له شه‌شه‌مین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مه فوكۆس بكه‌ین كه په‌یامی ڕیفراندۆم چی بوو و به‌هۆی گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیی ئه‌م په‌یامه به‌ره‌و چ ئاقارێك ڕۆیشت؟. له دواجاردا ئه‌و به‌ش و لایه‌نه‌ی له كورد كه پشتیان كرده ئه‌م ده‌سكه‌وته زێڕینه مێژووییه، به چ سایكۆلیه‌تێكه‌وه ئه‌مه‌یان كرد؟. ئێمه ده‌بێ چ بكه‌ین؟ وه‌ڵامی ئه‌م چه‌ند پرسیاره له وتارێكی كورتدا نادرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م به گێڕانه‌وه‌یه‌كی گشتیی پێگه‌ی ڕێفراندۆم و ڕه‌گوڕیشه مێژوویی و سایكۆلۆجییه‌كانی ئه‌م ئه‌كته گه‌وره‌یه، زه‌ینی خوێنه‌ر ختووكه بده‌م بۆ تێڕامان له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارانه و هیوادارم ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ئیلهامبه‌خش بێت بۆ قووڵتربوونه‌وه له‌م ڕووداوه گرنگه مێژووییه.
ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی ناسیۆنالیزم ناخوێنرێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ناسیۆنالیزمه هه‌موو پێوه‌ر و بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزمی مۆدێرن له ئاسته باڵا و ئایدیاله‌كه‌یدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وپه‌ڕی ڕه‌شبینیشه‌وه بیخوێنینه‌وه دوای شۆڕشی ئه‌یلوول، یه‌كه‌م هه‌وڵی سیستماتیك و مۆدێرن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیی سیاسیی-ژیارییانه‌ی كورد له پاش دنیایه‌ك خوێن و قوربانیدان و له سه‌رده‌مێكی پڕ كێشه و ئاڵۆزیدا بوو. به بینینی ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی كه ئێسته فاشیزمی عێراقی و میلیشیای شیعه و له ڕێی برسیكردن و گوشار خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، پێگه و ده‌وری ڕیفراندۆم ده‌بێت زیاتر كاری له‌سه‌ر بكرێت و له كریدۆر و ئاقاری نێوده‌وڵه‌تی و یاساییه‌وه هه‌موو چالاكییه‌ك بۆ سه‌رخستنی بكرێت. پێم وایه ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته‌ی به‌غدا و دوڵه‌تانی هه‌رێمیی هه‌یمه‌نه‌دار له به‌غدا دروستیان كردووه، ته‌نیا شاڕێی ڕیفراندۆم به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییمان پێشان ده‌دات.
له یادی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا و پێوه‌ست به چه‌مك و زاراوه‌ی ناسیۆنالیزم، ده‌بێت فلاشبه‌گ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كمان بۆ دواوه هه‌بێت تا به باشی تێبگه‌ین كه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌وڵ و ئیراده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی به ده‌نگدانی زیاتر له 90% باشووری كوردستان بووه بۆ ڕزگاریی له ژێر هه‌یمه‌نه و پۆستاڵ و ده‌ستدرێژیی كولتوورێك، كه باوه‌ڕی به سه‌رێتی و هه‌ڵبژارده‌بوونی خۆی