كتێب له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا نیشانه‌یه‌ك بووه بۆ توانای مرۆڤ له جێگیركردنی كۆمه‌ڵگه و شارستانیی. بێگومان ناكرێ كتێبه‌كان به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو باشییه‌كان و هاوكات خراپییه‌كان بزانین، چونكه ئه‌مه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كتێب یان كتێبه‌كان. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكه‌ین، ده‌بێت باسی دوو قۆناغ له مێژووی گه‌شه و ده‌ركه‌وتنی كتێب بكه‌ین كه هه‌ر دوو قۆناغه‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاتنه‌ئارای ده‌زگای چاپكردن.
ده‌كرێت مێژووی كتێبه‌كان به پاش و پێش قۆناغی ده‌زگای چاپكردن پۆلێنبه‌ندی بكه‌ین. واته قۆناغێك كه ئێمه كتێب وه‌ك ده‌ستنووس یان گڵنووس و.. ده‌بینین و پێوه‌سته به كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایی و پێشمۆدێرنه‌كان، دواتر قۆناغێك كه ده‌زگای چاپ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له‌لایه‌ن یووهان گووتێنبێرگه‌وه داهێنرا و بووه هۆی چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێب له ئاستێكی بێوێنه‌دا. ده‌توانین بڵێین داهێنانی ده‌زگا و مه‌كینه‌ی چاپ وه‌ك ڕووداوێكی مێژوویی، كاریگه‌ریی تا ئێسته‌ش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه پاراستووه، ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌و نوكته كۆنه وایه كه ده‌كرێت بڵێین، دره‌نگ یان زوو ئه‌م مه‌كینه‌یه هه‌ر داده‌هێنرا و وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌دیسۆن كاره‌بای دانه‌هێنرابایه، ئه‌وا كه‌سێكی تر هه‌ر دایده‌هێنا.
به‌هه‌رحاڵ كاریگه‌ریی ئه‌م داهێنانه ته‌كنه‌لۆجییه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته‌ش سه‌رده‌می مۆدێرن و پاش مۆدێرنیش هه‌ر باسی لێوه بكات. نموونه هه‌ر دیاره‌كه‌ی نامیلكه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڤاڵته‌ر بێنیامین؛ نووسه‌ر و بیرمه‌ندی ئه‌ڵمانیی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌یه، له ژێر ناوی "به‌رهه‌می هونه‌ری له سه‌رده‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی میكانیكی"، كه هه‌ڵوه‌سته و وه‌ستانێكه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی مه‌كینه‌ی چاپ و كه‌رتكردنێكی نوێی دنیا و بردنه قۆناغێكی تری مرۆڤ. به ئاستێك كه دنیای پێش‌مۆدێرن به خه‌ستی له ژێر بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌م داهێنانه ناڵاندوویه‌تی. به كورتییه‌كه‌ی ئه‌م داهێنانه چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه‌كانی له تاككتێبییه‌وه گۆڕی بۆ فره‌كتێبی. ئه‌م خاڵه خۆی ئه‌و شوێنه بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرنی پێك هێنا، یان با بڵێین ڕۆڵێكی كرداریی به‌هێزی له‌وه‌دابوو كه كۆمه‌ڵگه به‌هۆی زۆر و زه‌به‌ندیی كتێبه‌وه، به‌رچاوی زیاتر ڕوون بێته‌وه و بتوانێ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كتێب بگرێت.
واته خۆی له ڕێگه‌ی پیت و وشه و ڕسته‌كانه‌وه بچێته ناو زه‌ین و هۆشی نووسه‌ره‌وه، بیر بكاته‌وه یان لانی كه‌مه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شتی نوێ ده‌سته‌یه‌خه بێت كه پێشتر نه‌بووه و نه‌شده‌بوو، گرنگیی ئه‌م خاڵه كه ئه‌و داهێنانه‌ی له پشته‌وه بوو، پێشتر كۆمه‌ڵگه‌كان به‌زۆی خاوه‌نی یه‌ك كتێب بوون، واته كتێبێك كه هه‌موو پرسه مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشمۆدێرنی تێدا هه‌ڵده‌هێنجرا. ئه‌مه بووبوو به‌هۆی جۆرێك چه‌قبه‌ستوویی و تاكڕه‌هه‌ندبینی كه زیاتر پێوه‌ست بوو به‌و دۆخه پێشمۆدێرنه‌وه، له ناوی بازنه‌ی باوه‌ڕ یان ئایدیای ((پیرۆز-موقه‌ده‌س))دا خۆی ده‌بینییه‌وه.
