په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، چه‌ند خاڵێكی گرنگی بۆ كورد روون كرده‌وه. ئه‌م خاڵانه به‌شی زۆریان ساڵانێكه له ژینگه‌ی سیاسی‌دا ده‌بینرێن؛ كه‌چی به‌شێك له كورد به بیانوو و پاساوی جۆراوجۆر، حه‌ز ناكات بیانخوێنێته‌وه، به‌جۆرێك پشتگوێ‌یان ده‌خات، به‌و هیوایه‌ی راست ده‌رنه‌چن و هه‌ڵه‌ی كردبێت، خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و خاڵانه نادات. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش بۆ چه‌نده‌مین جار دووپاتبوونه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌وانه راستین و بگره بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش راستیی حاشاهه‌ڵنه‌گریشن. ده‌بێت وه‌ك خۆی وه‌ریانبگرین، ناكرێ له‌م راستییانه هه‌ڵبێین، چاكتره جارێك بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییانه‌دا به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه.
خاڵه گرنگه‌كان بریتین له:
یه‌كه‌م: هه‌ولێر ساڵانێكه ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فه‌رمی و ناسراوی عێراقدا رێكبكه‌وێت، به‌جۆرێك ده‌رچه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزێته‌وه، به‌ڵام عێراق هه‌ر هیچ نه‌بێت له دوای ساڵی ٢٠١٤ واته له سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه، خاوه‌ن دوو ده‌وڵه‌ته. ئه‌وه به فه‌رمی دیاره؛ به‌ڵام به‌غدا جگه له‌مه ده‌وڵه‌تێكی شاراوه و قووڵیشی (Deep state) تێدایه. سه‌رجه‌م جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه و له‌و ساڵه‌وه تا ئێسته له عێراقدا چی بڕیاری گرنگ دراون، ئه‌م حكوومه‌ته داویه‌تی.
میكانیزمی یاریكردنه‌كه‌شیان به‌م جۆره‌یه: "تا بتوانن كاره‌كان به حكوومه‌تی فه‌رمی ده‌كه‌ن و خۆیان له سێبه‌رێكدا مه‌ڵاس ده‌ده‌ن؛ هه‌ر كه بزانن كاره‌كه به دڵی ئه‌وان ناڕوات یان خواستی زۆرتریان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئیمتیازی زیاتر وه‌ربگرن؛ له پڕێكدا ده‌رده‌كه‌ون و كۆی یارییه‌كه قڵپ ده‌كه‌نه‌وه".
له بابه‌تی بودجه‌شدا ئێمه جارێكی تر بڕوامان كرد و متمانه‌مان به‌خشیوه به حكوومه‌تی فه‌رمی، له كاتێكدا دیسان ئه‌وه‌مان له‌بیر كرد به‌غدا ده‌سه‌ڵاتدارێكی تر حوكمی ده‌كات. ئه‌وه‌بوو له ناكاودا هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان ئاوه‌ژوو بوونه‌وه، به‌داخه‌وه چه‌ند ئیمتیازێكی گه‌وره‌یان له كورد وه‌رگرت.
مێنتالیته‌ی ئه‌م حكوومه‌ته قووڵه به‌پێی لۆجیكی هێز هه‌ڵچنراوه، واته له كاتێكدا ده‌توانی بیوه‌ستێنی، خاوه‌ن هێز بی، كه هێزی خۆتت پێشان دا، كارته‌كانی بینیت زۆر به‌ژیری پاشه‌كشێ ده‌كات و حه‌زی به‌وه نییه تووشی تێچوو و قوربانیدانی زۆر ببێت. ئه‌وان به‌وه ناوه‌ستن بڵێی رێككه‌وتن هه‌یه و واژوومان كردووه، ئه‌وان به هێز ده‌وه‌ستن.
دووه‌م: سه‌رچاوه و ناوه‌ندی بڕیاری حكوومه‌تی شاراوه، عێراقی نییه. ئه‌وان زیاتر له تارانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن. كورد ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بابه‌ته‌كانی خۆی ببڕێته‌وه، ئه‌م كێشانه به جۆرێك چاره‌سه‌ر بكات یان له ئاستێكدا بیانوه‌ستێنێت و نه‌هێڵێت له‌مه زیاتر په‌ره بستێنن، ئه‌مه به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا به هه‌ردوو حكوومه‌تی فه‌رمی و كارگێڕه‌كانی حكوومه‌تی شاراوه ناكرێت. ئه‌مه پێویستی به‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ تاران‌دا وتووێژێكی راشكاو بكرێت.
تاران وه‌ك قووڵایی ستراتیجی سه‌یری عێراقدا ده‌كات، گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی له‌م وڵاته‌دا كردووه و ئێسته‌ش به كرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات. هه‌ر هێزێك بیه‌وێ له به‌رانبه‌ریدا بوه‌ستێت یان خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌ودا پێناسه بكات، قبووڵی ناكات؛ یان هه‌ڵیده‌ته‌كێنێت یاخۆ تێچوویه‌كی قورس ده‌خاته سه‌رشانی.