له‌لایه‌ن خواوه هه‌بوو و هه‌موو هه‌وڵی پاكتاوكردن و سڕینه‌وه‌ی كورد بوو، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕ و ترۆپكی ناسیۆنالیزمێكی فاشی و زێده‌ڕۆییانه بوو كه نه‌ك ته‌نیا له وڵاتێكی به‌زۆر پێكه‌وه‌نراو و دروستكراو به‌ناوی عێراق، به‌ڵكو له كۆی دنیای عه‌ره‌بدا شه‌پۆلی ده‌دا، ئه‌م ناسیۆنالیزمه فاشیستییه له دواجاردا ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و كۆمه‌ڵكوژیی بارزانییه‌كان و خاپووركردنی هه‌زاران گوندی بۆ كورد به‌دیاری هێنا، ئه‌وجا بۆچی ڕیفراندۆم به په‌رچه‌كردارێكی نه‌ته‌وه‌تی-مه‌ده‌نی و سیاسی و سه‌رده‌مییانه و نه‌رمڕۆیانه نه‌زانین؟ بۆچی وه‌ك مانیفێستی ناسیۆنالیزمێكی نه‌رمڕۆ و ئینسانی و ڕه‌وا و ڕاستبێژانه دژی ناسیۆنالیزمێكی شۆڤێنی و فاشیستی و زێده‌ڕۆیانه‌ی نه‌بینین؟ له به‌شێك له كتێبی "كێوه‌كان تاقه‌دۆستی ئێمه‌ن" له نووسینی تورد ڤالیسترۆم له به‌شی "ئه‌وڕۆ ئێمه سه‌ری ماره‌كه‌مان پان كردووه‌ته‌وه" له لاپه‌ڕه‌كانی 211 بۆ 223 ده‌خوێنینه‌وه:
"سه‌رهه‌ڵدانی چه‌كدارانه‌ی كورده‌كان له 11 سێپتێمه‌به‌ری 1961 ده‌ستی پێ كرد و ئه‌وه‌ش كه بوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه، دیكتاتۆریی سه‌ركوتكارانه‌ی جه‌نه‌راڵ عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو. به‌ڵام هۆكانی سه‌رهه‌ڵدانی كوردان بۆ گه‌لێك دواتر و پێشتر ده‌گه‌ڕایه‌وه. ساڵی 1921 به‌ریتانیا ده‌وڵه‌تی عێراقی له ویلایه‌تی مووسڵ و باشووری مێزۆپۆتامیا ساز كرد كه پێشتر به‌شێك بوو له ئیمپراتۆریی عوسمانی. ساڵی 1925 چاره‌سه‌رییه‌كی دڵخوازی خۆیان بۆ كێشه‌ی كورده‌كان سه‌پاند و كورده‌كان له‌به‌رئه‌وه هیچ پرسێكیان له‌مباره‌یییه‌وه پێ نه‌كرابوو و به‌م كاره ناڕازی بوون. دیاره هه‌ر ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ڵێنی به "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان" دابوو كه مافی كورده‌كان و داخوازیی ئه‌وان بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ی بپارێزێ و قبووڵ بكات، به‌ڵام هیچ كام له‌م به‌ڵێنانه نه‌چوونه بواری كردارییه‌وه و به پێچه‌وانه‌وه كورده‌كان هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموودی حه‌فیده‌وه له 1919 تا 1923، له‌وێشه‌وه تا سه‌رهه‌ڵدانی بارزان له 1931 كه له‌لایه‌ن سوپای عێراق و به هاوكاریی هێزی ئاسمانیی ئینگلیزه‌كان سه‌ركوت كرا، به توندی له ژێر فشاری دژوار و سه‌ختدا بوون. سه‌رهه‌ڵدانێكی تر له ساڵی 1943 له بارزان ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ساڵی 1945 به‌رده‌وام بوو، دیسان ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی نووری سه‌عید به‌ڵێنی دا كه پێشوازی له داخوازییه‌كانی كورده‌كان بكات، به‌ڵام دیسان ئه‌مه‌ش به كوشتار و وه‌ڕێخستنی گۆمی خوێن كۆتایی پێ هات."
