کاتێک عه‌قید هاوکار جاف له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری یه‌کێتییه‌وه تیرۆر کرا و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کیی ناسێنرا، یه‌کێتی و میدیا سێبه‌ره‌کانی ده‌ستیان کرده‌وه به زیندووکردنه‌وه‌ی ڕابردوو به شێوازێکی چه‌واشه‌کارانه و تۆوی ناکۆکی و دابڕانیان له ڕووداوه مێژووییه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌گرت و له زه‌مه‌نی ئێسته‌ماندا ده‌یانچاند، کاتێک دانیشتنه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی بۆ هاتنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینەی وه‌زاریی سه‌ربه یه‌کێتی ده‌ستی پێ کرد، پارتی به سینگفراوانییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کرد، تا شوێنێک که بافڵ تاڵه‌بانی گوتی "هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان له سه‌رۆک بارزانی ده‌کرد".
كەچی پاش ماوه‌یه‌کی که‌م جه‌ماعه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ر و بێ ئه‌زموونی یه‌کێتی چوونه‌وه به‌غدا و له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراقدا به مه‌به‌ستی ساغکردنه‌وه‌ی گوتاریی عێراقچێتیی خۆیان، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌کان تێکه‌ڵ کرد و هه‌موو هه‌وڵێکیان دا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی سیاسی و یاساییه‌وه کێشه بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم و کابینه‌ی نۆیه‌م و به گشتیی ئیراده‌ی سیاسیی کورد له هه‌ولێر دروست بکه‌ن!
هه‌موو ئه‌م سه‌رلێشێواوی و هه‌ڵبه‌زودابه‌زه له ئاکاری سیاسیی ئه‌و حزبه‌دا به ماوه‌ی مانگێک که‌متر یان زیاتر له‌و دانیشتنه ڕووی دا، له‌م نێوانه‌دا هه‌ر کاتێک پارتی ویستوویه‌تی بۆ پاراستنی یه‌کڕیزیی ماڵی کورد و به‌هێزبوونی پێگه و ده‌سه‌ڵاتی کورد له به‌غدا، ده‌ست به سه‌ری یه‌کێتیدا بهێنێت، ئه‌وا پارتی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیاسیی و ئابووری و بازرگانی له هه‌ولێر به ستایشه‌وه باس کراوه و یه‌کێتییه‌کان سه‌روه‌ریی یاسایان له کوردستان به شێوه‌یه‌کی خوازراو یان نه‌خوازراو باس کردووه، به‌ڵام کاتێک له ئه‌رزی واقیعدا کابینه‌ی نۆیه‌م و داوده‌زگاکانی ویستوویانه یاسا وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ که سیستمی دادوه‌ریی خۆی هه‌یه، پراکتیزه بکه‌ن، ئه‌وان هاتوون باسی ڕووداوه مێژووییه‌کان که سه‌رده‌مێک کێشه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بوون، زیندوو کردووه‌ته‌وه و له باتی په‌رژانه سه‌ر ئەسڵی بابه‌ته‌که و چاره‌سه‌رکردنی، هه‌ڵاتوون له بابه‌ته‌که و ویستوویانه ئاوه‌که لێڵ بکه‌ن!
ئێسته ئه‌وان هه‌رچییه‌ک له ده‌ستیان هات کردیان، من لێره مه‌به‌ستم ڕه‌خنه‌کردنی یه‌کێتی نییه، چونكە زۆر هه‌لده‌گرێت و له چه‌ندان شوێن باسم کردووه، به‌ڵکوو باسم ڕه‌سه‌نایه‌تیی گوتاری کابینه‌ی نۆیه‌مه و توانا و بوێرییه‌تی له کرداردا.
ئه‌و ناپاکییه‌ی یه‌کێتی له تێپه‌ڕاندنی بودجه‌دا کردی، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌ی وه‌ک 16ی ئۆکتۆبه‌ر بوو، چونكە ڕێک وه‌ک 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌رچوو بۆیان و یارییان پێ کرا و باجه‌که‌ی هه‌موو کورد دای. ئه‌وکات له زاری وته‌بێژی نیوه‌فه‌رمیی ئه‌وکاته‌یان واته لالۆ ئاراسی شێخ جه‌نگییه‌وه، وترا که‌رکووک ڕاده‌ستی یه‌کێتی ده‌کرێت، ته‌نانه‌ت کارزان عوسمان له ئێن ئار تی پرسیاری لێ ده‌کات ئایا پارێزگاری داهاتووی که‌رکووک کورد ده‌بێت؟ لالۆ ئاراس وتی به‌ڵی و سه‌ر به یه‌کێتییه و ده‌ستێکی خشاند به هه‌ندێ شوێنی خۆیدا که گیرفانی هه‌بوو، به نمایشێکی گاڵته‌زه‌ده‌وه گوتی، ئه‌وه ناوه‌که‌ی له گیرفانمدایه با بیدۆزمه‌وه، به‌ڵام ناتوانم ئاشکرای بکه‌م چونكە ده‌بێ مه‌کته‌ب سیاسیی بڕیار بدات!
