یه‌کێک له كێشە و بۆشاییه گه‌وره‌کانی ده‌رنه‌که‌وتنی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه له كۆڕپانی سیاسیی کوردستاندا، پێناسه‌کردنی وه‌همیانه‌ی ئۆپۆزسیۆنه، ڕه‌نگه له گشتیترین مانا و له ئاستی وشه و ڕه‌ه‌چه‌ڵه‌کناسیی وشه‌دا، بتوانین ئۆپۆزسیۆن له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پۆزسیۆندا پێناسه بکه‌ین، پۆزسیۆن ئه‌و نه‌زم و دۆخ و ده‌سه‌ڵاته جێگیره‌یه که گریمانه‌کراوه کۆمه‌ڵێک کێشه و ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر بێت و له ڕه‌وت و پرۆسێسی گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جومگه‌کانیدا، کۆمه‌ڵگە پێویستی پێیه‌تی. ئۆپۆزسیۆنیش ڕێک ئه‌و کاره‌ی ڕه‌خنه‌گرتن و پێشخستنی هه‌وڵه‌کان و گه‌شترکردنی ئاسۆی بینین و چاوه‌ڕوانییه‌کانه له پۆزسیۆن یان ده‌سه‌ڵات و نه‌زمی جێگیر.
واته جه‌وهه‌ری کارکردنی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌گرتن و پێشنیازکردنه به نه‌فسێکی پێشکه‌وتنخوازانه و دوور له ئه‌جێندا و مه‌رامی تایبه‌ت و تاکه‌که‌سی، به سه‌رنجدان له‌م پێناسه و هێڵه گشتییه، با بپرسین ئایا "نه‌وه‌ی نوێ" له پله‌ی ئۆپۆزسیۆندایه یان نا؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره باشتر وایه هه‌ر له ناوه‌که‌یه‌وه واته (نه‌وه‌ی نوێ)وه ده‌ست پێ بکه‌ین، نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک جیل یان توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی له‌گه‌ڵ "نه‌وه‌ی نوێ" وه‌ک ڕه‌وتێک که ئێسته یه‌ک تاقه‌که‌س به میدیایه‌کی زه‌به‌لاحی زه‌نگینه‌وه وه‌ک ئۆپۆزسیۆن ده‌یناسین، به ته‌واوه‌تی جیاوازه. چونکه نه‌وه‌ی نوێ ده‌شێت له ڕووی سۆسیۆلۆجییه‌وه پێناسه‌یه‌کی ته‌واو و به‌رفرەوانی وای هه‌بێت که ته‌نیا له‌خۆگری ئه‌و تاقمه نابێت که سۆزێکی تیپه‌ڕ و خرۆشئامێزیان بۆ نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ڕه‌وتێکی میدیایی که خۆی له سیاسه‌ته گلاندووه، هه‌بێت.
ئێمه نه‌وه‌ی نوێمان هه‌یه که نه‌ک ته‌نیا بۆ نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ڕه‌وتی میدیایی، به‌ڵکوو بۆ هیچ حزبێکیش ئینتیمای نییه، نه‌وه‌ی نوێمان هه‌یه برینی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵکوژییه‌کان له هه‌ناویدا کراوه‌یه و نه‌وه‌ی نوێشمان هه‌یه خه‌ونی هه‌بوونی پڵنگێکه له‌ناو قه‌فه‌سی خانووه گه‌وره و به‌رینه‌که‌یدا. که‌واته له ئاسته سۆسیۆلۆجییه‌که‌یدا زاراوه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نوێنه‌رایه‌تیی چه‌ندان گرووپ و ده‌سته به بیری جیاواز و تێڕوانینی دژ به‌یه‌ک ده‌کات، به‌ڵام ئایا ئه‌م نه‌وه‌ی نوێیه وه‌ک ئه‌و ڕه‌وته‌ی باسم کرد، هه‌ڵگری ئه‌م تایبه‌تمه‌نده سۆسیۆلۆجی و کۆمه‌ڵناسانه‌یه‌ی ئه‌م زاراوه مه‌زن و زه‌به‌لاحه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره، ده‌بێت وێنه‌یه‌کمان له‌و به‌رنامه و نه‌خشاندنه هه‌بێت که "ئێن ئاڕ تی"یه جۆراوجۆره‌کانی سه‌ربه "نه‌وه‌ی نوێ" له‌م ساڵانه‌دا بڵاویان کردووه‌ته‌وه، ئه‌و وێنایه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له میدیاکانی شاسوار و باڵه سه‌یروسه‌مه‌ره‌کانی ئێن ئاڕ تی کێشراون.
