له حاڵێکدا 77ه‌مین ساڵوەگەڕی له‌دایکبوونی سه‌رۆک بارزانیی به‌رز ڕاده‌گرین، دۆخی جیهان و ناوچه‌که له به‌رده‌م گۆڕان و ئالنگاریی گه‌وره‌دایه. هاوکات ئه‌مڕۆژه ڕۆژی به‌ستنی یه‌که‌مینی کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردیش بووه که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک زیاتر له پێناوی به‌دیهاتنی ئامانجه‌کانی گه‌لی کوردستان به ڕێنوێنی و چاوساغیی مه‌عریفه و عیرفان و ته‌ریقه‌ته‌وه دۆزی کوردی ڕێبه‌رایه‌تیی کردووه و بۆ یه‌ک چرکه‌یش له خه‌باتی پیرۆزی خۆی خافڵ نه‌بووه. له ڕاستیدا ئه‌م ڕۆژه ده‌بێ ڕۆژی تێڕامانی زیاتر و قووڵتر له ڕێباز و ئامانجی پیرۆز و کوردستانییانه‌ی بارزانی و ئه‌و تێچوو و خه‌بات و قوربانیانه بێت، که له‌م ڕێگەیه‌دا دراون.
دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه جه‌ماوه‌ری هوشیاری کوردستان له هه‌موو پارچه‌کاندا قووڵایی گوتار و نیازپاکیی خه‌بات و ئاسۆی ئامانجی پارتی و سه‌رۆکه کاریزمییه‌که‌ی ده‌ناسێت، ده‌زانێت تا پارتی مابێت نه داگیرکاری ده‌ره‌کی و نه ناپاکی ناوخۆیی، ناتوانن ئاسووده بن له پراکتیزه‌کردنی پلان و پیلانه‌کانیاندا و تا کوردیش مابێت، پارتی هه‌ر ده‌مێنێت، چونكە ڕێبازه‌که‌ی به‌رئه‌نجامی چه‌ند گوتار و چه‌ندان ده‌یه و ئیزگه‌ی ڕادیۆیی نییه، به‌ڵکوو هه‌لقووڵاوی ڕۆحی کوردانه‌ی خانه‌قاکانی بارزان و ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی شێخه‌کانی ئه‌وێ و خواستی ڕزگاریخوازیی بارزانیی نه‌مر و پشوودرێژیی و له‌خۆبردویی سه‌رۆک بارزانییه، بۆ گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ڕۆخی ئارامیی و هێمنی.
پارتی چ وه‌ک هه‌ڵقووڵاوی ڕیبازێکی عیرفانی و مه‌عریفی و چ وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و شۆڕشگێڕانه، له ماوه‌یه‌کی دووردرێژی مێژوویی‌دا خۆی له ڕۆحی مێژوویه‌کی پڕ خوێن و شکۆداردا مانیفێست کردووه، کوردستان له لانکه‌ی خه‌ونه‌کانی ئه‌واندا به هێمنی خه‌ونی دواڕۆژی باش ده‌بینێت. له‌م قۆناغه‌دا گوتاری پارتی و دڵسۆزیی و کاریزمایی سه‌رۆکه‌که‌ی، ڕێخۆشکه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر له باشوور، به‌ڵکوو له هه‌موو پارچه‌کاندا به‌ڵێن له‌گه‌ڵ پارتی و ئامانج و ڕاسپارده‌کانی دووباره بکه‌نه‌وه.
له 16ی ئۆکتۆبه‌ر 2017ه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته له ڕێگه‌ی پیلانی ده‌ره‌کی و کاڵفامیی ناوخۆییه‌وه، چه‌ندان قه‌یران و خیانه‌ت و لادان ده‌رهه‌ق به ڕێبازی ڕزگاریخوازیی کوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، ته‌نیا پارتی ده‌مڕاست و خاوه‌ندارێتی له کێشه و دۆزی کورد کردووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌کان، به سه‌ربه‌رزییه‌وه له گۆڕەپانەكە هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌ستی له مافه‌کانی کورد و چاره‌نووسی کوردستان و شوناسی گه‌له‌که‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه.
