(بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی)
ئەو سەردێڕە ناوی کتێبێکی گچکەی نووسەری ئیلامی "کامەران ڕەحیمی"یە کە بە هەوڵێکی کوردانە و پەرۆشییەکی قووڵ بۆ ناسنامەی کورد بە ئاڕاستەی زمانی کوردی‌دا، گەیشتووتە ئەنجام. لێرەدا به شێوه‌یه‌کی خێرا ئاماژه به توانا و کۆسپه‌کانی وشه‌سازیی له زمانی کوردی لە ڕوانگەی ئەم نووسەرەوە دەدەین کە بە شێوەیەکی جیاواز یادی ڕۆژی زمانی دایکمان کردبێتەوە. بۆ ئه‌م لێکدانه‌وه و باسه هەر لەم کتێبە، واتە "بنه‌ماکانی وشه‌سازی و وشه‌ڕۆنان"ی کامەران ڕه‌حیمی که‌ڵک وه‌رگیراوه.
توانا و ئه‌گه‌ره‌کانی زمانی کوردی
کوردی زمانێکه له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیندۆئه‌ورووپییه‌کان، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له بواری وشه‌سازیدا ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له به‌رده‌ست زمانه ئه‌ورووپییه‌کاندایه بۆ وشه‌سازی، به شێوه‌یه‌ک له به‌رده‌ست زمانی کوردیشدان و به جوانی ده‌توانین سوودیان لێ وه‌ربگرین.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تواناکانی زمانی کوردی له بواری وشه‌سازیدا تاوتوێ بکه‌ین، ده‌توانین له فۆرمەله بیرکارییه‌که‌ی پرۆفیسۆر (مه‌حموود حیسابی) که‌ڵک وه‌ربگرین که ئاوای لێ دهێت: لانیکه‌م ئه‌گه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی وشه ڕه‌سه‌نه‌کانی زمانی کوردی 1500 وشه بن و پاشگره‌کان 130 و پێشگره‌کان 30 جۆر بن، بە هۆیانەوە ده‌توانرێ تا ئه‌م ئاسته‌ی خواره‌وه وشه‌سازیی بکرێت:
ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی به یارمه‌تی پاشگر دروست ده‌بن:
1500×130=195/000
ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی به یارمه‌تی پێشگر دروست ده‌بن:
1500×30=45/000
ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی به یارمه‌تی پاشگر و پێشگر دروست ده‌بن:
30×1500×130=5/850/000
ئه‌نجام:
195000+5850000+45000=6/090/000
ژماره‌ی 6/090/000 (شه‌ش ملیۆن و نه‌وه‌د هه‌زار وشه)، جیایه له‌و وشانه‌ی ئه‌گه‌ری دروستکردنیان به‌شێوه‌ی لێکدراو (موره‌که‌ب) هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یش حسێبب که‌ین، ئه‌نجامه‌که له‌مه زیاتر ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕوانگه‌یه بۆ زمان و ئه‌گه‌ره‌کانی، زیاتر ڕوانگه‌یه‌کی میکانیکییه، چونکە به وردی دیار نییه زمانی کوردی تا چ ئاستێك ده‌توانێ ئەو هەموو وشه داتاشراوە قبووڵ یان ڕه‌ت بکاته‌وه یاخۆ چه‌ند له‌و وشانه له‌گه‌ڵ سروشتی ده‌نگ و لاختی بڕگه و ڕێزمانی زمانی کوردی‌دا سازن. چونکە زمان بوونه‌وه‌رێکی زیندووه، نه‌ک ده‌زگایه‌کی میکانیکی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له زمانی کوردی و چالاکی زمانه‌وانیی دامه‌زراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کان و ده‌زگاكانی ڕۆشنبیری و هه‌وڵه تۆکمه و تایبه‌ته تاکه‌که‌سییه‌کان (له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵه و که‌مووکوڕییه‌کان)دا، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه و دامه‌زراندنی چه‌ندان کۆڕ و ناوه‌ندی تایبه‌ت به زمان هه‌ر له سه‌رده‌مانی زووه‌وه وه‌ک کۆڕی زانیاریی کورد (1970)، ئەکادیمیای کوردی (1993) و کۆڕی زانستیی زمانی کوردی له ئێران (2002)، هێشتا نه‌توانراوه هه‌موو توانا و هێزی ئه‌م زمانه کارا بکرێن و ئه‌گه‌ر و زه‌خیره زمانییه‌کانی زمانی کوردی چالاک ببن.
ئێستە پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌مپه‌ر و کۆسپەكانی سه‌ر ئه‌م ڕێگایه چین و ڕێکار چییه؟
به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، پێمخۆشه ئاوڕێک له زمانی فارسی بده‌ینه‌وه. فارسه‌کان نیوسه‌ده له ئێمه زووتر ئەکادیمیایان دامه‌زراندووه و تا ئێستە (30) هه‌زار وشەی (داتاشراو/هه‌ڵبژارده)یان دروست كردووە، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر بنه‌مای شێوه‌زارێکی بچووکی وه‌ک فارسی ده‌ری.
