به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شوێنی خۆی بوو، له كاتێكی گونجاو رای گشتیی كوردستانیانی له هه‌ندێك پرس ئاگادار كرده‌وه، به‌تایبه‌ت دادگای فیدراڵی عێراق كه دوای هه‌شتی مانگ بڕیاری له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان دا، كاتێكی زۆری له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست دا، به‌بێ پرسكردن به ناوه‌نده یاساییه‌كان و پێكهاته‌كانی كوردستان، به‌تاكلایه‌نه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو بڕیاری دا، به‌داخه‌وه به‌و بڕیاره پێشێلی مافه ده‌ستوورییه‌كان و بنه‌ماكانی فیدراڵی كرد.
ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ندێك لایه‌ن بڕیاری دادگای فیدراڵی وه‌ك ده‌ستكه‌وت هه‌ژمار بكرێت، راستییه‌كه‌ی بۆ داهاتووی پێكه‌وه‌ژیان و پرۆسه‌ی دیموكراتی و وێنه جوانه‌كه‌ی كوردستان له دنیای ده‌ره‌وه، لێدانێكی كوشنده بوو له كۆی پرۆسه‌ی دیموكراتی، چونكه دواجار ئاینده‌ی كوردستان له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی چه‌ند حزبێك و ده‌ستخۆشی و كه‌مپینی فه‌یسبووك و سۆشیال میدیا ئاوا ناكرێت. ئه‌م كوردستانه چاوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و دنیای له‌سه‌ره، ناكرێت به‌ئاسانی چاره‌نووسی بدرێته ده‌ست پۆپۆلیست و حزبی سۆشیال میدیا.
به‌داخه‌وه له كاتێكدا ئه‌م بڕیاره دراوه، نزیك بووین له بۆنه و یاده‌كانی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 كه رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردستان، تینووی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون، راپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی مێژوویی بوو له ناوچه‌كه كه گه‌لێكی سته‌مدیده به‌رانبه‌ر به دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری وه‌ستایه‌وه، په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وه‌ك ئه‌و په‌یامه گرنگه‌ی سه‌رۆك بارزانییه كه رۆژی 20/3/1991 له كۆیه له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه‌ی كرد بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق كه لێیه‌وه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی تری هه‌رێم، سه‌ریان هه‌ڵدا و بووه وێستگه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی بۆ شه‌رعییه‌تی یاسایی و دیموكراسی.
به‌داخه‌وه ئه‌و حزبانه‌ی كه شانبه‌شانی پارتی خه‌باتیان كرد بۆ گه‌یشتنی كوردستان به‌م قۆناغه، خه‌ریكه خۆیان پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه له دروشم و په‌یامه‌كانیان، ته‌نانه‌ت خه‌ریكه به‌شێكیان سازش ده‌كه‌ن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌یانه‌وێت به‌پاساوی جیاواز، ئه‌م قه‌واره‌یه راده‌ستی قه‌ده‌ری نادیار بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێمه له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو هیچمان نه‌كردبێت.
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رپرسیارانه بوو له‌وه‌ی كه بیری سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان بهێنرێته‌وه، عێراقی دوای 2003، ده‌رئه‌نجامی زه‌وینه‌سازی و گفتوگۆی ساڵانێكی زۆر بووه له نێوان هێزه سیاسییه‌كان و دواتر پڕۆژه ده‌ستووری عێراق گه‌ڵاڵه كرا و له ساڵی 2005 زۆربه‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان به‌و ده‌ستووره داوه. ئه‌وه‌ی كراوه به‌رهه‌می قوربانی گه‌لی عێراقه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی و مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی و فیدراڵی، به‌جۆرێك ماف و شكۆی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو سه‌ركردایه‌تیی گه‌لی كوردستان، به‌شداربوو له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دروستكردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و پێكهێنانی دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاراسته‌یه‌ك ئێسته له عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه، په‌شیمانه له‌و ده‌ستووره، هاتوون له‌ڕێی جیاوازه‌وه ده‌یانه‌وێت له جێگره‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره هه‌نگاو بنێن، به‌شێكیان به‌ئاشكرا دژایه‌تیی بنه‌ماكانی ده‌ستوور ده‌كه‌ن و په‌شیمانن له بنه‌مای فیدراڵی و مافی پێكهاته‌كان، من دڵنیام ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عێراق له سه‌رده‌می ئێسته بوایه، هه‌رگیز ئه‌و مافانه‌ی به كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تری عێراق ده‌سته‌به‌ر نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو ئه‌سته‌م بوو عێراق ببێته خاوه‌نی ده‌ستوور.
یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌یه‌ك له عێراقدا، شوێنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی تر بگرێته‌وه كه ئێسته ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌یكات، جۆرێكه له‌وه، چونكه له جیاتی هه‌ردوو په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش ره‌فتار ده‌كات. كاتی خۆی وه‌ك پارتی زۆر پێ‌داگر بووین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی له عێراق كه له ماده 48 و ماده 65 و 135 و 137ی ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێ كراوه، ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه بكرایه و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دروست بكرایه، هه‌رگیز عێراق رۆژگاری نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، چونكه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، جۆرێك له رێككه‌وتنی پێكهاته‌كانی عێراق بوو له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، له‌وێ بابه‌ته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كران، دواتر بڕیاری یاسایی له په‌رله‌مانه‌وه به‌بێ گرفت بۆ ده‌رده‌چوو، خۆ ئه‌گه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان په‌رله‌مان بڕیارێك له دژی پێكهاته‌یه‌ك ده‌ربچوایه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌یتوانی ڤیتۆ به‌كار بهێنێت، ئه‌و كاته نه عێراق ده‌یتوانی بودجه‌ی كوردستان ببڕێت و نه ده‌توانرا سوپای عێراق شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی پێ بكرێت و نه دادگای فیدراڵیش ده‌گه‌یشته ئه‌و قۆناغه‌ی ئێسته.
به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی بۆیه گرنگه، هه‌ندێك تێبینیی ده‌ستووری و یاسایی هێناوه‌ته‌وه كه گرنگ بوو خه‌ڵكی كوردستان بزانن له‌وه‌ی به‌پێی ماده‌كانی (١١٧ و ١٢١). دواجاریش بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌باره‌ی ناده‌ستووریبوونی هه‌ندێك له ماده و بڕگه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه دادگا ڕێی به‌خۆی داوه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، ئه‌مه‌ش كاری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، ئه‌مه رێك پێچه‌وانه‌ی ماده 47ی ده‌ستووری عێراقه كه پێشێلكردنی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و رێخۆشكه‌ره بۆ لاوازكردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و ده‌ستوه‌ردانی زیاتر له كاروباری هه‌رێمی كوردستان.
به‌بۆچوونی من ئێمه گرفتێكمان هه‌بوو كه خۆمان هۆكار بووین و به‌رپرسیار بووین له‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو، نه‌مانتوانی ده‌ستووری كوردستان له په‌رله‌مان په‌سند بكه‌ین، كاتێك ئه‌و هه‌ڵه ستراتیجییه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه، بێگومان له بۆشایی نه‌بوونی ده‌ستوور ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بێ پاساو بڕیار له كورسیی پێكهاته‌كان درا، ئه‌مه‌ش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ماده‌كانی (٤٩/ بڕگه‌ی یه‌كه‌م) و (125)ی ده‌ستوور، كه دووپات ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌ل له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان (وه‌ك توركمان و كلدان و سریان و ئاشوور و ئه‌رمه‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كانی تر) و پێشێلی بنه‌ماكانی ده‌ستووریشه، چونكه ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، 30 ساڵه هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، كه بووه‌ته بناغه‌ی دیموكراتی و نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته و بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كان، ته‌نانه‌ت به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه ئێسته كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك هه‌رێمێكی كارا و پشتیوانیی پرۆسه‌ی دیموكراتی ده‌ناسرێت.
دوای ئه‌وه‌ش بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ پرسی فره‌بازنه‌یی و یه‌ك بازنه‌یی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له كورتییان داوه، نه‌یتوانیوه بیسه‌لمێنێت كه یه‌ك بازنه‌یی له هه‌رێمدا ناده‌ستوورییه، كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن له عێراق كراوه به‌شێوه‌ی یه‌ك بازنه‌یی، دواتر كرایه 18 بازنه و له دواین هه‌ڵبژاردنی 2021دا كرایه 83 بازنه، دواتریش له ساڵی 2023دا هه‌موار كرایه‌وه به 18 بازنه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له هیچ بارێكیاندا بڕیار له ناده‌ستووریبوونی یاساكه بدرێت، مه‌گه‌ر دادگای باڵای فیدراڵی خۆی خستبێته شوێنی یاسادانه‌ری هه‌رێم، بۆیه بڕیاری له بابه‌تێكی له‌و چه‌شنه داوه كه ده‌ستوور ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێ نه‌به‌خشیوه.