ئه‌م ڕێبازه خاوه‌نی مێژوویه‌کی ڕیشه‌دار و سه‌رچاوه‌یه‌کی پته‌و و به‌هێزی مه‌عنه‌ویی و عیرفانییه که لێره‌دا تیشکێک ده‌خه‌مه سه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی له ئاوێنه‌ی ئه‌و کانیاوه مه‌عریفی و عیرفانی و سیاسییه‌دا باشتر و ڕوونتر وێنا بکه‌ین. بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه‌ی بارزان و پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و باوه‌ڕمه‌ندیی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
بارزان، دین، ته‌ریقه‌ت، عێل
له ئاڵوگۆڕه جڤاکییه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یەی دوایی کوردستاندا له وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا، له‌به‌ر پێکهاته‌ی سوننه‌تی وه‌ک کۆمه‌ڵگەکانی ¬تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕێبه‌رانی ئاینی و شێخه‌کانی کوردستان پله و پێگەی تایبەت و ناوازه‌یان هه‌بووه و له سەرەوەی ڕێبه‌رایه‌تی بزاڤه سیاسی و ئاینییه‌کان بوون.
شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ عوبه‌یدوڵا نه‌هری له کوردستانی تورکیا (باکور)، شێخ مه‌حموودی حه‌فید و شێخه‌کانی بارزان له کوردستانی عێراق (باشوور)، قازی محه‌مه‌د و زۆر له ڕێبه‌ره دینیه‌کانی کوردستانی ئێران (رۆژهه‌ڵات)، هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی بناغه‌یی له ڕه‌وتی خه‌باته‌کاندا، پێناسه‌یه‌کی ئاینیان داوه‌ته بزاڤه‌کان، تا له‌ڕێگه‌ی به‌ڕه‌واکردنی بزووتنه‌وه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌وە، له به‌رانبه‌ر ملهوڕی و زێده‌خوازی دەسەڵاتی خونکارانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس که خۆیان به نوێنه‌رانی ئیسلام بۆ سه‌رکوتکردنی کوردان ده‌زانن، بیانپارێزن.
مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بنیاتنه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له کوردستان، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا کاتێ بۆ بارزان سه‌فه‌ری کرد، شێخ عه‌بدوسه‌لامی یه‌که‌می وه‌ک نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژارد و له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ سه‌ردانی سه‌ید تەها نه‌هری که خه‌لیفه‌یه‌کی ¬تری مه‌ولانا له کوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی بوو، تا زنجیره‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی پاش سنه و سلێمانی، له هه‌موو کوردستاندا بڵاو بکەنه‌وه.
ماڵباتی بارزانی، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستە له ژێر کاریگه‌ری ئامۆژگارییەکانی مه‌ولانا خالیددا، وه‌ک مه‌شایه‌خ و زانایانی تری کوردستان، پارێزگاری‌یان له فەرهەنگ و مێژووی نه‌ته‌وه و زێدەکەیان کردووه و پاڵه‌وانیی وایان نواندووه که بۆ هه‌تاهه‌تایه مێژووی کوردستان به چاکه ناویان لێ ده‌با.
بارزان له‌و سه‌رده‌مه‌وه به تێکەڵکردنی ئەندێشەی ئاینی و ته‌ریقه‌ت له‌گەڵ یه‌کگرتوویی هۆز و خێڵه‌کانی ناوچه‌که و پێڕه‌وییان له مه‌شایخی بارزان، بووەته ناوەندێکی بەهێزی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستان له به‌رانبه‌ر ئیمپراتۆره‌کانی ئێران، عوسمانی و پاشان ده‌وڵه‌تانی عێراق و سووریا.
مه‌شایخی بارزان، به تایبه‌ت شێخ عه‌بدوسه‌لامی دووه‌م، ڕێبازێکی ڕێفۆرمخوازانه‌ی لەبارەی موڵکدارێتی تاکەکەسی و دابه‌شکردنی زه‌ویوزار له نێوان جووتیاران، دانانی کۆمیته له گونده‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی کاروبارەكانیان، پارێزگاری له مافی ژن و گرنگیدان به هاوسه‌رگیری لاوان، بنیاتنانی مزگه‌وت له گونده‌کان، قه‌ده‌غه‌کردنی ڕاو له کوێستانه‌کانی ناوچه‌که، پاراستنی ژینگه و ڕێکخستنی خه‌ڵکی له دامه‌زراوه‌گه‌لی سه‌ربازی بۆ پاراستنی کوردستان، بۆ رێبەرایەتیەکی نوێ لە کۆمەڵگە، بنیات نا.
