له مێژووی كۆن و نوێ‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ رووخان و ناشیرینكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دروست بوون، كه‌چی خۆیان بێ حورمه‌ت بوون و له‌ناو چوون، به‌ڵام پارتی هه‌ربه به‌هێزی مایه‌وه و ڕۆژ به‌ڕۆژ له گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچووندایه. هه‌ر ڕۆژه و حزب و قه‌واره و بزووتنه‌وه‌ی نوێ له كوردستان دروست ده‌بن، بۆ دژایه‌تی و ناشیرینكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵێك جاشقه‌ڵه‌م و كاڵفام ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه بۆ ژه‌هرڕشتن و به‌لاڕێدابردنی هاووڵاتییان.
به‌ڵام پارتی حزبێك نییه تا بتوانرێت به‌م بچووكانه له‌ناو ببرێت، پارتی بۆ پله‌وپایه و گیرفان پڕكردن دروست نه‌بووه، هه‌میشه له پێناو پاراستنی خاك و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی قوربانی به‌خۆی داوه و خزمه‌تی كردووه. پارتی له پێش هیچ نه‌یارێكی چۆكی دانه‌داوه و به سه‌ربه‌رزی به‌رگریی كردووه و خۆی نه‌چه‌ماندووه. پارتی حزبی گه‌له و هه‌ڵقوڵاوی ناخی گه‌له‌كه‌یه‌تی.
پارتی بیروباوه‌ڕ و پره‌نسیپه، قوتابیانی ڕێبازی بارزانی هه‌میشه به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و خۆنه‌ویستانه خزمه‌تی كوردستان و ڕێبازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئێسته كورد به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسساز ده‌ڕوات كه هه‌ڵبژاردنه، گرنگه تاكی كورد به‌وپه‌ڕی هۆشیارییه‌وه ده‌نگی خۆی بدات، بزانێت چی لایه‌نێكی سیاسی ده‌كاته پێشڕه‌وی خۆی، بزانێت كێ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و خۆنه‌ویستییه‌وه خزمه‌تی ده‌كات، خاك و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌پارێزێت. وه‌ك ده‌بینین ڕۆژانه ئالووده‌بوویه‌كی وه‌ك بافڵ، له‌سه‌ر سته‌یج جووته ده‌هاوێ و هه‌موو پڕۆژه و كارنامه‌كه‌ی دژایه‌تیی پارتییه نه‌ك خزمه‌تكردن، بۆیه بۆ پاراستن له كوردستان، هه‌ڵوێستێكی نیشتمانپه‌روه‌رییه ده‌نگ به پارتی بده‌ن.
گرنگه تێبگه‌ین ئه‌م بووده‌ڵه و بچووكانه‌ی وه‌ك بافڵ، هیچ به‌رنامه و ستراتیجێكیان نییه بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان، ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی دامه‌زراون و ئامانجیانه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون، كۆتایان پێ بهێنن. بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌ی ده‌نگده‌ره قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزین، بۆ ئه‌وه‌یش حزبێكی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێرین و بكه‌ین به‌پێشڕه‌وی خۆمان كه پارێزه‌ری خاك و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مانه.
كوردستان ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه و چوارچێوه‌یه‌كی نییه بیپارێزێت، چۆن ده‌كرێت ڕاده‌ستی قه‌زاوقه‌ده‌ر و كه‌سانێكی وه‌ك بافڵی ئالووده‌بووی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكرێت؟ ئه‌وه ئه‌ركی ئێمه‌یه ڕێگه نه‌ده‌ین ئه‌م خۆفرۆش و ئالووده‌بووانه یاری به چاره‌نووس و خه‌بات و قوربانیدانه‌كانمان بكه‌ن.