"له سێپتێمبه‌ری ساڵی 1946دا پارتی دیموكراتی كوردستان به نیازی هه‌وڵدان بۆ ڕزگاریی كورده‌كان و گه‌یشتنیان به مافه‌كانیان دروست كرا. هه‌رزوو ئه‌م حزبه نوێیه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه قه‌ده‌غه كرا و به ناچاری درێژه‌ی به خه‌باتی ژێرزه‌مینی دا. شۆڕشی 14ی ژوولای ساڵی 1958 كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئه‌فسه‌ره‌وه به‌ڕێوه چوو و بوو به هۆی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ و سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌ی؛ نووری سه‌عید، سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ كورده‌كان و داخوازییه‌كانیان. له په‌ره‌گرافی سێیه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقدا هاتبوو كه "ده‌وڵه‌تی عێراق له‌لایه‌ن عه‌ره‌ب و كورده‌وه دامه‌زراوه" و وه‌ك دوو گه‌لی یه‌كسان باسی كورد و عه‌ره‌بان كرابوو. به‌ڵام هاوكات له په‌ره‌گرافی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌شدا دژی په‌ره‌گرافی سێهدیه‌م ده‌گوترا كه "عێراق به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی دنیای عه‌ره‌به". هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1959وه كورده‌كان تێگه‌یشتن كه كوده‌تا ئه‌وه‌ی لێ شین نه‌بووه‌وه كه ئه‌وان چاوه‌ڕێی بوون. له ده‌سه‌ڵاتی نوێ‌دا هیچ جێ و نوێنه‌رایه‌تییه‌ك بۆ ئه‌وان دیاری نه‌كرا، نه ده‌وڵه‌ت و نه ئه‌رته‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی تر دیسان وه‌ك پێشتر وه‌ك گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیساب بۆ داخوازییه‌كانی كوردان نه‌كرا. پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕێی ڕاگه‌یه‌ندراو، خۆپێشاندان و كاری تری ئاشتییانه‌وه هه‌وڵی دا جه‌نه‌ڕاڵ قاسم بێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه مل به داواكانی ئه‌وان بدات، به‌ڵام كه‌ڵكی نه‌بوو و به پێچه‌وانه‌وه له ژێر ڕێبه‌ری جه‌نه‌ڕاڵ قاسمدا نه‌ك هه‌ر ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵكو عێراق ڕێی وێرانی و ڕووخاندنی گرته‌به‌ر."
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه تا هاتنه‌سه‌ر كاری به‌عسییه‌كان و ڕووخانیان و تا ئێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه عه‌ره‌ب و شیعه‌كان له عێراق هه‌ر به‌رده‌وام بوو و به‌رده‌وامه و هه‌موو هه‌وڵیان سڕینه‌وه و كاڵكردنه‌وه‌ی بوون و قه‌واره و كولتووری كورده، ئینجا پرسیار ئه‌مه‌یه كه ئایا نابێت ڕیفراندۆم وه‌ك هه‌وڵێكی گه‌شه‌دار و ئیراده‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی به‌م مێژووه له خه‌بات و قوربانیدان به پێشه‌نگایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، مانیفێستی ڕۆحی ناسیۆنالیزمی كوردی له سه‌رده‌مێكدا بكات كه جۆرێك له داڕزان و توانه‌وه، مه‌ترسیی خستووه‌ته سه‌ر پێكهاتی ناوخۆیی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان؟ ئه‌وانه‌ی كه ڕیفراندۆمی گشتپرسی له چوارچێوه‌ی ململانێی ناوخۆیی باشووری كوردستان، یان ململانێی باشوور له‌گه‌ڵ به‌غدا و عه‌ره‌بدا ده‌خوێننه‌وه، بێگومان ئه‌م ڕاستییه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجییه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه ڕیفراندۆم به‌رهه‌م و ده‌رهاوێشته‌ی مێژوویه‌ك له وشیاری و خه‌بات و قوربانیدان بووه، له چركه‌ساتێكی مێژوویی یاده‌وه‌ریی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی مانیفێست كردووه، له مێژووی كورددا چركه‌ساتی وه‌ها نه‌ته‌وه‌ساز و شوناسساز و دره‌وشاوه و پڕ ده‌سكه‌وت نه‌خوڵقاوه، بۆیه ده‌بێت هه‌م وه‌ك كارتێكی یاسایی و هه‌یمه‌نه‌یه‌كی سیاسی چاو له‌م ده‌سكه‌وته مه‌زنه بكه‌ین، هه‌میش وه‌ك مانیفێسكردنێكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كه خاوه‌ن ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ده‌روونناسانه‌ی خۆیه‌تی و به‌رز و به‌شكۆ یادی بكه‌ینه‌وه.