(خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی بۆ ئازاره‌كانی ته‌یمووری ئه‌نفال)
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ی كورد له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی و دروستكردنی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا، له خشته‌ترازانی كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمانه، له خۆیدا كاره‌ساته گه‌وره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ده‌بێت هه‌ڵگری ده‌سكه‌وتی سیاسی و مه‌عنه‌ویی به‌رز بن و ده‌سكه‌وتی مادی به ئاستێك له‌م هاوكێشه‌یه‌دا نزم و نه‌وییه، هه‌ر ده‌بێت وه‌ك مافێكی زاتی و سروشتی و باسهه‌ڵنه‌گر داینێین. به‌شوناسكردنی كاره‌ساته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌نفال و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی بارزانییه‌كان و هه‌ڵه‌بجه و... له ناو ململانێی حزبی و سیاسیی به‌رته‌سكدا، كه‌مترین ده‌سكه‌وتیان بۆ ئێمه به‌دواوه بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی گشتیی له ناكامیی به نیسبه‌ت قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری قوربانیان و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران هه‌ست پێ ده‌كرێت.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ناته‌واوی و كارنه‌كردنه له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه، به‌و ئاقاره رۆیشتووه له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ست به برینی هاوبه‌ش و خه‌می هاوبه‌ش بكرێت، زیاتر په‌رته‌وازه‌ی كردووین. دیاره هۆكاره‌كانی ئه‌مه هه‌ر له په‌روه‌رده‌وه بگره تا سیاسه‌تی حزبیی به‌رته‌سك و بازرگانی و مافیاگه‌رێتی و.. هتد له‌خۆ ده‌گرێت، ئاشكراشه ئه‌وانه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌م بواره‌یان بێت، ته‌یمووری ئه‌نفال یان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت شه‌هیدی زیندوو (كه زۆر له ده‌ربڕینه ئێرانییه‌كان ده‌چێت هه‌ڵبه‌ت!) تاقه به‌جێماوی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان و كچانی ئه‌نفالكراوی كورد ده‌ناسێت و حه‌تمه‌ن كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان؛ عارف قوربانیشی خوێندووه‌ته‌وه كه دواندن و وتووێژێكی نیمچه‌درێژه له‌گه‌ڵ ته‌یموور.
هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه ئێمه كاتێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی ته‌یموور قسه ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر ڕه‌مزێك قسه ده‌كه‌ین، ڕه‌مزی قوربانیبوون و كاره‌سات و ئه‌نفالی كورد، واته مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌ڵوێست و دۆخ و كرداره‌كانی پێوه‌ست به كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌مان لێك بده‌ینه‌وه، ڕاسته ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌هۆی بینینی سێبه‌ری مه‌رگ و قه‌پی شۆڤڵه‌كان له ته‌مه‌نێكی زۆر كه‌م و له ناو دنیایه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و هه‌ڵاتن و گه‌ڕانه‌وه له مه‌رگ و... ئازار و خه‌ساری زۆری به‌ركه‌وتووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام خوێندنه‌وه و شه‌نوكه‌وكردنی ئه‌مه ده‌شێ بۆ ئێمه ڕووبه‌رێكی كراوه بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌رشیڤی ئه‌نفال و كاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان و تیۆریزه‌كردنی دۆخی ئه‌نفالیزمی كورد.
تا ئێره پێم وا نییه كه‌س كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه هه‌بێت، كێشه‌كه له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سایه‌تییه بخرێته ناو كایه‌یه‌كی حزبی و پله و پۆستی سیاسییه‌وه كه هه‌م تووشی هه‌ڵه و هه‌ڵوێستی سه‌یروسه‌مه‌ره بێت، هه‌میش ده‌رئه‌نجامی خراپی بۆ ڕای گشتیی لێ بكه‌وێته‌وه. ته‌یموور ئه‌م به‌ها ئه‌خلاقییه باشه‌ی هه‌یه زۆر شت ناشارێته‌وه (لانیكه‌م له دواجاردا جاڕی ده‌دات!)، ئه‌و هه‌رچییه‌ك و هه‌رچۆنێك بیر بكاته‌وه، ده‌ینووسێت. بۆ نموونه هه‌ر له مه‌دح و ستایشی سه‌دام حوسێنه‌وه بگره تا حاشاكردن له كوردبوون و ئه‌خلاقیاتی كورد و بێڕێزی به خۆی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراوی و قوربانیكردنیان له به‌رده‌می سه‌دام حوسێن و یاده‌وه‌رییه شوم و نه‌گریسه‌كانیدا، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌شێت زۆری له‌سه‌ر بنووسێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسانه و ده‌روونناسانه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك گوتم ته‌یموور له دۆخێكی تایبه‌تدا ده‌ژی و بۆ هه‌مووانیش وه‌ك تاكێك و مرۆڤێك و كوردێك جێی ڕێز بووه و هه‌یه، به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه كه ئایا ئه‌و ئه‌م هه‌ڵوێستانه وه‌ك ڕاكێشانی سۆز و به‌زه‌یی زیاتری شه‌قام و ڕای گشتی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی سیاسیی ده‌رده‌بڕێت (كه بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێت، ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره‌ی له ئه‌داكردنی زمانی كاره‌سات و گێڕانه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی ده‌سته‌جه‌معیی هه‌یه و گه‌وره‌ترین خه‌سار به‌ر ڕووداوێك ده‌كات كه برینێكی ده‌سته‌جه‌معیی له نه‌ستی ئێمه‌دا دروست كردووه)، یان نا خه‌ریكی كایه‌كردن و ململانێیه بۆ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت (ئیتر شیاوی بێت یان نا ئه‌وه باسێكی تره)ی سیاسی و حزبییه؟ (كه ئه‌مه‌ش هه‌ر كاره‌ساتێكه له‌وه‌ی یه‌كه‌میان قووڵتر).
