كتێبی (پێنچ شار و دوو یادگه) كه ده‌قی دیمانه‌یه‌كی وه‌رگێڕاوه له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح فایه‌قی نووسه‌ری كه‌ركووك، په‌نجه‌ره‌یه‌ك به‌سه‌ر ژیان و ئه‌زموونی شیعری ئه‌و شاعیره كه‌ركووكییه ده‌كاته‌وه. سه‌ڵاح فایه‌ق له كه‌ركووكی كوردستان، له دایكێكی كورد و باوكێكی توركمان له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له دایك بووه، له نه‌وه‌ی جان ده‌مۆ، سه‌رگۆن پۆلس، جه‌لیل قه‌یسی و موئه‌ید ڕاوی ، فازڵ عه‌زاوی و ئه‌وانی تره كه به كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ركووك له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دروست بوون و ناسران.
ئه‌م نووسه‌ره نه‌هامه‌تی و سه‌ختی زۆری بینیوه، باوكی له ته‌مه‌نی 16 ساڵی له ماڵ ده‌ریده‌كات، چونكه ئه‌و ده‌یویست كوڕه‌كه‌ی ببێته فڕۆكه‌وان و له بواری سه‌ربازیدا خزمه‌ت بكات، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه‌ی باوكی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئیتر ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه، باجه‌كه‌ی به جێهێشتنی و ده‌ركردنی له ماڵ ده‌بێت و ژیانی خۆی به كرێكاری و نانه‌وایی ده‌باته سه‌ر و پاشان پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی ته‌واو ده‌كات و له هیڵێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر داده‌مه‌زرێت.
ئه‌م نووسه‌ره دایكی كورده و باوكی توركمانه، ژنه‌كه‌ی فلیپینییه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی بۆ خۆی عێراقێكی بچووك كراوه بێت وه‌هایه و هه‌ڵگری شوناسی عێراقییانه‌یه، به‌ڵام عێراقی ئێسته نا، به‌ڵكو سه‌ر به كولتوور و مێژووی ئاشووری و سۆمه‌رییه‌كانه كه فه‌رهه‌نگ و مێژووی ڕابردووی عێراقییه‌كانه. سه‌ڵاح فایه‌ق وه‌ك نووسه‌رێك گه‌واهی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووداوه سیاسییانه ده‌دات كه ڕوویان داوه، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، كورده‌كان له كه‌ركووك زۆرینه بوون و زمانی كوردی زمانی گفتوگۆ و خه‌ڵك بوو، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی شۆڤێنییانه‌ی به‌عسییه‌كان و حكوومه‌ته‌كانی عێراق، ئیتر به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی سڕینه‌وه بوونه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی داوه، ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه به گژ یه‌كتردا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له یادی یه‌كه‌م ساڵه‌ی شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مووزدا، له نێوان كورده‌كان و توركمانه‌كان ڕووی دا.
ئه‌م شاعیره وه‌ك خۆی له شیعرێكدا ده‌ڵێت (له نیشتمانه‌كه‌م كه ئازادیان لێ زه‌وتكردم ئیدی جێمهێشت) په‌ڕاگه‌نده‌ی وڵاتان ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده له شام و ئینگلته‌را و یۆنان و دواجاریش 25 ساڵ له فلیپین ده‌مێنێته‌وه. هه‌میشه‌ش به تاسه و ئاواتی ئه‌وه‌یه، كه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته‌ی كه لای ئه‌و یه‌كه‌م و دوا نیشتمان و دوا هه‌واری ژیانیه‌تی، بۆیه كاتێ ئیسكه‌نده‌ر حه‌به‌شی دیداركه‌ره‌كه، لێی ده‌پرسیت به ئاواتی ئه‌وه‌ی ڕۆژێك دابێت بگه‌ڕێیته‌وه عێراق و شاره‌كه‌ت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "ده‌كرێ دایكت به دایكێكی تر بگۆڕییه‌وه؟ چونكه نیشتمان یان هه‌یه یان نییه" كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه، هه‌رگیز ئه‌و نیشتمانه‌ی مرۆڤی په‌نابه‌ر په‌نای وه‌به‌ر ده‌بات، نابێته نیشتمانی خۆی، چونكه نیشتمان یه‌ك جار و یه‌ك نیشتمانه.
ئه‌م نووسه‌ره ئه‌گه‌رچی به هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه، بۆی نه‌لوا له وڵاته‌كه‌ی بژیت، به‌ڵام هه‌میشه عێراق به نیشتمان و دایكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێت و ئه‌و ته‌نیا ئه‌و دایكه‌ی هه‌یه و ناتوانێت بیگۆڕێته‌وه به هیچ دایكێكی تر. بێگومان به‌پێی به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سه‌ربه‌ست و ئازاده له‌وه‌ی له كوێ ده‌ژیت و ده‌بێ وه‌ك مرۆڤ ژیانێكی شایسته و سه‌ربه‌رزانه و مرۆییانه‌ی بۆ دابین بكرێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بێت له سۆنگه‌ی سته‌می سیاسی و نه‌بوونی ئازادییه‌وه یان داگیركارییه‌وه له وڵاته‌كه‌ی بژیت، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئیتر له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی تا دێت پرسی په‌نابه‌ران له چوارچێوه‌ی پرسی سیاسی و مرۆییانه‌ی خۆی ده‌رده‌چێت، په‌ڕاگه‌نده‌یی مرۆڤه‌كان پتر وه‌ك كۆچڕه‌وێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و میلیی لێ هاتووه، ئه‌وا ئیتر ئه‌و وڵاتانه‌شی كه به نموونه‌ی مرۆڤدۆستی و داڵده‌دانی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران ناسرابوون، ئیتر چیتر په‌نابه‌ران وه‌ك مرۆڤێك كه شایه‌تی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه و شكۆمه‌ندانه‌یه ببینن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، كێرڤی پارته ڕاستڕه و ڕاسیزمه‌كان به جۆرێك به‌رز بووه‌ته‌وه كه بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌ران و زه‌وینه‌ی چه‌ندان دیارده و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تیی دروست كردووه. ئه‌وروپییه‌كان هۆكاری قه‌یرانه ئابووریی و ئایدۆلۆجی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌به‌ستنه‌وه بۆ هه‌بوونی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی په‌نابه‌ران كه به‌رده‌وامیش له زۆربووندان. هاووڵاتییانی ئه‌وێ په‌نابه‌ران به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كان ده‌زانن، بۆیه جۆرێك له تێڕوانینی فاشییانه‌ی نوێ لای ئه‌وروپییه‌كان ئێسته دروست بووه كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سوید وڵاتی سویدییه‌كانه و ئه‌ڵمانیا وڵاتی ئه‌ڵمانییه‌كانه و تكایه بڕۆنه ده‌ره‌وه له وڵاته‌كانمان. تا دێت ئه‌م جۆره بزاوته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی پارته ڕاستڕه‌وه‌كان له فراوانبووندایه. تا ئه‌و ئاسته‌ی دۆخێك دروست بێت ته‌ڕ و وشك كورد گوته‌نی به یه‌كه‌وه بسووتێنن.