مانیفێستکردن و نمایش‌کردنی هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌وه‌ی نوێ له فۆرمه سۆسیۆلۆجییه‌که‌یدا نین، من ته‌نیا یه‌ک نموونه‌ی ساده ده‌هێنمه‌وه، که‌ناڵه‌کانی ئێن ئاڕ تی تا ئێسته چ به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی-ڕۆشنبیریی و هونه‌رییان به شێوه‌ی ڕژد پێشکه‌ش کردووه که له ئاستی کرداریدا کاریگه‌ریی هه‌بووبێت؟ ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه زه‌به‌لاحه‌ی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌عده‌ی هونه‌رکوژ به‌ڕێوه ده‌برێت، خه‌رجی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی دوو شاعیر یان نووسه‌ر کراوه؟ ئاخۆ پشتگیری هونه‌رمه‌ندێکی گرنگی میلی کراوه؟
وه‌ڵامی ئه‌مانه ڕوونن، له باتی ئه‌مه، ئێن ئاڕ تییە جۆراوجۆره‌کان هاتوون چیان کردووه؟ هه‌رکه‌س له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستێکی خستبێته بنگوێ و به شۆخی و گاڵته‌وه گۆرانییه‌کی چڕیبێت، بانگیان کردووه و به‌ناوی هونه‌رمه‌ندی میلییه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵکیان داوه. واته به کورتییه‌که‌ی گه‌وره‌ترین خه‌سار مامۆستا گۆران واته‌نی، به‌ر زه‌وقی میلی که‌وتووه له ڕێگه‌ی میدیاکنی شاسواره‌وه. ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیی بابه‌ته‌که‌یه، که‌ناڵه جیاوازه‌کانی ئێن ئاڕ تی هه‌موویان شه‌پۆلی زه‌رداندن و دابه‌زاندنی ئاستی هونه‌ری، کولتووری و ڕۆشنبیرییان کردووه به ڕێباز. چونكە له ڕووی توانی ته‌کنیکی و ته‌کنه‌لۆجیشه‌وه پاره خه‌یاڵییه حه‌په‌لووشکراوه‌کان له پشتین، کاریگه‌ریی خۆی له تۆڕه‌كانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌جێ دێڵێت، بێگومان مه‌به‌ستم کاریگه‌ریی نه‌رێنییه!
له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ ئایا چ هه‌نگاوێکی کردارییان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک (ناڵێم حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) هه‌ڵگرتووه؟ ئه‌و که هێشتا پاره‌ی پشکه‌کانی چاڤی لاند و کۆمه‌ڵێک مه‌کۆ و شوێنی بازرگانیی له خه‌ڵکه‌وه قۆستووه‌ته‌وه، چۆنچۆنی ده‌توانێت خزمه‌تی خه‌ڵک بکات؟ ئایا که‌سێک که هیچ ئینتیمایه‌کی بۆ به‌ها پیرۆزه‌کانی وڵاته‌که‌ی نه‌بێت، ده‌توانێت هه‌ر بیر له شتێک به ناوی وڵات و هاووڵاتی بکاته‌وه؟ کام یه‌ک له ئێمه بیستوومانه شاسوار وه‌ک تاقه پاڵه‌وان و قاره‌مانی میدیاکانی خۆی و نه‌وه‌ی نوێ یه‌ک دێڕی ئه‌رێنی له‌باره‌ی کورد و مێژووه‌که‌ی درکاندبێت؟مێژووی 100 ساڵی ڕابردووی ئێمه هه‌ر یه‌ک که‌سی تێدا نه‌بوو به دڵی ئه‌و بێت؟ ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هێنده بەتاڵ چاو له دنیا ده‌کات، ئێمه و نه‌وه‌ی نوێی کۆمه‌ڵگە به چ دڵنیایی و متمانه‌یه‌که‌وه هه‌ر به خه‌یاڵیشماندا بێت چاره‌نووسی یه‌ک شارمان بۆ یه‌ک ڕۆژ بده‌ین به ده‌ستی ئه‌و و کۆمپانیا میدیاییه‌که‌یەوە؟
