له دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و هێرشی رووسیا به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی ئۆكراین، ئه‌م وڵاته جاری یه‌كه‌م نییه جه‌نگ و كوشتاری ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه. له سه‌رده‌می ستالینیشدا جه‌نگی خوێناویی گه‌وره‌یان له نێواندا ڕووی داوه. (گرانیی سوور) به‌هۆی نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئۆكراین مردن. سه‌رۆكی وڵات پوتین ناوه ناوه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات. ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش به‌رده‌وامه وه‌ك فشار و ترساندن و سنوورداركردنی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له هاوكاریی سه‌ربازیی ئۆكراین به‌كار هێنراوه. گوتاری به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی سه‌ره‌تا به رژدی وه‌رگیرا، دواتر گۆڕا.
له‌م ڕۆژانه و له ناوه‌ڕاستی مانگی نۆڤێمبه‌ری ٢٠٢٤، جۆ بایدن ده‌سه‌ڵاتی به ئۆكراین دا مووشه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه‌كان له‌ناو خاكی رووسیا به‌كار بهێنێت. ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت:
له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه بایدن به‌م بڕیاره‌ی قوڕێكی خه‌ستی بۆ تره‌مپ گرته‌وه و ئاسان نابێت، بیرۆكه‌ی ڕێككه‌وتن دژی ئۆكراین له‌گه‌ڵ پوتین جێبه‌جێ بكات. واته بڕیاره‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به ناكۆكی و ململانێی نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی، ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و له قوڕچه‌قاندنی بیرۆكه‌كانی تره‌مپ له چۆنیه‌تیی چارسه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكراین.
دووه‌م له ئاستی ده‌ره‌كییه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه ده‌به‌ستێته‌وه به به‌شداریی ئه‌مدواییانه‌ی سوپای كۆریای باكور و هاوكاریی رووسیا له دژی ئۆكراین. واته چۆن لایه‌نی ده‌ره‌كی به سوپا هاوكاریی رووسیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مانشێوه بڕیاری دا مووشه‌ك له دژی ئامانجه‌كانی رووسیا له‌ناو خاكی ئه‌م وڵاته به‌كار بهێنرێت. به‌مه‌ش ناكۆییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدارتر.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی ڕایان گه‌یاند، ئایا به‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی "ئه‌مه‌ریكا پێویستی به پێداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی بڕیارێكی نوێ ده‌بێت له پێناو به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی؟". به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی رووسیا (مووشه‌كی ده‌نگبڕی) له ئۆكراین به‌كار هێنا. كارین جان به‌ناوی كۆشكی سپی ده‌ڵێت، "دوو ساڵه رووسیا گوتارێكی نابه‌رپرسانه به‌كار ده‌هێنێت". رووسیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی دژی ئۆكراین ده‌كات. رووسیاش ئه‌مه‌ریكا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ڕێگه‌ی به سوپای ئۆكراین داوه ناو خاكی رووسیا مووشه‌كباران بكات. له كرده‌وه‌دا ئه‌وه‌ی رووسیا بانگه‌شه‌ی ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆی بۆ ده‌كات له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه هه‌یه، بڕیار و هاوكارییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه.
هه‌موو دنیا به نیگه‌رانی و ترسه‌وه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانن، پێ ده‌چێت ئه‌وروپا به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵات ترسیان گه‌یشتبێت، كه وه‌ك خولی یه‌كه‌م، پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌ره‌و خراپی بباته‌وه. له هه‌مان كاتدا به‌ئاشكرا نایشارێته‌وه كه سه‌رسامی پوتینه و مه‌یلی بۆ تێگه‌یشتن له چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕ له ئۆكراین له‌گه‌ڵ رووسیا گه‌لێك به‌هێزه.
هۆكاری دووه‌می نیگه‌رانییه‌كانیان (به‌شداریی كۆریای باكوره له‌م جه‌نگه و هاوكاریی سوپای رووسیا ده‌كات)، دوای ئه‌وه‌ش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه وه‌ك كاردانه‌وه دژی ئه‌م هاوكارییه سه‌ربازییه‌ی له نێوان رووسیا و كۆریا باكور هه‌یه، وایكردووه ده‌سه‌ڵات به سوپای ئۆكراین بدات هێرشی مووشه‌كی دژی ئامانجه رووسییه‌كان له‌ناو خاكی ئه‌م وڵاته ئه‌نجام بدات.
ئه‌مه‌ریكا هێشتا بیری له گۆڕین و ده‌ستكاریی به‌رنامه و سیستمی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی نه‌كردووه‌ته‌وه و پێیان وایه، هێشتا زووه بۆ ده‌ستكاری و پێداچوونه‌وه‌ی (بیرۆكه و چۆنیه‌تی و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی)، دوای ئه‌وه‌ی رووسیا (مووشه‌كی ده‌نگبڕ)یشی به‌كار هێنا و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كردووه و كۆریاش ڕاسته‌وخۆ هاتووه‌ته ناو كێشه‌كانه‌وه. رووسیا تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌داته پاڵ ئه‌مه‌ریكا، گوایه (نیشانه و هێماكانی به‌جیهانیبوونی جه‌نگه‌كه له ئارادایه).
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ فراوانبوونی كێشه‌كاندا نین، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن كه ماوه به‌سه‌رچووه، به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریی سه‌ربازیی ئۆكراین و رووسیا به‌هۆكار و سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌كردن و فروانبوونی پتری كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌زانێت. ئه‌مه‌ریكا به‌نیگه‌رانی و ترسێكی زۆره‌وه چاودێریی گوتاره مه‌ترسیداره‌كانی مۆسكۆ ده‌كه‌ن.
قه‌یرانه‌كان و كێشه‌كان به‌ره‌و توندیی پتر ده‌چن، هه‌موو دنیا دوای بردنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، چاوه‌ڕوانی شته نه‌بیستراو و نه‌كراوه‌كانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكان، كه به‌وه ناسراوه له ناكاو و بێ مه‌زه‌نده و پێشینه بڕیار ده‌دات، كه‌سێكه بۆ ناوه‌نده‌كانی بڕیار ناگه‌ڕێته‌وه و حه‌ز له‌وه ده‌كات خۆی خودانی شته‌كان بێت و ڕاوێژكاره‌كانی نابنه سه‌رچاوه بۆ بڕیاره‌كانی.
پێ ده‌چێت پێش ئاشتی و ڕێككه‌وتن و كۆتاهێنان به‌جه‌نگ، رووسیا بیه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌توانێ بیكات و ده‌ستكه‌وتی تر له جه‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌مه‌ریكاش هاوكاری سوپای ئۆكراین ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هێز بۆ ئۆكراین په‌یدا بكات، واته په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان هه‌م (فشاره بۆ زه‌وینه‌سازیی له پێناو ئاشتی) و هه‌م (به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی سه‌ربازییه).