ده‌رکه‌وت هه‌مووی فشه بوو، هیچ ده‌سکه‌وتێکی نزمی حزبی و تاقمیانه‌یشیان نه‌داونه‌تێ، ئێسته‌یش نه مه‌کته‌ب سیاسی و نه ئێمه و نه لاهووری برایشی، نازانن ئاراس له کوێیه؟ به شێوه‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ر له بودجه‌یشدا یه‌کێتی به مه‌به‌ستی لێدان له پارتی و کابینه‌ی نۆیه‌م و حکوومه‌تی کوردستان، به شێوه‌یه‌کی هاوکات واته لێدان له هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و یاسایی کورد، چووه پاڵ هێزه شۆڤێنیە‌کان، به‌ڵام ئێسته بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناداته‌وه کوا ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی که به ته‌ما بوو بۆ سلێمانی وه‌ریگرێت؟ بۆچی ئێمه ئه‌وسا و ئێستەیش چاکسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه و پرۆژە و خزمه‌تگوزاریی له هه‌ولێر ده‌بینین، به‌ڵام له سلێمانیدا له ئاستێکی زۆر که‌مدا ده‌یبینین؟ هۆکاره‌که‌ی لای مرۆڤی ژیر و وشیار له به‌ڕێوه‌به‌رانی سلێمانییه‌وه‌یه نه‌ک له هه‌ولێر و کابینه‌ی نۆیه‌م.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستە له دیداری سه‌رۆک وه‌زیرانی كوردستان مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و پرسیاره ڕاشکاو و ڕاسته‌وخۆکانیاندا، گوتی، من حه‌ز ده‌که‌م خزمه‌ت بکه‌م به هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی، به‌ڵام ناهێڵن. ئه‌م قسه‌یه پێمان ده‌ڵێت: عاقڵ به ئیشاره‌تێک تێده‌گه‌ن.
ده‌ی کوا ئه‌و هه‌موو داهات و باجه‌ی سنووره‌که؟ ئه‌م هه‌موو چه‌واشه‌کاری و ستەمە له سلێمانی و خه‌ڵکی زۆنی سه‌وز له‌پێناو کام ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیدایه وا یەكێتی دەستی خستووەتە بینەقاقایان؟ ئایا یه‌کێتی له‌لایه‌ن عێراقییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت؟ ئه‌گه‌ر وانییه بۆچی هه‌موو پرۆژه‌کانی ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ خۆ په‌خشکردنی چه‌ند هه‌واڵ و وتووێژ به کوردی له چه‌ند میدیایه‌کی ئه‌و زۆنه، به‌و مانایه نییه كە به‌رگری له شوناسی کوردستانی و ئیراده‌ی سیاسیی کورد له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کرێت!
ئه‌مانه‌م خستە ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی هێڵکارییه‌کی کۆنکرێتی و به‌رهه‌ست له نێوان چه‌واشه‌کاری و دڵسۆزیی نیشتمانیدا بکه‌م، کابینه‌ی نۆیه‌م له چرکه به چرکه‌ی ته‌مه‌نی حوکمڕانی خۆیدا، جگه له خزمه‌تکردن به کوردستان و هاووڵاتیانی کوردستان به بێ جیاوازی، هیچیتری نه‌گوتووە، له کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ترانزیت و هه‌نارده‌کردنی هه‌ناری کوردستان بۆ ده‌ره‌وه، هاوکاریکردنی جووتیارانی کوردستان، دۆخی کۆرۆنا، په‌روه‌رده و ڕێگەوبان و ڕۆژنامه‌وانی و دانیشتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و... قسووری نه‌کردووه، به‌ڵام نابه‌خته‌وه‌رانه ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌یکات ته‌نیا غه‌در نییه له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵکوو سته‌مێکی گه‌وره‌یه له هه‌موو هه‌وڵه دره‌وشاوه و نیشتمانییه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م!
واته یه‌کێتی واده‌زانێ گوتاری کابینه‌ی نۆیه‌م گوتارێکی حزبیی به‌رته‌سکه و چاوی عه‌قڵی هه‌ته‌ر ناکات له ده‌رەوه‌ی هاوکێشه‌ی حزبه‌وه بیبینێت و به‌م شێوه‌یه هه‌موو دژایه‌تییه‌کی ده‌کات، به‌ڵام کورتی مه‌عریفیی گه‌وره‌ی یه‌کێتیی که به‌م ڕۆژه‌ی گه‌یاندووه، ئه‌وه‌یه که ناتوانێت گوتاری کوردستانیانه‌ی بێ ڕکابه‌ری پارتی ببینێت و به دژایه‌تی خۆی ده‌خاته ناو ڕێیه‌کی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆکۆژییه‌ک که نه‌ک ته‌نیا سه‌ری خۆی و دڵسۆزه‌کانیشی تێدا ده‌چێت، به‌ڵکوو مه‌ترسیی گه‌وره‌یه بۆ ته‌واوی کوردستان.
حه‌ق وایه کابینه‌ی نۆیه‌م دامه‌زراوه‌یه‌کی میدیایی ڕۆشنگه‌رانه بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌م پلانه میدیایی و چه‌واشه‌کارانه دابنێت که مه‌به‌ستێتی گوتاریی کوردستانیی ئه‌و، پەلكێشی ناو هاوکێشه و ململانێیه‌کی به‌رته‌سکی حزبیی بکات، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه گوتاری لاڕێ و لاده‌ر و ناپاک له پووچی بدات و ده‌ستیان به هه‌نبانه‌ی به‌تاڵدا بچێت.