له قۆناغی ئێسته كه سووریا به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی قووڵ ده‌ڕوات، پێویسته كورد به وردی و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل دۆخه‌كه بكات. ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی ڕابردوو ده‌ریخستووه كه یه‌كگرتوویی و هه‌بوونی ستراتیجێكی ڕوون، كلیلی سه‌ركه‌وتنه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی سیاسی‌دا.
یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی به‌رده‌م كورد له سووریای نوێ‌دا، دروستكردنی گوتارێكی یه‌كگرتووه كه هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان له‌خۆ بگرێت. ئه‌م گوتاره پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كان بێت كه مافی خودموختاری، پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری، به‌شداریی كاریگه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
پێویسته كورد له سووریای نوێ‌دا خۆی وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی و جیانه‌كراوه له چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا پێشان بدات. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دروستكردنی پێوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی تری وڵات و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت. هه‌روه‌ها گرنگه كورد پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داواكارییه ڕه‌واكانی به‌ده‌ست بهێنێت و له ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌كی چالاكه‌وه كار بۆ سه‌پاندنی ویسته‌كانی بكات.
له ڕووی ئابوورییه‌وه، پێویسته كورد كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه كوردنشینه‌كان بكات و هه‌وڵی ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی بدات. ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌لی كار و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك، كه خۆی له خۆیدا ده‌بێته فاكته‌رێكی گرنگ بۆ سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها گرنگه كورد له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كار بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی بكات كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ده‌ستی هێناون. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ده‌بێت ببنه بناغه‌یه‌ك بۆ داواكارییه‌كانی داهاتوو و گره‌نتی مافه‌كانی كورد له ده‌ستووری نوێی سووریادا بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێ ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له داڕشتنه‌وه‌ی سووریای نوێ‌دا ببینێت، پێویسته به پاكێجێكی یه‌كگرتووه‌وه به‌شداریی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكات. ئه‌م پاكێجه ده‌بێت دیدێكی ڕوونی هه‌بێت بۆ داهاتووی سووریا و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان، هه‌روه‌ها گره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ پاراستنی ڕێككه‌وتنه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
له كۆتادا دووپات ده‌كه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی كورد له سووریای نوێ‌دا، به‌نده به توانای یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو هێزه كوردییه‌كان، هه‌بوونی ستراتیجێكی گونجاو كه بتوانێت مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بپارێزێت و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا ده‌سته‌به‌ر بكات.