له چه‌ند مانگی ڕابردوودا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به خۆشحاڵییه‌وه له پای گرنگیدان به كاره‌بای گشتی، پڕۆژه‌ی ڕِووناكیی گشتیی ڕاگه‌یاند، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی ئێمه، كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بابه‌تی ژینگه و كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی واته پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه و كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیسبوون و تێكچوونی كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری موه‌لیده‌ی كاره‌بایه. سووتاندنی سووته‌مه‌نیی فۆسیلی، وه‌ك گازوایل، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ردانی گازی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن (CO₂) كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری ده‌كات له دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، زیاتر له هه‌زار و 200 موه‌لیده له ناو شاری هه‌ولێر هه‌ن و ئه‌گه‌ر ڕۆژانه هه‌ریه‌كه‌یان 100 لیتر گازوایل به‌كار بهێنن، بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات كاره‌با بده‌ن، ئه‌وا ڕۆژانه زیاتر له 300 تۆن گازی دوانۆكسیدی كاربۆن ده‌خه‌نه به‌رگه هه‌واوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌خۆشحاڵییه‌وه جه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، پڕۆژه‌ی ڕووناكیی ڕاگه‌یاند كه بریتییه له دابینكردنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی بۆ ناو شاری هه‌ولێر، بۆیه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له شاری هه‌ولێر، به ڕێژه‌یه‌كی زۆرباش ده‌بێته هۆی پاكبوونه‌وه و هه‌روه‌ها باشتربوونی كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر. وه‌ك پسپۆڕێكی ژینگه ده‌توانین بڵێین پڕۆژه‌ی ڕووناكی یه‌كسانه به پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه و كوالێتیی هه‌وای شاری هه‌ولێر، لێره به پێویستی ده‌زانم چه‌ند خاڵیكی ئه‌رێنی بخه‌مه‌ڕوو له‌سه‌ر كه‌مبوونی پیسبوونی هه‌وای شاری هه‌ولێر:
كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كان:
١. كه‌مبوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا:
•كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن
•كه‌مبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵی ژه‌هراوی
•كه‌مبوونه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان
٢. باشتربوونی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان:
•كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه
•باشتربوونی كوالێتیی ژیان
•كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی پێوه‌ست به پیسبوونی هه‌وا
٣. كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان:
•كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجیی سووته‌مه‌نی
•كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی چاككردنه‌وه و پاراستن
•باشتربوونی سیستمی كاره‌با
٤. كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان:
•كه‌مبوونه‌وه‌ی ژاوه‌ژاو
•پاراستنی سه‌وزایی و ژینگه
•
باشتربوونی دیمه‌نی شار
د. مه‌سعوود حوسێن.. پسپۆری ژینگه و ئاو