ئایدیای پیرۆز هه‌ر له سه‌رده‌مه كۆنه‌كانه‌وه تا ئێسته، به‌زۆری مایه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان و خوێنڕشتن بووه، ئه‌م ڕووداوه خۆی و چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێب له ئاستێكی به‌ریندا، لایه‌نی پیرۆزمه‌ندانه‌ی كتێبه‌كانی ڕه‌وانده‌وه و هزر و عه‌قڵی مرۆڤی خسته گه‌ڕ. مرۆڤ له باتی ژیانكردن و قه‌تیسمان له ناو دنیای یه‌ك كتێبدا، له ناو دنیایه‌ك كتێب یان ژماره‌یه‌كی زیاتری كتێبدا ده‌ژیا، تا ئاستێك ده‌توانین بۆ سه‌رده‌می ئێسته‌مان بڵێین كه مرۆڤ له ڕێگه‌ی كتێبه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش له دنیای دیجیتاڵ و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مدا باسوخواسی تایبه‌ت و پسپۆڕانه ده‌خوازێت و له ده‌ره‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه له‌م یاداشته‌دا.
ده‌مه‌وێت باسی ئه‌و نه‌ریته ساڵانه‌یه‌ی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له هه‌ولێر به كورتی بكه‌م كه وه‌ك هه‌موو جووڵه‌كانی ئه‌و پایته‌خته، جێگه‌ی هیوا و دڵخۆشیی كوردانی هه‌ر چوار پارچه و دنیاشه. خۆشبه‌ختانه ئه‌م نه‌ریته هه‌ر ساڵه به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه ده‌برێت و له ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌شداربوو و مژاری گه‌ڵاڵه‌كراو ده‌گرێته خۆی. زۆربه‌ی نووسه‌ر و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌م و كتێبه‌كانیان، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی پرشنگدار ده‌یبینن و هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنن. سه‌رده‌مێك بوو له كوردستان و له هه‌ر چوار پارچه‌دا، وشه و پیتی كوردی به نووسین قه‌ده‌غه بوو و ته‌نانه‌ت له باكور به بێژه‌كردنیش یاساغ بوو و پێبژاردنی له‌سه‌ر بوو، دیاره مه‌به‌ستم به‌راوردكردنی نالۆجیكییانه‌ی سه‌رده‌می ئێسته و ئه‌وسای كورد نییه، هێنده مه‌به‌ستمه شتێكی مێژوویی بیر بخه‌مه‌وه.
ئێسته ئێمه دنیایه‌ك كتێبمان له به‌رده‌سته به زمانی كوردی، دنیایه‌كی به‌رینی پیت و وشه كه له‌لایه‌ن مرۆڤی كورده‌وه نووسراوه و به زۆریش مرۆڤی كورد ده‌یخوێنێته‌وه، به‌رده‌نگانی زمانانی تریش هه‌ر خۆیانی له قه‌ره ده‌ده‌ن. له‌م نێوانه‌شدا كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه له‌سه‌ر كتێبی جۆراوجۆر و به سه‌ردێڕی جیاوازه‌وه هه‌ن كه ئه‌مه‌ش هه‌ر ئاسایییه و ده‌بێت هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هه‌ند وه‌ربگیرێت. چاپی زۆر و زه‌به‌ندی كتێب له یه‌ك ته‌وه‌ر و مژاردا، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه هه‌مان قۆناغی پێش‌مۆدێرن، ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می پاشمۆدێرنیشدا بژین و توانا و ئامرازه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌كار بهێنین، بۆیه له پاڵ پێشانگه‌دا گرنگدان به ئه‌ڵقه‌كانی شیكاری و شرۆڤه‌ی كتێب و ناوه‌ڕۆك و شێواز و ئامار و..یان ئه‌ركێكی ته‌واوكه‌ره و ده‌كرێت ساڵ دوای ساڵ، كوالێتی و چۆنێتیی پێشانگه زیاتر بكات.
بێگومان لایه‌ن و گۆشه‌ی جیاوازی تر هه‌ن كه هه‌ر خاوه‌نڕا و نووسه‌رێك به جۆرێكی تر ده‌یبینێت و ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌مانه‌ش بدرێت، نووسه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه به‌زۆری ڕه‌خنه‌گر و وه‌ك هه‌ندێك ده‌یڵێن بۆڵه‌بۆڵكه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵگری ئه‌رك و خه‌مخۆرییه‌كی ئینسانین بۆ كۆمه‌ڵگه و ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له ده‌ره‌وه، ئه‌رك و خه‌ونی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌رایه‌تییه‌وه كتێب چاپ كه‌ن، دره‌نگ یان زوو، وشیاریی خوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه و ده‌ستی بژارده‌كه‌ری مێژوو و كولتوور له بێژنگیان ده‌دات. بژی كتێبه‌كان.