له پاڵ ئه‌مانه‌شدا ته‌یموور له دوای 2003 وه و پاش هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، ڕۆڵێكی باشی هه‌بووه له ناساندن و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌نفالكراوان، لانیكه‌م ئه‌مه ڕوانگه‌یه‌كه، به‌ڵام له‌ولاوه‌ش ئه‌م هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌ی ئه‌نفالكراوان و ڕۆڵه‌كانی ئه‌نفال چییه كه له هه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕێكدا ده‌یبینین؟. دیاره مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ر ته‌یمووردا ساغ بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه كۆی ئه‌و دیمه‌نه تێكه‌ڵ پێكه‌ڵه سیاسی و ئاڵۆزه بنه‌خشێنم كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌یموور له‌بری نوێنه‌رایه‌تیكردنی كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وه‌یی، بكه‌وێته ناو گه‌مه‌یه‌كی حزبی و سیاسییه‌وه، ئه‌گه‌رچی باشییه‌كی ئه‌و وه‌ك گوتم ئه‌مه‌یه كه ڕاستییه‌كان (ده‌رنگ یان زوو ده‌ڵێت و جاڕی ده‌دا!) و كه‌سیش حاشا له كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردی له ئاستی قووڵایی برینی ئه‌نفالكراوان ناكات.
له ڕۆژانی ڕابردوو و پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی، ته‌یموور ململانێی خۆی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیكردنی كه‌یسی ئه‌نفالكراوه‌كان له میدیاكاندا ورووژاند، ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات، ئازار و خه‌مه‌كانی ئه‌نفاله و كه‌س حاشا له‌مه ناكات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه ئا‌وا بكه‌وێته‌وه و ته‌یموور وه‌ك گه‌وره‌ترین و ڕێزلێگیراوترین ڕه‌مزی كاره‌ساتی ئێمه، به فه‌خر و شانازییه‌وه قوربانییه‌كانی كورد بكات به فیدای پێڵاوه‌كانی سه‌دام حوسێن؟! ئایا ئه‌مه(با له ڕووی تووڕه‌یی یان زه‌ختی ده‌روونی یان هه‌ر دۆخێكی سایكۆلۆژجیدا بێت)، لێدان نییه له‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ی كه خۆی و زۆر كه‌س و لایه‌ن و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ری تر كردوویانه؟، ئایا ئه‌مه ڕووشاندنی ئه‌و وێنه پیرۆزه زامداره نییه كه ساڵانێكه كورد خه‌ریكه وه‌ك وێنه‌ی دۆز و دۆخی خۆی پێشانی دنیای بدات؟. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكی یان ئه‌وروپی یان ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌ك ئه‌مانه بخوینێته‌وه، چۆن له زه‌ینییه‌ت و سۆبژێكتیڤیته‌ی كورد تێده‌گات؟.
بێگومان ته‌یموور دریژكراوی قوربانیبوونی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه كه وه‌ك چۆن منداڵی و بێگه‌ردبوونی له‌لایه‌ن شۆڤڵ و جه‌لاده‌كانی به‌عسه‌وه شێوێنرا، ئێسته‌ش له‌لایه‌ن سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ی حزبییه‌وه ئازار دراوه و ئازاردرانه‌كه‌ش به‌ر له‌وه وه‌ك تاكێك به‌ر ئه‌و بكه‌وێت، ده‌روونی چه‌ندان ملیۆن كورد بریندار ده‌كات! چۆن ده‌بێت ئێمه ئه‌مه وه‌ربگرین كه ژنان و كچانی كورد (هه‌رچییه‌كیان به‌سه‌ر هاتووه خوا و به‌عس ده‌زانن) بكرێن به قوربانی پێڵاوی سه‌دام؟ دیاره ئه‌مه هیچ لێبورده و خه‌یاڵپڵاوی و وه‌همی زه‌ینییه‌تی كراوه هه‌ڵناگرێت و به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی ناو یه‌كێتیی نیشتمانی لێی به‌رپرسیاره، كه ته‌یموور ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رك و كایانه‌ی كه پێی ڕاهێناوه.
یه‌كێتی نیشتمانییه‌ك كه وه‌ك ته‌یموور ده‌ڵێت كوڕی جاش و موسته‌شاره‌كانی له كۆنگره‌دا قبووڵ كردووه و پله و پۆستیان بۆ دیاری ده‌كات، به‌ڵام كوڕه ئه‌نفالیش به ئاه و حه‌سره‌ت و دۆخێكی سه‌ختی سایكۆلۆجییه‌وه خه‌م ده‌یخواته‌وه و خه‌م ده‌خواته‌وه! من پێم وایه بۆ كه‌یسێكی ئاوه‌ها پێویسته داوده‌زگای پێوه‌ندیدار بێنه قسه و له‌مه زیاتر كایه‌ی حزبی به شوناسی كاره‌سات و برینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان نه‌كرێت، یه‌كێتیی نیشتمانی تێبگات كۆنگره‌به‌ستن به‌و مانایه نییه هه‌موو بوون و قه‌واره و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانت بسڕیته‌وه و جه‌مسه‌رێكی دژیان بخه‌یته جێیه‌وه، دواتر هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌وه بڵێی كۆنگره‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه!