له ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی رابردووی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی، یه‌كێك له هه‌نگاوه گرنگه‌كانی ناساندنی سۆران بوو وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕی سه‌ربه‌خۆ "ئیداره‌ی سۆران".
ئینجا له پاڵ هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه، كێشه‌كانی گۆڕینی بۆ دروستكرنی ستراتیجی درێژخایه‌ن و به‌رپرسیاریه‌تیی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستانی وه‌رگرت، سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌و كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی هه‌بوون، به‌ڵام به‌هێز و خۆڕاگریی توانی ئه‌م قۆناغه سه‌ختانه تێپه‌ڕێنێت، هه‌نگاوی بوێرانه بنێت بۆ بووژانه‌وه و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له به‌شێكی زۆری هه‌رێمی كوردستاندا.
یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه گرنگ و پڕ بایه‌خانه، راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بوو كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا بوونی به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و دانانی به‌رنامه و پلانی ورد له رووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له گشت سێكته‌ره‌كاندا، هه‌نگاوی گرنگی به خۆیه‌وه بینیوه، ده‌توانین بڵێین ئه‌مه سۆران له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ده‌باته قۆناغێكی نوێ كه شایسته‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سۆران بێت.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌دا نابێت له یادمان بچێت، سۆران له شارۆكه‌یه‌كی بێ ستراتیجه‌وه، ناكرێت به ماوه‌یه‌كی كه‌م رێك بخرێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه پشوودرێژ بین تا بتوانین جارێكی تر به پلانی درێژمه‌ودای زانستییه‌وه رێكخستنه‌وه بكرێت.
پێم وایه ئێسته به‌دواوه كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دیات و ڕووداو و پێشهاتی جۆراوجۆر له به‌رده‌م به‌رپرسانی سۆراندان كه ئێسته له سه‌ره‌تادان، به‌ڵام هیوایه‌كی مه‌زن هه‌یه كه به پلان و ستراتیجی روون و داڕێژراوه‌وه، سۆران به‌ره‌و وێنایه‌كی جوانتر ببه‌ن، به خزمه‌تگوزایی جۆراوجۆر و شایسته‌وه.
به‌ڵام نابێت بیرمان بچێت ئه‌گه‌ر شار له گه‌شه‌ی ئابووری و بازرگانی و نه‌بوونی هه‌لی كار بكه‌وێت، ئه‌وه شارێكی مردووه، وا ده‌كات جووڵه‌ی مرۆڤه‌كانیشی سست بن، توانای خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌یان له داهاتوو نامێنێت، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌م له پاڵ هه‌بوونی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، هه‌وڵ بدرێت گه‌شه‌ی ئابووری دروست بكرێت و هاندان هه‌بێت له‌و ڕووه‌وه، ئیتر شاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ی ژیان و بووژانه‌وه و هه‌لی كار.
شار ئه‌و جێیه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه و تا ئاستێك سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌یه، به جۆرێك هه‌موو لایه‌ك گوزارشت له خۆیان بكه‌ن. دیسانه‌وه شار پێگه و شوێنێكه بۆ چالاكی ئابووری و بازرگانی و هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی فكری و مه‌عریفی هه‌تا دوایی.