هه‌فته‌ی رابردوو بافڵ تاڵه‌بانی كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی، له گردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆره‌ملێدا له كۆیه، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ حزبه‌كه‌ی كرد و گوتی، "زۆر كه‌س پرسیارم لێ ده‌كه‌ن بۆچی وا توندی له‌سه‌ر غازی كوردستان؟ له وه‌ڵامدا رای گه‌یاند، قه‌ت غازه‌كه‌یان ته‌سلیم ناكه‌م” سه‌یره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ر خۆی گوتی، "ڕاده‌ستی حكوومه‌تی ناكه‌م و له هه‌مان كاتدا خۆیشی ددانی به‌وه‌دا نا كه غاز هی خه‌ڵكی كوردستانه". به‌ڵام نازانێ خه‌ڵك حكوومه‌ت به نوێنه‌ری خۆی ده‌زانێ نه‌ك حزب. دیاره خه‌ڵكی عاقڵیشی له ده‌ور نییه هه‌تا تێی بگه‌یه‌نن كه قسه‌كردن چۆن ده‌كرێت.
بۆ خه‌ڵكی هۆشیار و تێگه‌یشتوو ئه‌وه‌نده به‌سه له‌وه بگه‌ن كێ داگیركه‌ر و بكوژی ماف و ئازادییه‌كانه و كێیش خزمه‌تكار و به‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كانیانه له ژینگه‌یه‌كی ئارام‌دا. له هه‌مووی سه‌مه‌ره‌تر له‌ناو كۆیه‌ی بێ نازدا هات، له‌وپه‌ڕی هه‌ڵچوون و ده‌روونێكی شێواودا باسی خزمه‌تی خه‌ڵكی كرد، ئاگای له‌وه نییه كۆیه 30 ساڵه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه به بارمته گیراوه و له سایه‌ی حوكمه‌كه‌ی یه‌كێتیدا، تا ئێسته‌یش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و كۆڵان و خانوو و شۆسته‌كانی هی ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانه، بافڵ ناشزانێ ئه‌و شاره تا ئێسته دووسایدێكی به‌خێریش پێ ڕه‌وا نه‌بینراوه و وه‌ك بارمته خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار دێنن و ته‌نیا بۆ چه‌كداریی ده‌یانه‌وێن.
زۆر گوترا، ته‌نانه‌ت شه‌قامه‌كه‌ی باوكیشیان چاك نه‌كردووه‌ته‌وه، ده‌زانن بۆ؟ چونكه تێر ناخۆن و ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ریان كار ده‌كه‌ن، هه‌موو به پاره ڕاگیراون نه‌ك بڕوابوون به پرسێك یان پره‌نسیپێك، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ خزمه‌ت گرنگه، ئه‌وان ده‌یده‌ن به چه‌كدار و مافیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به شایانی خزمه‌ت نازانن. به‌ڵام خه‌ڵكیش له‌وه تێگه‌یشتووه و چه‌ند ساڵێكه زۆرینه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی كار له كۆیه‌وه دێنه هه‌ولێری پارتی و بارزانی و به‌وپه‌ڕی ڕێزلێگیراوی كار ده‌كه‌ن و داهات كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
له درێژه‌ی هاواره‌كانی وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌میشه‌یی، شه‌قێك ده‌وه‌شێنێت و ده‌ڵێت زاب خودێ ته‌سلیمیان ناكه‌ین و داوای دیبه‌یت له كاك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد. هه‌ر بۆ فێركردنیان و بیرهێنانه‌وه‌شیان، دیبه‌یت له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌گبه‌ی پڕ له خزمه‌ت و خه‌مخۆری و دڵنیایی ژیانی خه‌ڵك و هه‌بوونی پلانی درێژخایه‌ن ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌م كار و چالاكییانه‌ی ته‌نیا له ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ته‌كه‌ی مه‌سروور بارزانیدا كراون و لێره‌دا ده‌یخه‌مه ڕوو، ئاخۆ ده‌ستكه‌وتی ئێوه چی بووه وا داوای دیبه‌یت ده‌كه‌ن؟.