ئه‌مانه به‌شێک له‌و پرسیارانه‌ن که جه‌وهه‌ریی ئه‌و ڕه‌وته‌ی شاسوار چه‌ند ساڵه پاره‌ی خه‌یاڵیی بۆ خەرج ده‌کات، ئاشکرا ده‌که‌ن. ده‌بێ بپرسین تۆ که ده‌ڵێی پاره‌یه‌کی به‌سیتی شوقه‌کانی ئێمه به ملیۆنان دۆلاره و من پاره‌ی که‌سم نه‌خواردووه، بۆچی 100 هه‌زار دینار به‌شدار نابی له بووژانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه مردوو و بێده‌نگییه سامناکه‌ی به‌ر بواری ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی سلێمانی که‌وتووه؟ واده‌زانی به هاتوهاواری میدیایی ئه‌م چاوه‌ڕوانییانه‌ی نه‌وه‌ی نوێ په‌رده‌پۆش ده‌کرێن و له بیر ده‌کرێن؟ مه‌به‌ستی ئه‌م کورته نووسینه پرسیارسازییه له هه‌مبه‌ر ئه‌و شته‌ی که له فۆرمێکی وه‌همیدا ناوی خۆی ناوه ئۆپۆزیسیۆن، پرسیارگەلێک که ئێمه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ره‌تا و سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆزیسیۆن، ئێمه نابێت ئێسته‌ی شاسوار و نه‌وه نوێکه‌ی ببینین که ئه‌م ڕێگا پڕ بریقوباقه شاشه‌ییه‌ی به پاره و خەرجی زۆر بڕیوه، به‌ڵکوو ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکانی که له فۆرمی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا گه‌ڵاله‌م کردوون.
به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ده‌توانین بپرسین ئایا شاسوار و خوشکه‌که‌ی "سروه"، تا ئێسته یه‌ک گله‌یی و ڕه‌خنه و گازنده‌ی بچووکیان ئاڕاسته‌ی هیچ لایه‌نێک له ده‌ره‌وه‌ی جیۆگرافیای باشووری کوردستان (به ناوچه دابڕێنراوه‌کانیشه‌وه) کردووه؟ ئه‌گه‌ر نه‌یکردووه با بزانین هۆی چییه؟ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه یان ئۆپۆکوردستان و دژه کورده؟
پێم وایه له لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی نه‌وه‌ی نوێ که شاسوار وه‌ک تاقه سه‌رۆکی ڕه‌ها و بێڕکابه‌ری خۆی ناساندووه، فۆکسکردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه به‌رچاوڕوونی و ڕێپێشانده‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن که چۆن له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان بیر بکه‌ینه‌وه یان چۆن قسه بکه‌ین.
ڕه‌نگه وه‌ک پرسیاری کۆتایی بڵێم، ئایا نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ڕه‌وتێکی ده‌عیه‌بۆکراو که ته‌نیا یه‌ک که‌س قاره‌مان و ڕێبه‌ر و پاڵه‌وانی ناو گۆڕەپان و شاشه‌کانێتی، له‌گه‌ڵ خواسته ڕادیکاڵ و فره‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگه‌کانی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ئاستێکی سۆسیۆلۆجی یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟ نه‌وه‌یه‌کی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی که پڕه له فره‌ڕه‌هه‌ندخوازی و فره‌ده‌نگخوازی، چۆن یه‌ک ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕووخسار قبووڵ ده‌کات له شاسوار؟ له کاتێکدا خۆی ده‌ڵێت هاتووم بۆ نه‌هێشتنی وه‌ها فۆرمێک له ده‌نگ و ڕه‌نگ و ڕوخسار، به‌ڵێ ئه‌مه‌یه دژوازیی جه‌وهه‌ریی نه‌وه‌ی نوێ وه‌ک ئۆپۆزسیۆن له کوردستان!