لێره‌وشه‌وه ده‌كرێت خاڵی سێیه‌م له‌گه‌ڵ خاڵی دووه‌م تێكه‌ڵكێش بكرێت: كورد ساڵانێكه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م خه‌ونه نابێت؛ واده‌زانێ ئه‌كته‌رێكه له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكایه و ئه‌مه‌ریكاش خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی هه‌یه له عێراق و له ناوچه‌كه‌دا پاشه‌كشێ به تاران بكات، كوردیش ده‌توانێ له‌م هاوكێشه‌یه‌دا رۆڵی گه‌وره بگێڕێت.
به‌ڵام ئه‌مه تێگه‌یشتنێكه لێوانلێوه له هه‌ڵه. به ئێسته و به جارانیشه‌وه ئه‌مه‌ریكا لاری له‌وه نییه تاران له ناوچه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له عێراقدا په‌ل بهاوێت، تا ئاستێكی یه‌كجار گه‌وره‌ش هاوئاهه‌نگن.
له بابه‌تی بودجه‌دا ئێمه بینیمان ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگه. ئه‌گه‌ر كورد له به‌ره‌ی ئه‌مه‌ه‌ریكایه، مه‌گه‌ر واشنتن نابینێت به‌دیار چاوییه‌وه دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی تێكده‌شكێنرێن؛ ئه‌ی بۆ قسه‌ی نییه؟
ئه‌م دۆخه‌ی كورد زۆر له دۆخی سعوودیه ده‌چێت. سعوودیه ساڵانێك له‌و خه‌یاڵه‌دا بوو پرۆكسی و بریكاری ژماره یه‌كی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه‌دا. وایده‌زانی له نێوان ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكادا خواستێكی رژدی هه‌یه بۆ له قاڵبدانی تاران. ئه‌وه‌بوو خێرا خۆیان خزانده هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه له سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن .... تاد.
خۆیان تووشی شه‌ڕی گه‌وره كرد به‌و هیوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ پشتیان ده‌گرێت. كه‌چی دوای نزیكی 10 ساڵ ده‌ركه‌وت له هه‌ركوێ چووبنه شه‌ڕه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له پشته‌وه خه‌نجه‌ری ژه‌هراوییان لێ داون. ژێر به ژێر یارمه‌تی لایه‌نی به‌رانبه‌ریان داوه.
سعوودیه ماندوو بوو له‌م یارییه، بینیان رۆشتوونه‌ته یارییه‌كه‌وه هه‌ردوولای شكسته، ئه‌وه‌بوو ده‌ستبه‌رداری بوون. هه‌ر هیچ نه‌بێت جۆره رێككه‌وتنێكی كاتی‌یان له‌گه‌ڵ تاران كرد تا له‌مه زیاتر تووشی شكست نه‌بن، لێره بیوه‌ستێنن.
چواره‌م: كۆی ئه‌م سی ئه‌كته‌ره عێراقی، ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی-رۆژئاواییه له‌به‌ر لاوازبوونی، یه‌كێتی به‌كار ده‌هێنن. یه‌كێتیش هیچی پێ ناكرێت، لاواز بووه و ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته و ته‌نانه‌ت ئه‌م جۆری به‌ڕێوه‌بردنی ئێسته‌شی به‌رهه‌می بیر و خواستی ئه‌و سێ لایه‌نه‌یه. سه‌رداوه‌كانی جووڵاندنی یه‌كێتی له‌و سێ شوێنه‌ن، نه‌ك له سلێمانی.
ئێسته چی بكرێت؟
هه‌ر جۆره دانوستان و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و حكوومه‌تی فه‌رمی عێراق، جگه له كات كوشتن هیچ نییه، جۆرێكه له دڵدانه‌وه‌ی دڵی خۆت، جۆرێكه له خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن. ساڵانێكه هه‌ولێر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌یه و پێویست ناكات ئه‌وه‌نده دووپات بكرێته‌وه، جارێك بۆ هه‌میشه با وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه و خۆی له‌م راڕایی و دووڕیانه رزگار بكات.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئاسته پێویسته پاڵپشتی و گره‌نتی پێشكه‌ش به كورد ناكات، تا بتوانێت له‌م هاوكێشه‌یه‌دا به‌رگه بگرێت. ئاستی پاڵپشتی و پابه‌ندبوونی ئه‌مه‌ریكا زۆر كه‌مه و به‌شی ململانێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی شاراوه‌ی به‌غدا و تاران ناكات. یان ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا ئاستی پشتیوانییه‌كه‌ی زیاتر بكات، یان به‌م ئاسته‌وه له كۆتایی یارییه‌كاندا كورد جگه له تێچوو و قوربانی هیچیتر بۆ نامێنێته‌وه.
هه‌ولێر ده‌توانێ دوو كار بكات.
یه‌كه‌م: هێزی خۆی كۆ بكاته‌وه. هێزێكی زۆری مرۆیی و مادی هه‌یه، به‌ره‌به‌ره و خێرا وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتری بكات. هێزه‌كه‌ی زیاتر بكات. وه‌ك مێنتالیته‌ش ده‌ست له كۆمه‌ڵی هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن (misperception) هه‌ڵگرێت كه ساڵانێكه به‌ری نادات.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م كێشه‌یه به وتووێژ چاره‌سه‌ر بكات، به پله‌ی یه‌كه‌م ناونیشانی ریاڵیستی، تارانه. رێی تاران له سلێمانی و به‌غدا زۆر نزیكتره.