هه‌رچه‌ندە پارتی دیموکراتی کوردستان له درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی خه‌ریکی چالاکی بووه، له پێکهاته‌ی پارتدا له خوێنده‌واران، تەکنۆکرات و که‌سایه‌تییه مارکسییه‌کان، سه‌رۆک هۆز و ماڵباته ناوداره‌کانی کوردستان که‌ڵکی وه‌رگرتووه، به‌ڵام هۆکارگه‌لێکی گرینگی وه‌ک دین، ته‌ریقه‌ت و هۆز، وه‌کوو سه‌رمایه و سامانێکی مه‌عنه‌وی له ئاسته‌نگه مێژووییه‌کاندا بۆ ئه‌م پارته به ته‌مه‌نه، کۆڵه‌که و ئه‌ستوونێکی گرنگ بوون.
ئێستە پاش 77 ساڵ له ته‌مه‌نی ئه‌م پارته تێده‌په‌ڕێ و پاش ساڵانێک ئاڵووگۆڕ و هه‌وراز و نشێو، بەردەوام له کوردستان پێشڕه‌وی پارته سیاسییه‌کانه. له یه‌که‌م ده‌نگدانی ئازاد پاش ڕزگاریی کوردستان له 1992، تا ده‌نگدانی ساڵی 2014، هه‌روه‌ک پارتی یه‌که‌م و سه‌رکه‌وتووی هەڵبژاردن، لێهاتووییه مێژوویی و جڤاکییه‌که‌ی خۆی پێشان ده‌دا و له ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، ڕێبه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان به کاریگه‌ری وه‌رگرتن له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیی مه‌زن، سه‌یری جیۆگرافیای کوردستان و پارته‌کان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کان پێوه‌ندی و هاوکاری گه‌رموگوڕیان هه‌یه. له جێگۆڕکێ سیاسییه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی عێراقدا، که‌سایه‌تیگه‌لێک وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ندامی پێشووی پارتی، بۆ سه‌رۆک کۆماری عێراق و سەرۆك بارزانی ڕێبه‌ری ئه‌م پارته له دوو خولی ده‌نگداندا به ده‌نگی راستەوخۆی خه‌ڵک، بە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڵبژێردراون.
هاوده‌نگی و هاوبیری له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی و مه‌شایه‌خی ته‌ریقه‌تی قادری و ڕه‌فتاری پشوودرێژانه و ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی مه‌سیحی، ئێزیدی، ئاشووری و نه‌ته‌وه‌گه‌لی عه‌ره‌ب و تورکمان، زانایانی شیعه و پارته چه‌په‌کانی ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا، عێراق، ئێران و سووریا، به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی بارزانییه‌کان بووه. ئه‌وان له خه‌باتی ئه‌و ساڵانه‌ی کوردستاندا، به‌هره‌ی زۆریان له ده‌سه‌ڵاتی دینی ئیسلام و ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وەرگرت و پێکهاته‌ی عه‌شیره‌تیان بۆ گه‌یشتن به دۆزی شۆڕش بە‌کارهێنا.
له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا، رۆڵه‌کانی بارزان له بزووتنه‌وه‌گه‌لی¬ تری کورد له وڵاتانی سووریا، عێراق، ئێران و تورکیا، به‌تایبه‌ت له چوار شۆڕشی مه‌زنی کوردستان. (1- شۆڕشی بارزان، 2- شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، 3- شۆڕشی ئه‌یلوول 4- شۆڕشی گوڵان)، یا شۆڕشی هاو‌چه‌رخی کوردستان، ده‌وری ته‌واویان بووه و له‌م ڕێگەیه‌شدا به سه‌تان له ڕۆڵه هێژاکانیان شه‌هید بوون که له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شێخ عه‌بدوسه‌لامی بارزان بوو که له ساڵی 1914 به ده‌ستی هێزه‌کانی عوسمانی له مووسڵ، شه‌هید کرا.
به‌هۆی ئه‌م مێژووه پرشنگداره‌وە که «بارزان» له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بووەتە سیمبولی به‌رخۆدان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌به‌ر پێگه‌ی مێژووییه که گوندی بارزان له درێژه‌ی ساڵاندا چه‌ندجار له‌لایه‌ن حکوومه‌تانی عوسمانی و عێراقییه‌وه ئاوری تێبه‌ردراوه و وێران کراوه. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی پارتی و په‌روه‌رده‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی له وه‌ها کانگایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌موو کوردستانی گه‌وره پارتی وه‌ك پێشڕه‌و و ڕزگارکه‌ر و سه‌رۆک بارزانیی وه‌ک کاریزما ده‌بینن و به بوونیان خه‌ونه‌کانی کورد هه‌میشه زیندوو و گڕدار ده‌مێنێته‌وه.