هه‌ڵبه‌ته له‌گه‌ڵ نه‌مانی دنیای دوو جه‌مسه‌ری و گلۆبالیزه‌كردنی دنیا، باس له‌وه ده‌كرا كه ئیتر سنوورێك بۆ وڵاتان نه‌ماوه‌ته‌وه و دنیا ده‌بێته گوندێكی بچووك، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌م تێزه له ئاست بوونی ده‌وڵه‌تی ناسیۆنالی تێزێكی بێ مانایه، مه‌گه‌ر كرواتییه‌ك له كاتی یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، ده‌بێته هانده‌ری سلۆڤاكیا یان به پێچه‌وانه‌وه؟ مه‌به‌ستی ئێمه لێره‌دا هاندانی وه‌رزش نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر هانده‌رێك ئاساییه تیپێكی خۆش بوێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له ڕه‌هه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه، كه‌واتا ڕاستییه‌ك هه‌یه و ده‌بێ په‌نابه‌ران بیزانن و قبووڵی بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سوید وڵاتی سویدییه‌كانه نه‌ك كورده‌كان، بۆ وڵاتانی تریش هه‌مان شت ڕاسته. عه‌ره‌به‌كان یه‌ك زمانی هاوبه‌شیان هه‌یه كه زمانی قورئانه و 22 ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر پرسی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سۆماڵییه‌ك خۆی به جیبۆتی نازانێت، مه‌غریب و جه‌زائیر دراوسێی یه‌كترین، هه‌ردووكیان دووڵاتی عه‌ره‌بین، هه‌ردووكیان زمان و كولتوور و هه‌موو شتێكیان هاوبه‌شه، كه‌چی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بستێك سنووری هاوبه‌ش شه‌ڕیانه. بۆیه ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كات نیشتمانی دووه‌م هه‌یه، هێشتا له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك شوناسی بوون و جیاكه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتووه.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه من سه‌یرم به‌وه دێت كاتێك په‌نابه‌رێكی كورد، نووسه‌رێك كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی هه‌یه و چه‌ند ساڵێكه له‌وێ ده‌ژیت، به تووڕه‌یی و كرووزانه‌وه و نیگه‌رانییه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ده‌بێ سویدییه‌كان داوا بكه‌ن په‌نابه‌ران بچنه ده‌ره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی خاوه‌ن ماڵ بێت و سویدییه‌كانیش په‌نابه‌ر! خۆبواردن له‌وه‌ی كه سوید به نموونه وڵاتی سویدییه‌كانه و نیشتمانی ئه‌وانه نه‌ك په‌نابه‌ران، تێنه‌گه‌یشتنه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی نه‌ته‌وه. مرۆڤ له هه‌ر شوێنێك بژیت، ئه‌وێ نیشتمانی ئه‌و نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له نه‌زانین و بێ ئاگاییه‌وه باوه، یان شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه ماغووتی شاعیری سووری ده‌ڵێت:(ته‌نها پێڵاوه‌كانم به نیشتمانه‌كه‌م ده‌مبه‌ستنه‌وه)، به‌ڵام ئایا مه‌حموود ده‌روێش یان ماغووت له ناو عه‌ره‌به‌كاندا گه‌وره‌تر و مه‌زنتر و خۆشه‌ویستره؟ شتێك نییه به ناوی نیشتمانی دووه‌م، نیشتمان یان هه‌یه یان نییه.
تۆ كاتێك په‌نابه‌رێكی ڕه‌زا قورسی له‌سه‌ر بودجه و داهاتی ملیۆنان سویدیی بێ لانه و بێ كار و پاره و ده‌شته‌وێت وه‌ك خاوه‌ن ماڵ ببینرێی و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه زۆر به‌هه‌ڵه‌دا چووی، به‌ڵكو ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌موو شتێك بكه‌یت. كاتێ ژنێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵیی ئه‌ڵمانی، هه‌ست ده‌كات تۆ له‌سه‌ر داهات و باجی ئه‌و ده‌ژیت و نه زمانه‌كه‌ت و نه كولتووره‌كه‌ت و نه خاكه‌كه‌ت هی خۆته، ئه‌وا زۆر به هه‌ڵه‌دا چووی باوه‌ڕت وابێت ده‌بێ وه‌ك ئه‌ڵمانییه‌ك بیت و وه‌ك ئه‌ویش خاوه‌ن هه‌مان نیشتمان و زمان و ماف بیت، مه‌گه‌ر تۆ كوردی یان سویدی و ئه‌ڵمانی؟ بۆیه ده‌بێ په‌نابه‌رانی ئێمه ئه‌و ڕاستییه قبووڵ بكه‌ن كه ئیتر ئه‌وان مێوانێكی ڕه‌زا قورسن و له نیشتمانێكدان كه هی خۆیان نییه. نیشتمان له هه‌موو شوێنێك نییه، نیشتمانی ڕاسته‌قینه لای ئه‌وانه‌یه كه پێ له‌سه‌ر بستێك زه‌وی خۆیان گیر ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن عه‌ره‌بێكی شۆڤێنی داگیری بكات، وه‌ك جووتیاره سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی كه‌ركووك. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وانه ده‌زانن نیشتمان مانای چییه و پیرۆزیی خاك و گه‌وره‌یی نیشتمان چییه، نه‌ك په‌نابه‌رێك كه ده‌كرووزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بده‌ن له‌سه‌ر خاكێك بژیت كه هی خۆی نییه.