بڕگه‌ی یه‌كه‌م
یه‌كه‌م: ئاسایشی ئاو، به‌نداو، پۆند-ئاو و ئاوه‌ڕۆ
1- به‌نداوی چه‌مرگه، توانای گلدانه‌وه ١.٢ ملیۆن متر سێجا
2- به‌نداوی خنس، توانای گلدانه‌وه ٧ ملیۆن متر سێجا.
3- به‌نداوی دێوانه، توانای گلدانه‌وه ٢١ ملیۆن متر سێجا
4- به‌نداوی ئاقوبان، توانای گلدانه‌وه ٢.٦ملیۆن متر سێجا
5- به‌نداوی شه‌وگێڕ، توانای گلدانه‌وه ٢ملیۆن متر سێجا
6- به‌نداوی تووڕه‌جار، توانای گلدانه‌وه ٢ ملیۆن متر سێجا
7- به‌نداوی گۆمه‌سپان، توانای گلدانه‌وه ٩٧ملیۆن متر سێجا
8- به‌نداوی به‌ستۆره، توانای گلدانه‌وه ٢٠ ملیۆن متر سێجا
9- به‌نداوی دوین، توانای گلدانه‌وه ١٠٠ ملیۆن متر سێجا
دووه‌م: پۆنده‌كانی ئاو
1- پۆندی چاله‌گرده‌له
2- پۆندی پرێسی خواروو
3- پۆندی خردس
4- پۆندی سه‌رقزل
5- پۆندی قادیانا
6- پۆندی بانیماران
7- پۆندی كاریتان
8- پۆندی سولێ
9- هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ٤٣ پۆندی تر كه له بواری جێ به‌جێ كردندان.
سێیه‌م: پڕۆژه‌كانی ئاوی پاك
1- پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی ئاوی هه‌ولێر
2- پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ
3- پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په
4- پڕۆژه‌ی ئاوی پیرمام و ده‌وروبه‌ری
5- پڕۆژه‌ی ئاوی فایده- دهۆك
6- پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوی ٥٠ گوندی بارزان
7- پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێ
8- پڕۆژه‌ی ئاوی رانیه
9- پڕۆژه‌ی ئاوی چوارقورنه
10- پڕۆژه‌ی ئاوی حاجیاوه
11- پڕۆژه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان
بڕگه‌ی دووه‌م: ئاسایشی خۆراك و پیشه‌سازی
یه‌كه‌م/ سایلۆكان
1- هه‌ولێر- قوشته‌په ٤٠،٠٠٠ تۆن
2- سلێمانی-كه‌لار ٤٠،٠٠٠ تۆن
3- دهۆك- به‌رده‌ڕه‌ش، رۆڤیا ٤٠،٠٠٠ تۆن
4- هه‌ڵه‌بجه- ٢٥٪ ته‌واو بووه ٤٠،٠٠٠ تۆن
دووه‌م/ كارگه‌كان
له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ٩٧٧ كارگه مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه و سه‌رجه‌م ئه‌و كارگانه‌ی له كوردستان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، هه‌زار و 547 كارگه‌ن.
سێیه‌م/ كۆمپانیا بازرگانییه‌كان
1- كۆمپانیای خۆماڵی ٧،٢٢٧
2- لقی كۆمپانیای بیانی ٢١٦
3- لقی كۆمپانیای به‌غدا ٧،٨٠١
چواره‌م/ خانووی پلاستیكی و كۆگه‌ی ساردكردنه‌وه
له ماوه‌ی كه‌بینه‌ی نۆیه‌مدا ٣٠ هه‌زار خانووی پلاستیكی دروست كراوه، سێ هه‌زار و 813 جووتیار سوودمه‌ند بوون، شه‌ش كارگه بۆ به‌رهه‌می په‌تاته و ١١ كارگه‌ی جۆراوجۆری كشتوكاڵی، دروستكردنی ١٠١ كۆگه‌ی ساردكردنه‌وه و پاراستنی به‌روبوومه‌كان.
