ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی شه‌رع و عه‌بدی كه وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی گه‌لی كورد له ڕۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌شێك له چاو‌دێر و چه‌ندان پارته‌وه بینرا، ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره و له كاتێكی هه‌ڵه‌دا بوو كه هێشتا ئاسۆكانی كورد له‌و وڵاته له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی داعشئاسا ڕوون نین، بۆیه پێ ده‌چێ وه‌ك چۆن هه‌میشه نه‌یارانی كورد سوودیان له دانوستان، ڕێككه‌وتنامه و ئاشته‌وایی كاتی وه‌رگرتووه و دواتریش به دژایه‌تیی زیاتر به‌رانبه‌ر به كورد تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، دوور نییه ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یش ئه‌و لێكه‌وته نه‌رێنییانه‌ی هه‌بێ.
ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا، وڵاتێكی یه‌كڕه‌نگی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیی ده‌وێت، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تا به ناوه‌ندیكردنی ده‌سه‌ڵات، دامه‌زراندنی یه‌ك سوپا، یه‌كخستنه‌وه‌ی خاك له ڕووی جیۆگرافییه‌وه ده‌بێت، بۆیه شه‌رع و حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌هێز و تۆقاندن، خه‌ریكن عه‌له‌وییه‌كان له بۆته ده‌ده‌ن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی "هه‌سه‌ده" هێزێكی چه‌كدار و له نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه و جۆرێك له هاوسۆزی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه، ئێسته ناتوانن هیچ كرده‌یه‌كی سه‌ربازیی له دژی بكه‌ن و كورد گوته‌نی گرێیه‌ك به ده‌ست بكرێته‌وه، بۆ بیخاته ده‌می؟ به داخه‌وه عه‌بدی ئه‌وه‌ی كرد كه شه‌رع ده‌یویست.
لێره‌دا ده‌كرێ بڵێین ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
1_ هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه، به ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو كوردی ڕۆژئاوا ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌نه‌كه‌سه‌یش هه‌یه و خۆیان وه‌ك هێزێكی جیاواز ده‌بینن. ئه‌م هێزه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانێك ده‌یڵێن دروستكراوی پارتی نین، به‌ڵكو خۆیان خه‌ڵكی ڕۆژئاوان و خاك و خه‌بات و نیشتمانیان له‌وێیه.
2_ ئه‌م ڕێككه‌وتنه له كاتێكدا كرا، پێكهاته‌یه‌كی سووریا به ناوی عه‌له‌وی، له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیی كۆمه‌ڵكوژیدان، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌كه‌وه بێ باكییه به‌رانبه‌ر به‌وان وه‌ك مرۆڤ نه‌ك مه‌زه‌و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی بۆ ده‌كرێت كه هه‌سه‌ده له ترسی ئه‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی عه‌له‌وییه‌كانی نه‌بێت، ده‌ستوبرد و بێ هیچ گره‌نتییه‌ك، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تێك ڕێك بكه‌وێت كه له دامێنی داعش كه‌وتووه.
3_ گره‌نتی چییه به تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی سیستمی سیاسی و كارگێڕیی سووریای تازه‌دا، مافه‌كانی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ده‌درێ، نه‌ك به‌شێك له گه‌لی عه‌ره‌بی سووریا؟ چونكه ڕوونه شه‌رع و ته‌حریر شام، هه‌ڵگری ئه‌قڵێكی مه‌زه‌وی، سوننی و ناسیۆنالیزمن و هه‌رگیز سازش له‌سه‌ر عه‌ره‌بیبوونی خۆیان ناكه‌ن، له به‌رانبه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كورددا.
4_ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی عه‌بدی ته‌نیا دوو هه‌فته دوای په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان بوو، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی تر گومانه‌كانی قووڵتر كرده‌وه له پێوه‌ندیی عه‌بدی و هێزه‌كه‌ی و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی په‌كه‌كه و ئۆجه‌لان، به‌و مانایه‌ی بۆچی ڕێك دوای ئه‌و په‌یامه ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه ده‌كرێت؟ بۆیه هه‌سه‌ده ده‌بوو پشوودرێژتر و وردتر بووایه، چونكه ڕوونه ئه‌و دانوستاندنانه بێ هیچ زه‌وینه‌سازی و گره‌نتییه‌ك ده‌كرێن، سه‌ره‌نجام به زوویی به قازانجی لایه‌نی سه‌رده‌ست و به‌هێز ته‌واو ده‌بن.
5_ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی عه‌بدی، له خۆیدا بچووكردنه‌وه و كورتكردنه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورده، له دۆزی ڕه‌وای بێ مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆ پرسی سه‌ركرده و تاكه‌كه‌س، ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ سروشت و ڕه‌وایی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد یه‌ك ناگرێته‌وه.
كورد له باكور یه‌كسان نییه به ئۆجه‌لان و په‌كه‌كه، له ڕۆژئاوایش هه‌موو كورد یه‌كسان نین به هه‌سه‌ده و عه‌بدی، خۆ كێشه‌ی كورد دوكانی سیاسی نییه تا كه‌سێك به ئاره‌زووی خۆی بیكاته‌وه و دایبخات، بۆیه هه‌ردوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كه‌موكورتی و كه‌لێنی سیاسیی گه‌وره‌یان تێدایه، ده‌بوو ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌درێت.
سه‌ركرده‌ی سیاسی ده‌بێ بزانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی سیاسی و دیپلۆماسییانه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مه‌یش بێ ناسینی نه‌یاره‌كه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی ورد، ناكرێت. بڕوام وایه هه‌ردوو په‌یامه‌كه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به وردی نه‌كراون، ڕه‌نگه ئاینده ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه بسه‌لمێنێت، به‌ڵام هیوادارم گریمانه‌كه‌م هه‌ڵه بێت و كورد زۆرتری ده‌ست بكه‌وێ له‌وه‌ی باس كراوه.
6_ هێشتا مه‌ره‌كه‌بی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه وشك نه‌بووه‌وه، شه‌رع ڕه‌شنووسی ده‌ستوورێكی په‌سند كرد كه دووپات له سووریای عه‌ره‌بی و یه‌ك نه‌ته‌وه و زمان ده‌كاته‌وه و ئیسلام به سه‌رچاوه‌ی یاسا، ده‌سه‌ڵات و شه‌ریعه‌ت ده‌زانێت، ته‌نیا ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین عه‌بدی و هێزه‌كه‌ی چ سه‌ودایه‌كی گه‌وره و خراپیان به دۆزی كورده‌وه كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد، به‌ڵام كورد گوته‌نی پاشی باران، كه‌په‌كم بۆ چییه؟
دواجار ده‌ڵێین هه‌موو ئاماژه‌كان ڕوونن، كورد له ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه ناتوانێ ویستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی سووریای نوێ‌دا بێنێته دی، بۆیه تا نه‌چووه بچێ، ده‌شێ ئه‌و باره‌ی خۆیان لاسه‌نگیان كرد، هه‌ر خۆیشیان هاوسه‌نگی بكه‌نه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به گوشار دژی دیمه‌شق و ئێسته‌یش كه عه‌له‌وی و درووز ناڕازین، ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ سازشكردن به شه‌رع.