وه‌ك ده‌زانین ئێسته ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه، كاتی ڕۆیشتنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، له‌گه‌ڵ لایه‌نه جوان و باشه‌كانی خوێندندا، چه‌ندان گرفتیش چاوه‌ڕێی دایك و باوكان و مامۆستا و قوتابیانه، وه‌ك بێزاریی منداڵ له قوتابخانه و جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه، نائاشنابوونی قوتابییه تازه‌كان و ترس و بێتاقه‌تییان و چه‌ندان گرفتی تریش .
زانایان و توێژه‌رانی بواری په‌روه‌رده و ده‌روونناسیی منداڵ، هۆشداریمان پێ ده‌ده‌ن له مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشانه به وریایی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی په‌روه‌رده‌كارانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه، منداڵان تووشی گرفتی هزری و سۆزداری نه‌بن و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، هاوكات له‌گه‌ڵ سروشتی خۆیاندا په‌ره به گه‌شه‌ی سروشتی و منداڵێتیی خۆیان بده‌ن .
بۆیه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر باسكردنی بنه‌مایه‌كی گرنگی په‌روه‌رده كه ده‌بێت هه‌م له هزری منداڵاندا بیچه‌سپێنین، هه‌م دایك و باوك و مامۆستایان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ و قوتابیاندا بكه‌ن و بیكه‌ن به هۆكارێك بۆ هاندانی زیاتریان و دۆزینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی تواناكانیان له ڕێیه‌وه .
ئه‌و بنه‌مایه‌ش بریتییه له‌وه‌ی منداڵان هه‌موو جیاوازن، جیاوازییه‌كانیش بریتین له جیاوازی له ڕووی ڕه‌گه‌زه‌وه، له‌ڕووی به‌هره و تواناكانیان، له ڕووی حه‌ز و خولیاكانیان، له ڕووی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا په‌روه‌رده ده‌بن، له ڕووی كه‌سایه‌تی و ئه‌و گرفتانه‌ی كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی سروشتیان، له‌ڕووی ئاست و جۆری فێربوونیانه‌وه.. هتد . بۆیه گرنگه مامه‌ڵه‌كردنی په‌روه‌رده‌كاران له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه بێت و له جێی مامه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك و گوێنه‌دان به‌و جیاوازییانه، مامه‌ڵه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێت و گرنگی به‌و لایه‌نانه بدرێت و به‌گوێره‌ی په‌روه‌رده‌كاران بجووڵێنه‌وه .
پێویسته په‌روه‌رده‌كاران ئاگاداری ئه‌م خاڵانه بن :
_ دابینكردنی پێویستییه كه‌سییه‌كان به‌پێی ڕه‌گه‌ز، بۆ نموونه كچ پێویستی به گرنگیپێدانه، له كاتێكدا كوڕ پێویستی به‌وه‌یه هه‌ست به‌وه بكات متمانه‌ی پێ ده‌كرێت.
_ پێویسته ئه‌وه بزانین كه منداڵان ناوازه‌ن و خاوه‌ن به‌هره و توانای جیاوازن له یه‌كتر، له ناخیاندا هه‌ڵگری ئه‌و به‌هرانه‌ن كه ده‌رخستن و گه‌شه‌سه‌ندنیان كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند به‌ربه‌ست ناخرێته به‌رده‌میان و ڕه‌ت ناكرێنه‌وه، هه‌وڵ نادرێت له جێی توانا ڕاستی و سروشتییه‌كه‌ی خۆیان، ئه‌و توانایانه له منداڵدا بچه‌سپێ كه دایك و باوك خۆیان ده‌یانه‌وێت نه‌ك منداڵه‌كه .
_ هاندانی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و خواست و به‌هره جیاوازه‌كانی په‌ره پێ بدات، بۆ نموونه منداڵێك خولیای موزیكژه‌نییه، پێویسته دایك و باوك هانی بده‌ن له ڕێی خولێكه‌وه به حه‌زه‌كه‌ی بگات، یان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێت تا قوتابیان به‌گوێره‌ی به‌هره و تواناكانیان به‌شداربن تێیاندا .
_ پێویسته مامۆستایان ئه‌زموون و لێهاتوویی زیاتریان هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆل و فێركردنی قوتابیان به شێوازی جیاواز، په‌ره به تواناكانی خۆیان بده‌ن تا قوتابیان سوودمه‌ند بن له تواناكانیان، چونكه منداڵان جیاوازن له‌ڕووی فێربوونه‌وه، هه‌یانه فێربوونی خێرایه، جۆرێكیشیان فێربوونی ئاساییه و جۆرێكیان فێربوونی هێواشه، به‌ڵام له پڕێكدا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
_ به‌راورد نه‌كردنی منداڵان نه به هاوڕێكانیان، نه به خوشك و براكانیان و نه به دایك و باوكیان، ته‌نانه‌ت نابێت منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی هان بدرێت و كارێك بكات، به‌راورد بكرێت به‌وه‌ی پێشتر چۆن بووه و باشتر بووه، ته‌نانه‌ت منداڵ ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌و نیازه‌ی له منداڵێكی تر باشتره، كارێكی باش نییه، چونكه فێری خۆبه‌راوردكردن ده‌بێت، به‌م جۆره له‌و په‌یامه تێناگات كه منداڵان هه‌موو جیاوازن له یه‌كتر .
_ جگه له‌وه‌ی په‌ستانی زۆری دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان هه‌میشه له قوتابییه ئاستبه‌رزه‌كان بن، له توانای خۆیان زیاتر چاوه‌ڕێیان لێ ده‌كه‌ن، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه ژێرباری ئه‌ركێكی قورس، هیچ چێژێك نابینن له قۆناغی منداڵییان و گه‌شه‌یان به سروشتی ڕوو نادات و تووشی بێزاری له قوتابخانه ده‌بن.
ئێسته‌یش ئاسانكاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی دابڕاون له خوێندن به هه‌ر هۆیه‌ك، هه‌یه و پێویسته خێزان و حكوومه‌ت و مامۆستایان هانده‌ر و هاوكار بن، چونكه خۆی دابڕان له خوێندن و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان، وا ده‌كات له ژێر باری په‌ستانێكی زۆرتردابن له چاو هاوپۆله‌كانیاندا، به‌ڵام هه‌میشه زووه بۆ خوێندن و هه‌رگیز ته‌مه‌ن پێوه‌ر نییه، به‌ڵام گرنگه ڕه‌چاوی بارودۆخ و ته‌مه‌نیش بكرێت، به‌و جۆره‌ی پشوودرێژبن له‌گه‌ڵیان و به‌ده‌م هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ خوێندنه‌وه بچن.