تێبینی: له كابینه‌ی نۆدا به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان ١.٨٪ گه‌شه‌ی سه‌ندووه بۆ ٨٪، له‌م رێژه‌یه‌دا سوودی لێ وه‌رگیراوه بۆ هه‌نارده‌كردنی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئیمارات و كه‌نداو و هه‌روه‌ها ئه‌وروپا.
پێنجه‌م/ ژێرخانی ڕێگه‌وبان
ێ. پڕۆژه ته‌واوكراوه‌كان:
1- هه‌ولێر- دهۆك ٨٦كم
2- سپیلك- خه‌لیفان ٨.٥كم
3- تونێلی پیرمام ٢.٥كم
4- پردی ده‌ربه‌ندی رانیه ٤٠٠م
55- پردی زێی گه‌وره ٩٠٠م
6- رێگه‌ی كفری-كه‌لار ٢٥كم
7- باعه‌درێ-نیتیت ٢٦كم
ب. ئه‌و پڕۆژانه‌ی له جێبه‌جێكردندان
1- كه‌لار- ده‌ربه‌ندیخان
2- هه‌ڵه‌بجه- تووه‌قوت- قلیجه.
3-به‌رزه‌پردی سۆران (ده‌روازه‌ی سۆران)
4- بازنه‌ی خێرای هه‌ولێر- كۆیه ١٥٠م
5- بازنه‌ی خێرای هه‌ولێر ١٢٠م
6- بازنه‌ی خێرای به‌حركه- دهۆك ١٥٠م
7- به‌ستنه‌وه‌ی رێگه‌ی دهۆك و ١٢٠م رێگه‌ی گه‌زنه
8- پڕۆژه‌ی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی رێگه‌ی بارزان
9- پڕۆژه‌ی ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسی رێگه‌ی بارزان- ماڵتا
10- شه‌قامی ١٠٠م سلێمانی
11- یه‌كتربڕی ئارام له سلێمانی
12- یه‌كتربڕی فارووق له سلێمانی
13- یه‌كتربڕی والی له سلێمانی
14- یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری له سلێمانی
15- یه‌كتربڕی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب له سلێمانی.
شه‌شه‌م/ خزمه‌تگوزاریی گشتی
1-دروستكردنی ١٥٢ قوتابخانه
2- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ١٦٧٠ قوتابخانه
3- زیادكردنی ٦٢٩ هۆڵی خوێندن
4- دروستكردنی دوو زانكۆی نوێ كه بریتین له (زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی گه‌رمیان له كه‌لار و زانكۆی ئاكرێ)
5- كردنه‌وه‌ی ده‌یان به‌شی نوێ له زانكۆكانی تر
6- ٤٢ قوتابخانه له كۆتا قۆناغی دروستكردندان
7- ١٥ قوتابخانه و باخچه
8- ٢٨ قوتابخانه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران
شایانی باسه به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به رێژه‌ی ٤٥٪ له خوێندنی پارالێل و ئێواران، داشكاندنیان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی ١٠٠٪ بۆ قوتابیانی ماسته‌ر و دكتۆرا و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ داشكاندنیان بۆ كراوه، رێژه‌ی ٢٠٪ بۆ قوتابیانی زانكۆ تایبه‌ته‌كان و رێژه‌ی ١٠٠٪ بۆ قوتابیانی چاكسازی.