ئەکادیمیای ئێران ساڵی (2005ز)، 45 لێژنه‌ی تایبه‌تی بۆ وشه‌سازیی دامه‌زراندووە، لە ڕێگەیەوە (6370) وشه‌ی نوێ له زانسته جۆراوجۆره‌کاندا هاوتایان بۆ دانراوه (نامه‌ی فرهنگستان، 1385، ش، 29:188). له کاتێکدا زمانی کوردی چوار شێوه‌زاری سه‌ره‌کی هه‌یه و هه‌رکامیان ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌ک جیاواز و هاوکاتیش به‌هێزن، ده‌توانین بڵێین نه‌ته‌وه‌ی کورد چوار زمانی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش خاوه‌ن چه‌ندان کۆڕ و ئەکادیمیایشە، به‌ڵام هیچ کارێکی ئه‌وتۆیان به به‌راورد به هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی تر، نه‌کردووه و هۆکاره‌کانیش ڕه‌هه‌ندی سیاسی و کولتووری و ڕۆشنبیرییان هه‌یه که لێره‌دا من ناپه‌رژێمه سه‌ری.
هۆی سه‌ره‌کی ئه‌نجامی ئه‌م چالاکییه له‌ناو فارس‌دا، هه‌وڵ و هیمه‌تی نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی فارسه که په‌رۆشی زیندووڕاگرتنی زمانن، پاشان پشتیوانی و یارمه‌تی ده‌وڵه‌ت. بۆ وێنه، پرۆژه‌ی دانان و نووسینه‌وه‌ی زانستنامه‌ی (ئێرانیکا) به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر "ئیحسان یار شاتر" له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێكی تر له ساڵی (1987ز) له وڵاتی که‌نه‌دا، ده‌ستی پێ کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران یارمه‌تییان بدات. به هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆر و داخوازیی یارمەتی دارایی له خه‌ڵک، ئێستە (1060) دکتۆر و لێکۆڵه‌ر له‌وێ خه‌ریکی کارن و (13) به‌رگی ئه‌م زانستنامهیهیان بڵاو کردووەته‌وه. تۆ بڵێی کۆڕی زانیاریی و ئەکادیمیای کوردی و ده‌زگا و ناوه‌نده زمانییه کوردییه‌کان، له‌م 10 ساڵه‌ی ڕابردوودا 10%ی ئه‌مانه هه‌وڵیان دابێت و زمانیان بووژاندبێته‌وه؟
کۆسپه‌کانی وشه‌سازیی له زمانی کوردی‌دا
ئێمه نابێ ته‌نیا سه‌رقاڵی ئه‌وه بین وشه بیانییه‌کان هاوتاسازی بکه‌ین، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین به بهرنامهیەكی شیاو، توانا و ئه‌گه‌ره‌کانی زمانه‌که‌مان ده‌ربخه‌ین. چونکە شه‌پۆلی وشه‌ی بیانی له داهاتوودا به‌هۆی پێشکه‌وتنی ڕۆژ دوای ڕۆژی زانسته جۆراوجۆره‌کانه‌وه، گه‌لێک له ئێستە خێراتر و فراوانتر ده‌بن.
کۆسپه‌کانی چالاکنه‌بوونی وشه‌سازیی له زمانی کوردی‌دا بریتیین له:
1- نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی (کار) و (گرێ):
ماده و که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌کی بۆ وشه‌سازیی له زمانه گرتارییهکاندا (Derivation)- وه‌ک کوردی و فارسی و ئینگلیزی- پاشگر و پێشگر و کاره. ئێمه تا ئێسته‌یش خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت به (گرێ) (affix) و کار (verb) نین كە به شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ لای له شێوه‌زاره‌کان کردبێتهوە، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداری به‌شی هه‌ره زۆری تواناکانی زمانی کوردی بین، ئه‌و کهرهستانهیشمان له به‌رده‌ستدا بێت و بتوانین بیر له‌و ڕێگایانه بکه‌ینه‌وه که به‌هێزبوونی زمانی کوردی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
2- دیارینه‌کردنی یاسا و ڕێسای وشه‌سازیی سروشتی:
زمانی کوردی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی فهرمینهبوون، زیاتر به شێوه‌ی سروشتی وشه‌سازیی کردووه و له‌م بواره‌یشدا تا ئاستێك سه‌رکه‌وتوو بووه. گرنگیی شێوه‌ی وشه‌سازیی سروشتی ئه‌وه‌یه، یارمه‌تی زمانه‌وان ده‌دا به چ شێوه‌یه‌ک بۆ وشه بیانییه‌کان هاوتا دروست بکات. جا ئه‌گه‌ر ئێمه یاسا و ڕێسا و چۆنێتی وشه‌سازیی شێوه‌زاره‌کانی هه‌موو ناوچه‌کانی خۆمان دیاری بکه‌ین، ده‌توانین وه‌ک سه‌رچاوه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی بنه‌ماکانی وشه‌سازیی فه‌رمی و یه‌کگرتوو، که‌ڵکی لێ وه‌بگرین.
3- نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی وشه به مانا زانستییه‌که‌ی:
ڕاسته ئێمه چه‌ندان فه‌رهه‌نگی وشه‌ی بڕواپێکراومان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م فه‌رهه‌نگانه زیاتر وشهنامهن نەك فه‌رهه‌نگی وشه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی نووسه‌ر و دڵسۆزانی کورد، زۆرتر ئه‌وه بووه به شێوه‌یه‌ک وشه کوردییه‌کان کۆ بکه‌نه‌وه و بیانپارێزن. ئه‌گه‌رنا فه‌رهه‌نگنووسین به شێوه‌ی زانستی و سه‌رده‌میانه، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه که ده‌بێ فهرههنگنووس ڕه‌چاویان بکات.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بریتین له: دهنگنووسیی وشه، شێوه‌ی نووسینی وشه، ڕه‌چه‌ڵه‌کناسیی وشه، ئاماژه به چۆنێتی به‌کارهێنانی وشه له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و زانسته جۆراوجۆره‌کاندا، جیاکردنه‌وه‌ی وشه‌ی سه‌ره‌کی و وشه‌ی لاوه‌کی.
4- کێشه‌ی ڕێزمان:
به‌داخه‌وه تا ئێستە ڕێزمانێک که به وردیی باسی هه‌موو یاسا و ڕێساکانی زمانی کوردی و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له زاراوه کوردییه‌کان بکات، له به‌رده‌ستدا نییه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕێزمانانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه له ژێر کاریگه‌ریی زمانی فارسی و عه‌ره‌بیدا نووسراون، بۆیه تا ئێستە به‌شێک له یاسا و ڕێساکانی ڕێزمانی کوردی به جوانی نه‌ناسراون. ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه هیچ کام له‌و ڕێزمانه کوردییانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وە، سه‌ربه هیچ یه‌ک له قوتابخانه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕێزماننووسیی جیهانیی وه‌ک (Transformation)، (Category) و (Tagmemics) نین.
نەبوون و بۆشایی میتۆدی زانستی له ڕێزماننووسی کوردی‌دا، کاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وشه‌سازیی داناوه، ئێمه تا کاتێک ئاگەداری یاسا و ڕێساکانی زمانی کوردی نه‌بین، ناتوانین هه‌موو توانا و ئه‌گه‌ره‌کانی زمانی کوردی ده‌ربخه‌ین و له بواری وشه‌سازیدا کاریان پێ بکه‌ین، هه‌روه‌ها ناتوانین ڕه‌خنه‌ی ڕێزمانی له‌و وشانه بگرین که به‌شێوه‌ی نازانستی داتاشراون.
5- نه‌ناسینی شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی:
شیاوی ئاماژه‌یه، هه‌بوونی شێوه‌زاری زۆر له هه‌ر زمانێکدا، نێشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندییه، چونکە به‌پێی ژماره‌ی شێوه‌زاره‌کان، ژماره‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی وشه‌سازیی زۆرتر ده‌بن. ئه‌مڕۆ لای که‌س شاراوه نییه یه‌کێک له هۆیه‌کانی به‌هێزبوونی زمانی فڕه‌نسی و ئینگلیزی، فره‌بوونی شێوهزارهکانیانه. ده‌ڵێن زمانی ئینگلیزی 14 شێوه‌زاری هه‌یه. ئاخێوه‌رانی هه‌ندێک له‌و شێوه‌زارانه له ئاخێوه‌رانی شێوه‌کانی تر تێ ناگه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وکاته به زمانی فه‌رمی پێکه‌وه قسه بکه‌ن. ئێمه‌یش ده‌توانین به ڕێکخستنی پرۆژه‌ی شێوه‌زارناسی، له هه‌موو تواناکانی ئه‌و شێوه‌زارانه بۆ پێکهێنانی زمانی یه‌کگرتوو به تایبه‌ت له پرۆژه‌ی وشه‌سازیدا، که‌ڵک وه‌ربگرین.
6- نه‌بوون یان که‌مبوونی ده‌قی تیۆریی سه‌رده‌م:
به‌داخه‌وه هێشتا بابه‌تی وه‌رگێڕانی ده‌قه تیۆرییه‌کان له زمانی سه‌رچاوه‌وه بۆ زمانی کوردی، به شێوه‌ی به‌رده‌وام و ڕێخراو ناچێته پێشه‌وه. زۆر ڕوونه وه‌رگێڕانی ده‌قی تیۆریی به تایبه‌ت له بواری زانسته مرۆییه‌کانی وه‌ک هزر، فه‌لسه‌فه، ده‌روونناسی و... ده‌توانێ توانستی زمانی کوردی (language competence) که تا ڕاده‌یه‌ک شاراوە و ناکارایه (passive)، چالاك بکات. هه‌رچه‌ندە زۆر له مێژه وه‌رگێڕانێکی لێهاتوو له‌م بواره‌دا خه‌ریکن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌کان زۆر که‌من، ده‌بێ بۆ کاراکردنی وشه‌سازیی، وه‌رگێڕان به‌و ئاڕاسته و ڕێچکه‌یه‌دا، ببێتە پرۆژه‌یه‌کی به‌رده‌وام.