‌حموود ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كوردستان!
كامه كه‌لوپه‌ل؟ ئه‌رێ ده‌بێ كه‌لوپه‌لی گیراوێك چی بووبێت دوای زیاتر له ٨٠ ساڵ، شێخ مه‌حموود چی له ھیند مابووبێت تا كاكی كاپوور بچێ بیهێنێته‌وه.
به‌حوكمی كاره‌كه‌م كه په‌ره‌پێدانه به پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ھیندستان. به وردی چاودێریی ئه‌وه‌م كرد تا بزانم ھه‌ڤاڵ له‌سه‌ر ئاستی باڵا، چاوی به چ به‌رپرسێكی وڵاته‌كه ده‌كه‌وێت و به چ جۆره ده‌ستكه‌وتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری سلێمانی. به‌داخه‌وه تا ئێسته جگه له گاوان و شوانه‌كان، وه‌ك خۆی باسی لێوه كردووه، ته‌نیا سكرتێری ڤیزای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بینیوه!.
ڤیزا قابیل به ھه‌موو كه‌سێكه و ھه‌موو كه‌سێكی ئاساییش ده‌توانێ چاوی به سكرتێره‌كه‌شی بكه‌وێ. ھه‌ر ھیچ نه‌بێ ناڵێم وه‌زیر، چونكه بۆ تۆ زۆر سه‌خته و ئه‌سته‌مه، سكرتێره‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ت ببینیایه و وێنه‌یه‌كت له‌گه‌ڵدا دابنایه.. به‌داخه‌وه تا ئێسته ھیچ به‌رپرسێكی باڵای ھیندی نه‌بینیوه.
پێشتر ئه‌گه‌ر ده‌نگی بكردایه، ھه‌ر ھیچ نه‌بێت له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی كه پارێزگاره و كاربه‌ده‌ستێكی ناو حكوومه‌تی ھه‌رێمه، ھه‌ندێك دیداری دیپلۆماسیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته بۆ رێكده‌خست، ھه‌رچه‌نده كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ش نییه.
كاتێك به‌ڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێم، گه‌شتی وڵاتان ده‌كه‌ن، به رێوڕه‌سمی پرۆتۆكۆلی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاته پێشوازی ده‌كرێن. له حزبه‌كه‌ی كاك ھه‌ڤاڵ و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی تری پارێزگاكه‌ی، راگه‌یاندنه شڕه‌كه‌یان ده‌خه‌نه كار، عه‌لاوی و جه‌لاوییه ناساڵحه‌كانیان دێنه سه‌ر شاشه و خۆیان ده‌كه‌ن به فس‌فس پاڵه‌وان و ره‌خنه ده‌گرن و ده‌ڵێن:
سه‌ردانه‌كه‌یان بنه‌ماڵه‌ییه !
بۆچی ئاڵای كوردستان له پێشوازییه‌كه دانه‌نراوه؟
بۆچی ھیچ به‌رپرسێكی تری حزبه‌كانی تریان له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌بردووه؟
بۆچی ده‌رفه‌ت به به‌رپرسانی حزبه‌كانی تری ناو حكوومه‌ت نادرێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه بكه‌ن؟
ده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت، بزانم كێ ده‌بینن و كێ ده‌تانناسێ و كێ حیسابی گاوانێكتان بۆ ده‌كات، ئه‌وه نییه ده‌رفه‌ت به راج كاپوور دراوه؟ ئاده‌ی بۆ خۆتان تێبگه‌ن ئه‌وه به‌رپرسانی پارتین و ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێوه‌ن. ئه‌وان سه‌نگی خۆیان ھه‌یه. ئێوه‌ش سه‌نگی فیلمی سه‌نگامیشتان نییه.
ئێ خۆ كاك عه‌لی ته‌ته‌ری پارێزگاری دھۆكیش چه‌ند رۆژێكه وه‌ك شاندێك له ئه‌مه‌ریكایه، به‌ڵام له جیاتی شوان و گاوان و سكرتێری ڤیزای ئه‌مه‌ریكی، له كۆشكی سپی پێشوازیی لێ كرا، له‌گه‌ڵ سیناتۆره‌كانی كۆماری و پارێزگاری شاره‌كان و ئاستی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێشوازیی لێ كرا.
ھیوادارم كاتێك ھه‌ڤاڵ كاپوور له گه‌شته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، ئامانج و ده‌ستكه‌وتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان روون بكاته‌وه، بزانم چیی كردووه و كێی تری بینیوه. با بزانم راداخان رازی بووه یان ره‌فزی پێ داوه وه‌ك له گۆرانییه‌كه‌ی سه‌نگامدا ھاتووه.