حه‌وته‌م/ كاره‌با
له كابینه‌ی نۆیه‌مدا436 هه‌زار و 981 هاوبه‌شی نوێی كاره‌با زیادی كردووه، تێكڕای گشتیی هاوبه‌شانی كاره‌با بریتین له ١،٨٨٥،٢٧٠ هاوبه‌ش|. هه‌روه‌ها ئه‌م وێستگانه‌ش دامه‌زرێنراون:
1-هه‌ڵمی خه‌بات
2- گه‌رمیان
3- دێره‌لووك
4- بازیان
هه‌شته‌م/ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی
أ. دروستكردنی ٣٠ نه‌خۆشخانه
1- نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی له دهۆك
2- نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی سلێمانی
3- نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سیده‌كان
4- نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له رانیه
5- نه‌خۆشخانه‌ی جه‌مال حاجی عه‌لی له سلێمانی
6- نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له زاخۆ
7- نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی له هه‌ولێر
ب. دروستكردن و دامه‌زراندنی ٢١ سه‌نته‌ری پسپۆڕی له هه‌رێمی كوردستان
ج. پلان و به‌رنامه‌ی داهاتوو:
1- بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ هاووڵاتییان
2- كۆگه‌ی نیشتمانیی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی
3- په‌ره‌پێدانی چاودێریی ته‌ندروستی
نۆیه‌م/ گه‌شتوگوزار
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ١١٩ پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری جێبه‌جێ كراون و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه رێژه‌ی ٤٥٪ ئه‌م كه‌رته په‌ره‌ی سه‌ندووه.
١٣ پڕۆژه‌ی نیشتمانیی شوێنه‌وار له‌م كابینه‌یه‌دا بڕیاریان لێ دراوه.
ده‌یه‌م/ خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن و گواستنه‌وه
1-سیتی پاس له‌ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان
2- تاكسی میتر به‌سیستمكردنی تاكسی و لۆگۆ و له‌زگه و رێكخستنه‌وه‌یان
3- كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك كه ساڵانه ٢،٥٠٠،٠٠٠ زبڵ و خاشاك كۆ ده‌كرێته‌وه به سیستمی ریسایكلین چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و له كه‌رتی پیشه‌سازی سوودیان لی ده‌بینرێته‌وه.
یازده‌یه‌م/ ژێرخانی دیجیتاڵی
1- پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من
2- پۆستی ئه‌لیكترۆنی
3- سیستمی دیجیتاڵی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
4- سیستمی سكاڵای هاووڵاتییان
5- سیستمی تۆماركردنی دامه‌زراوه بازرگانییه‌كان
6- پۆرتاڵی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی
دوازده‌یه‌م/ ژینگه
به‌درێژایی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، ٧ ملیۆن مه‌تر سێجا له ١٣هه‌زار مین و ٥٨ هه‌زار پارچه‌ی زه‌وی له ته‌قه‌مه‌نی پاك كراونه‌ته‌وه.
- دانانی ٦ ملیۆن ئاگربڕ له دارستانه‌كانی كوردستان
- به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی له ١٥٪ بۆ ١٨٪ .
سیانزه‌یه‌م/ هه‌لی كار
• به گرێبه‌ستكردنی ٣٨هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ له كه‌رتی په‌روه‌رده
• دامه‌زراندنی ٤،٩٢٥ سێ یه‌كه‌مه‌كان له ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٢.
• به گرێبه‌ستكردنی چوار هه‌زار و 14 مامۆستایانی وانه‌بێژی سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
• ره‌خساندنی ١٥ هه‌زار هه‌لی كار له كه‌رتی پیشه‌سازی.
• پێدانی ٩.٥٠٠ قه‌رزی بچووك به گه‌نج و لاوان.
• ره‌خساندنی سه‌تان هه‌لی كار له كه‌رته‌كانی تری كشتوكاڵی، گه‌شتیاری، رێكخراوه حكوومییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی به رێژه‌ی ٨٠٪ ده‌ستی كاری ناوخۆ له رێكخراو و دامه‌زراوه ناحكوومییه‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكن له هه‌گبه و خزمه‌ته‌كانی مه‌سروور بارزانی، به‌ڵام هه‌گبه‌ی ئێوه له فه‌رمانی گرتنی كه‌سه نزیكه‌كانتان و پلانی كوشتنی خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات و خاكفرۆشتن و بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌تان كاری قێزه‌ونتر زیاتر، چیتری تێدا نییه و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی مام جه‌لال باسی لێوه ده‌كات، وه‌ك شینكردنی بیابانه به بارانی هاوین.
بۆیه من لێره‌وه ده‌یڵێم زاب خودێ خه‌ڵك و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌تان، له نیازتان گه‌یشتوون و له‌بری ئاهه‌نگ، شیوه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن.